کاتێک ئێوە پەنجێرەیێک دەکەنوە، هاوکات دوکمەکانی ctrl+l  لێدەن گەڕان بۆ دایرێکتۆریەکان دەستپێدەکات. بەڵام ئەی کاتێک پێتان خۆشبێت بۆ فایلێکی وێنە یان دەنگ و فیلم بگەرێن چی ؟

بۆ وێنە کاتێک پەنجێرەی فایلەکان دەکەنەوەو هاوکات دوکمەکانی ctrl+l لێدەدەن، دەتوان بە شوێن دایرێکتۆری بگەڕێن لەو مەسیرە.

بەڵام گەر بمانهەوێت بە وەردی گەڕان بە شوێن فایلێک ئەنجام بدەین، ئەوە دەتوانین بە نەرمەکالای gnome-search-tool ئەم کارە ئەنجام بدەین.
پێشنیار بۆ خوێندنەوەی ئەم دوو بابەتە :

بۆ دامەزراندنیgnome-search-tool فەرمانەکەی خوارەوە بنووسە :

sudo apt-get install gnome-search-tool

پاش دامەزراندن ، ئێستا لە ترمیناڵ ناوی ئەم نەرمەکالا بنووسە واتە gnome-search-tool ئەینجا Enter لێبدە بۆ ئەوە کە نەرمەکالای گەڕان بکرێتەوە.
گەر ناوی فایلێک نازانیت ئەوە بەم جۆرە بیهێنە txt.* بۆ وێنە من لێرە بە شوێن فایلێکی jpg دەگەرێم واتە فایلی وێنە لە نێو دایریکتۆری بەکارهێنەری قەزوان.

ئەتوانن کرتەلە سێ گۆشەی select more options بکەن بۆ هەڵبژاردەی زۆرتر لە گەڕانەکەتان.

لەوێنەی خوارەوە من دوکمەی Addـم لێداوە کە لە 5 ڕۆژی ڕابردوو ،لە کرداری  بەکارهێنەرێک لە دایریکتۆری Pictures بۆ وێنەیێك(ناوی وێنە نازانم بۆ یە سەرەتا .* هاوردووە) بگەرێم.