پێڕست : ماڵەوە  »  نەرمەکالا   »   ۵ نەرمەکالای تاگ کردنی پەڕگەی دەنگ لە گنو/لینوکس

پێشەکی :
خزمەتگوزاریەکانی ڕاژەکاری دەنگ لە جیهان، خوازیاری زۆریان هەیە،تەنانەت ئەم هۆگرانەش لە نێو بەکارهێنەرانی گنو/لینوکس بە فەراوانی دیارن.هەروەها زۆر یەک لە بەکارهێنەران پێیان خۆشە لە ڕێگای ئەپەکان سوود لە دەنگەکان بگرن لە کتێبخانەیێکی خۆماڵی.ئەمەش بوونی پاڵپشتیێک لە کتێبخانەیێکی خۆماڵی لە دەنگ و پەڕگە MP3یەکان،ڕێگە دەدا بە بەکارهێنەران کە بە حەزی خۆیان گوێ بیستی پەڕگە دەنگەکان بن و نە چنە ژێر مۆڵەتدانی ئەپی بڵاوکەری دەنگ.
لە گنو/لینوکس ئێوە دەتوانن بە یارمەتی نەرمەکالاکانی دەستکاریکەری تاگی دەنگ ، زانیاریێکی فرە لە سەر پەڕگە دەنگەکانتان دابنن،بە چەند هۆکار :
۱- بۆ ئەوە دەتوانن زۆر بە ئاسانی لە نێو کتێبخانەو ئارشیڤی خۆتان ڕیزی بکەن.
۲- دەتوانن مافی خۆتان لە سەر پەڕگە دەنگەکانتان تۆمار بکەن.
۳- زۆر بە ئاسانی کەسانی دیکەش لە نێو خشتەگەڕانەکانی هێڵی ئینتەرنێت پەیدایان بکا.
۴- گەر پەڕگە دەنگەکانتان تاگ نکەن، مافی ئێوە لە سەر ئەو پەڕگە دەنگە بۆ هەمیشە لەبەین دەچێ.
۵- بێجگە لە نێوی پەڕگەی دەنگ ئێوە زانیاری زۆرتان لە سەر پەڕگەکە تۆمارکردووە کە زۆر کەس دەتوانێ لە ڕێگایەوە پەیوەندیتان پێوە بکا.
۶- … .
لەم بابەتە چەندین نەرمەکالای دەستکاریکەری مێتادەیتا(metadata)ی پەڕگە دەنگەکانتان لەسەر سیستەمەکانی گنو/لینوکسی پێدەناسێنین.هەر چەند لە نێو ترمیناڵیش دەتوانن ئەم ئیشە پەڕێوە ببن. بەڵام لەم بابەتانە ئەو نەرمەکالانە دەناسێنین کە بە شێوازی گرافیکی ئیشەکەتان بۆ ئەنجام دەدەن.

۱- نەرمەکالای MusicBrainz Picard:

MusicBrainz Picard نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەیە”بەرەی داهاتو”ی تاگکردنی پەڕگە دەنگەکان.کە دەتوانێ بە شیوازی زیرەک زانیاری پەڕگە دەنگەکان پشکنینن بەکا.بەکارهێنەرانیش دەتوانن بە شێوازی دەستی زانیاری بخەنە سەر پەڕگە دەنگەکان.ئەم پرۆگرامە بۆ هۆگرانی لینوکس زۆر تایبەتە ،ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر بەکارهێنانی سادە و ساکاری نەرمەکالا بۆ دەستکاریکردنی زانیاریەکان لە پەڕگە و بوخچەکان.
تایبەتمەندیەکان :

  • توانایی خوێندن و دەستکاریکردنی زۆر یەک لە فۆرماتەکانی دەنگی هەیە وەک AAC, MP3, Ogg, Opus وە WAV … .
  • سودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژی AcpistID بۆ پشکنینی تاگەکانی دەنگ بۆ هەر پەڕگەیێکی میوزیک.ئەم تواناییە بۆ ئەو پەڕگە دەنگانە کە هیچ زانیاریێکی مێتایان لەسەر نەبێ دیسان ئیشدەکا.
  • دەتوانێ زانیاریەکان بۆ تەواو ئاڵبۆمەکە پەیدا بکا نە تەنها بۆ پەڕگە دەنگێک.
  • پشتیوانی لە زیاکراوەکان(plugins) دەکا ،کە بەکارهێنەر پێی خۆشە لە نەرمەکالی MusicBrainz زیادی بکا بۆ مەبەستیکی تایبەت.
  • توانایی کنترۆڵ کردنی دەستکاری پەڕگە دەنگەکان لە ڕیگای دوورەوە وەک ڕاژەی خۆماڵی نێو ماڵ هەیە.
  • … .


۲- Finetune


Finetune نەرمەکالای دەستکاریکەری تاگی Finetune، بەشێوازی بازرگانی بۆ دەستکاری خۆکارانەی تاگی دەنگ بۆ لینوکس،ماک و ویندۆس لە بەر دەستە.بە شیوازێکی سادە بۆ دەستکاری تاگەکان وشێندراوە، بەو جۆرە کە ماندوویی لە سەر دەستکاریکەر لادەبا.
هەر چەند Finetune یەکەمین دەستکاریکەری خۆکارانەی تاگی دەنگ لە لینۆکس نییە بەڵام،بەکارهێنەر دەتوانێت لە سەر هەر سێ سیستەمی وەگڕخەر تاقی بکاتەوە.
تایبەتمەندییەکانی :

  • بە تەواوی خۆکارانە ئیشدەکا، بەو جۆرە کە دەستکاری بەکارهێنەر لە سەر پەڕگە کەم دەکاتەوە.
  • بەتەواوی خوێندن و دەستکاری تەواو فۆرماتەکان پاڵپشتی دەکا.
  • سود وەرگرتن لە AcoustID بۆ گریمانی زانیاریی تاگەکان.
  • بێجگە لە زیادکردنی تاگی هونەرمەند دەتوانێت خولقێنەری نۆت و پشتیوانی مادی بەرهەم زیاد بکا.ئەمەش بۆ پشتکنینی میوزیکی کلاسیک(کۆنەو فلکلۆر) بەکڵکە.
  • … .

۳-EasyTAG

EasyTAG نەرمەکالای دەستکاریکەری تاگی پەڕگە دەنگەکان کە زۆر بە سادەیی، شارەزایێکی فرەی بۆ دەستکاریکردنی تاگەکانی میدیا هەیە.کە بە شێوازی خۆکارانە پشکنینی تاگەکان لە سەر پەڕگە دەنگیەکان دەکا.
ئەم نەرمەکالا زۆر بەهێزە و دەیان تایبەتمەندی لە بواری دەستکاریکردنی تاگەکان هەیە.بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی گنو/لینوکس کە پێیان خۆشە کە زانیاریەکان بە شێوازی دەستی لە سەر پەڕگە دەنگەکان زیاد بکەن.
تایبەتمەندیەکان:

  • دەتوانێ مێتادەیتا لە سەر زۆربەی فۆرماتەکانی دەنگ بنووسێت و بخوێنێ وەکو MP3, FLAC, Ogg Vorbis, AAC وە زۆرتریش.
  • بە بەکارهێنەران ڕێدەدا کە دەستکاری تاقمەو هاوپۆلەکانی دەنگ بکەن.
  • بێجگە لە بەڕیوەبردن و دەستکاریکردنی زانیاری پەڕگەکان، دەتوانن ناوی پەڕگەکان و بوخچەکان بگۆڕن .
  • بەڕێوەبەری پڕ کردنی خۆکارانەی خشتەکانی زانیاری هەیە، کە دەتوانن زۆر بە خێرایی زانیاری هاوشێوەکان دووپاتکەنەوە.
  • دەتوانێ بە پشکنین بە دوو کتێبخانەی FreeDB وە GnuDB زانیاری تاگەکان فرەتر و زایاد بکا.
  • … .

۴- Puddletag

Puddletag نەرمەکالایێکی دەستکاریکەری سەرچاوەکراوەیە کە لە نەرمەکالای دەستکاریکەری تاگی ویندۆز بە ناوی “MP3tag” ئیلهامی گرتووە،زۆر یەک لە تایبەتمەندیەکانیان هاوشێوەن.زۆرتر بۆ دەستکاریکرادنی زانیاری پەڕگە دەنگەکان بە شیوازی دەستین و دەتوانێت لە زانیاری سەرهێڵیش سود بگرێت.

تایبەتمەندیەکان:

  • بۆ ئەو کەسانە کە لە ویندۆس سویچ دەکەنە گنو/لینوکس و ئیشیان بە MP3tag لە ویندۆس کردووە،باشترین و بە هێزترین هەڵبژاردەیە.
  • تەواو فۆرماتە بەناوەکانی دەنگ پاڵپشتی دەکا.
  • ڕووخساری نەرمەکالا بە پێی حەز و سەلیقەی بەکارهێنەر دەستکاری تێوەدەکرێت.
  • بە بەکارهێنەران ڕێدەدا کە ئاڵبۆمەکان درووست بکەن یا چەندین پەڕگەی دەنگ و دەستکاریکردن هەڵبژێرن.
  • توانایی پێش بینی ڕێدەدا دەستکاریکەری پەڕگە پێش بڵاوکردن زانیای پەڕگەی دەنگ ببینێ.
  • … .

۵-Kid3

Kid3 نەرمەکالایێکی دەستکاریکەری تاگ بۆ گنو/لینوکس.سودی گرتووە لە کتێبخانەی Qt و سەرچاوەکراوەیە.وەک زۆربەی دەستکاریکەرەکانی تاگی دەنگ، پاڵپشتی لە بەشیک زۆر لە فۆرماتە دەنگیەکان دەکا.ڕێگا دەدا کە بەکارهێنەران زۆر یەک لە زانیاری دەنگ هاوردە بکەن و لە کتێبخانەیی دەنگەکان وەک ئامازۆن سود بگرن.
نەرمەکالایێکی بەهیزە بۆ دەستکاریکردنی دەستی و خۆکارانەی تاگەکان(auto-tagging).وە دەتوانێ بە شیوازی خۆکارانە بۆ کاوێر یان بەنێری ئاڵبۆمی دەنگەکانتان گەڕان ئەنجام بدا.
تایبەتمەندیەکان:

  • دەتوانێ هاوردەی زانیاری لە زۆر شوێنی جیاواز بکا وەکو سەرچاوەکان Amazon, Discogs, Gnu DB, MusicBrainz وە زۆر شوێنی دیکە.
  • رێگا دەدا بە بەکارهێنەران بۆ دەستکاریکردن و پاشکەوتکردنی پێرستی پەڕگە دەنگیەکان، لەکاتی زیادکردن و دەستکاری پەڕگە دەنگیەکان.
  • پشکنینی خۆکارانە بۆ زانیاری تاگەکانی دەنگ.
  • هەناردەکردنی زانیاری تاگەکان بە جۆرەکانی CSV فایلی, HTML فایلی, XML وە زۆر شێوازی دیکە.
  • بەکارهێنەران دەتوانن لە تایبەتمەندی “automate task” بۆ بەرگیری لە دووپاتکردنی زانیاریەکان کڵک وەربگرن.
  • … .