فەرمانی mv  بە ئاسانی لە ترمیناڵ نێوی فایل و دایریکتۆریەکانمان بۆ دەگۆرێت.دەبێت دەستپێگەیشتن بە تەواو فایل و دایرێکتۆریەکان لە ئاستی نووسین واتە گۆڕان بێت.

  • فایلێک ئامادە بکە
  • نێوەکەی بگۆڕە

بۆ گۆرینی نێوی فایل لە ترمیناڵ دەبێت بەم شێوازە کار بکەن :

mv old-file-name new-file-name
mv file1 file2
mv source target
mv [options] source target

سەرەتا ترمیناڵ بکەنەوە ئەم فەرمانە بنووسن بۆ دیتنی لیستیک لە فایلەکان:

ls
ls -l

بۆ نمونە فایلی qezwan.txt دەگۆڕین بە ئەم فایلە : chawg.txt :

mv qezwan.txt chawg.txt
ls -l chawg.txt

لە بەر ئەوە بزانن کە فایلی qezwan.txt گۆردراوە ، واتە ئیتر بەو ناوەی نەماوە ئەم فەرمانە بنووسن:

ls -l qezwan.txt

ئەکامی ئەم کارە دەبێتە ئەم وەڵامە :

ls: cannot access data.txt: No such file or directory

بۆ یارمەتی و زانیاری فرەتەر لە بارەی فەرمانی mv دەتوانن ئەم فەرمانە بنووسن :

man mv