کاتێک سیستەمی وەگڕخەرەکەتان دەگۆڕن بە لینوکس،  بەنیازن سود بگرن لە چەند نەرمەکالای گرافیکی ؟ ئەگەر وایە ئێمە چەندین نەرمەکالای گرافیکیتان پێ دەناسێنین کە هەم خۆڕاییەو هەم بە هێز لە بواری گرافیک.لایەنی بەهێزی ئەم نەرمەکالانە ئەویە کە لە سەر هەر سێ سیستەمی بەکارهێنەر وەک ویندۆس،ماک و گنو/لینوکس دادەمەزرێن.
خاڵ : تەواو ئەم نەرمەکالانە هەم سەرچاوەکراوەن و هەم ئازاد بۆ گۆڕین لە لایەن بەکارهێنەرانەوە وە پاڵپشتی دەکرێن لە زۆربەی دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس.

۱- کریتا (Krita):

کریتا نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوە، فرە سەکۆیی(multi-platform) بۆ شیوەکاری و نیگارکێشییە.یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوە کە ئەم نەرمەکالا بەکارهێنەرانی، بەتایبەت بەکارهێنەرانی گنو/لینوکسی بەلای خۆیەوە ڕاکێشاوە ڕووخساری سادە و بەکارهێنەر پەسەندە.بەتایبەت لە بواری قەدبڕەکانی(shortcut) سیستەم.
تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش:

  • پەیوەندی گرافیکی ڕووخساری زۆر سادەیە بۆ بەکارهێنەر، کە دەتوانێت هەر ئامرازێک بە زووترین کات پەیدا بکا.
  • پایداری فڵچەکان بۆ تەکاندانی دەستی گرافیست زۆر تایبەتمەندییێکی باشە بۆ ئەوە کە، وێستانی پێنووس باشتر نیشان دەدا.
  • پەنجێرەی سەرهەڵدەری تەختەی ڕەنگ(pop-up palette) زۆر سادەکراوەتەوە بۆ گۆڕینی پینووسەکان و دڵۆپاندنی ڕەنگەکان.
  • ڕێدان بە بەکارهێنەران بۆ دڵخوازکردنی گۆڕینی پێنووسەکانیان بە یارمەتی توانایی “Brush Engine”.
  • شێوازی “Wraparound” ڕێدەدا بە بەکارهێنەرانی کریتا بۆ دارشتنی چنین و چنراوەکان بە پێنووس.
  • دروستکراوە لە سەرچاوە کە ڕێدەدا بەکارهێنەران بێ ڕێکخستنەکان و بڕاشەکانیان هاوبەش بەکەن لە گەڵ بەکارهێنەرانی دیکە.هەر وا بەڕێوەبەری سەرچاوەکان بەکارهێنەران توانا دەکا بۆ هەناردەکردنی دیزاینەکانیان لە سەر هێڵ.
  • بریتییە لە یاریدەدەری نیگارکێشی، کە نیگارکێش یارمەتی دەدا بۆ کێشانی هێڵەکان کە بە کۆمپیوتر ئەنجامدانی دژوارە.

۲- ئینکسکەیپ(Inkscape)

ئینکسکەیپ نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەی ئاڕاستەبڕە(vector) کە تواناییەکانی لەگەڵ نەرمەکالاکانی ئادۆبی وەک Illustratorوە CorelDraw هەڵدەسەنگێنن.
ئەم نەرمەکالا بە باشی ناسراوە بۆ دروستکردنی ئاڕاستەبڕەکان بە فۆرماتی SVG ،چەندسەکۆیی ئەم نەرمەکالا، گرافیستەکان و هونەرمەندەکان توانا دەکا بۆ ئیشکردن لە سیستەمی وەگڕخەرەکانی دیکە وەک ویندۆس و ماک.
تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش:

  • زۆر یەک لە شێوازەکانی نیگارکێشی پاڵپشتی دەکا وەک دیزاین بە پێنووس،نیگارکێشی بۆیە و …هتد.
  • ئامرازە شێوەیەکان(Shape) ڕێدەدەن بۆ کێشانی وێنەکان بە دەستێکی کراوە بێ هیچ شارەزایێک.
  • بەدوایین تەکنۆلۆژی تایبەتمەندی ئاراستەبڕی سەرچاوەکراوەی SVG بۆ گۆڕینی فۆرماتی پەڕگەکان.
  • بە تەواوی پاڵپشتی لە دەستکاریکەری وێنەکان بە anti-aliasing دەکا.
  • پاڵپشتی لە رۆشنی کاناڵێ ئاڵفا دەکا کاتێک دەستکاری فۆرماتی وێنەی PNG دەکەن.
  • وێنەکێشانی Bitmap (بۆ ڕێرەوی تاکە ڕەنگ و دوو ڕەنگ).
  • چەند هێڵی دەق.
  • دەستکاریگەری وێنە.

۳-کۆڵۆرپەینت(KolourPaint)

کۆڵۆرپەینت ئامرازێکی سادەی نیگارکێشییە بە ژینگەی ڕوومێزی KDE، هەروەک نەرمەکالای گریتا کارپێکردنی ئاڵۆز نییە.بەڵام بۆ گرافیستە سەرەتاییەکان و سەرگەرمی یا ئەو کەسانە کە بە شوێن نەرمەکالایێکی ئاڵۆزی هونەری نیین،هەڵبژاردەیێکی دڵخوازە.
تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش:

  • ئامرازەکانی کێشانی شێواز بۆ یارمەتی هونەرمەندان کە تاقەتیان نییە هەموو شتێک بە شێوازی بنەمایی بکێشن.
  • کێشانی هێڵ و هێڵێ چەماوە(Curve/line)هەروا هێڵێ ڕاست بە سادەترین شێوە.
  • هەڵگری بنەمایی وێنە.
  • پاڵپشتی لە شێوە نیگارکێشیەکان بە پێنووس و بڕاش و کەرەسەی پژاندنی ڕەنگ .
  • نووسین بە یارمەتی خشتی نووسین بۆ بەکارهێنەران لە سەر وێنەکان.

۴-مای پەینت(MyPaint)

مای پەینت نەرمەکالایێکە کە بۆ هەر سێ سیستەمی کارپێکردنی کۆمپیوتر بکار دەبرێت.تیشکۆی ئەم نەرمەکالا گرافیکییە لەسەر ئەوەیە کە، لە تەواو ڕووخساری ڕوومێزیەکەی، ئامێرەکانی داناوە کە بەکارهێنەر بە خێرایی دەستی پێیاندا بگەیێ.ئەم نەرمەکالا بۆ ئەوانە باشە کە ژێنگەیێکی نیگار کێشی بێ کەم و کۆڕی لە لینۆکس گرافیکێک بخولقێنن.
تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش:

  • تیشکۆی لە سەر نیگارکێشی،گرافیک دیزاین و دەستکاری کردنی وێنەکان بە نەرمییە.
  • کۆیێکی باش و بەهێز لە فڵچەکانی نیگارکێشیی لە خۆ گرتووە.
  • تێکلاو بوون لەگەڵ بەرنامەکانی دیکە.
  • ئامرازێکی دڵخوازە کە بەکارهێنەران هاندەدا کە مای پەینتی خۆیان بێ.
  • ژێنگەیێک تەواو بۆ نیگارکێشی لە سەرە دێسکتۆپەکەتان بڕازێنێ.
  • بازنەی ڕەنگەکانی سەرەنجڕاکێشە.
  • چاودێری و ئیشکردن بە لایەرە کان یان لۆکانی وێنە زۆر سادەیە.
  • بوومی نیگارکێشیەکەی دەتوانێ بە هەر ئەندازەیێک کە دیزاینەر حەزی لێیەتی رێکبخرێت.

۵-گیمپ(GIMP)

گیمپ کورتکراوەی “GNU Image Manipulation Program” واتەپرۆگرامی دەستکاریکەری وێنەی گنو.خاڵی گرینگ ئەوەئە! کە توانایی جێ گیرکردنی نەرمەکالای فتۆشۆپی هەیە بە تایبەت لە ڕووخسار و ڕکابەریکردن لە دیزاینی دیجیتاڵێ.
تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش:

  • سیستەمی زیادکراوەی بەشی سێهەمی زۆر بەربڵاوە ، هەر ئەمەش وایکردووە کە بەکارهێنەرانی بە دڵخوازی خۆیان پەرەی پێبدەن.
  • پالپشتی خوێندنەوە /نووسین(گۆڕانکاری) لە فۆرماتەکانی پەڕگەی تایبەت بە ئادۆب فتۆشۆپ.
  • رووخساری دڵخوازی بەهێز بۆ ڕیکخستن .
  • زۆر یەک لە پاڵاوتنەکان و زیادکراوەکان ،ڕێدەدەن بە بەکارهێنەران کە وێنە دیجیتاڵیەکان و دیزاینەکانیان باشتر بخرێنە بەرچاوە.
  • پاڵپشتی لە ڕەقەکالای جیاواز وەک تەختەی نیگارکێشی دیجیتاڵ و …هتد.
  • خوێندنەوەی فرەیێک لە فۆرماتە دیجیتاڵیەکانی وێنە وەک TIFF, JPEG, XWD, XPM, GIF, PNG, PSD, TGA, BMPوە …هتد.
  • توانایی بەرزکردنەوەی خۆکارانەی وێنەکان… .
  • بڕینی هۆشمەندی وێنەکان بۆ گۆڕینی ئەندازەی وێنە.
  • توانایی بۆ هەڵسەنگاندن لەگەڵ ئادۆب فتۆشۆپ، توانییەتی دڵی گرافیستەکان بەدەست بێنێ.

۶-جی پەینت(GPaint)

جی پەینت نەرمەکالایێکی سادە بۆ نیگارکێشیی و دیزاینی گرافیک بۆ گنو/لینوکس و BSD یە.ئیشکردن بە جی پەینت دەمانخاتە بیری MS-Paint ئەم نەرمەکالا بۆ کاری پێشکەوتوو نابێ و تەنها بۆ دیزاینێکی خێرایە.
تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش:

  • ئامرازی وێنەکێشەرەکانی سادەن .
  • توانایی چاپکردنی ئێشەگرافیکەکەتان بە چاپکەر.
  • ڕوخسارێکی نەرمەکالایی پێشکەوتوو و نرمی هەیە.
  • بێجگە لە دیزاین دەتوانن وێنەکان دەستکاری بکەن هەروەها دەق و بڕین لەسەریان ئەنجام بدەن.


۷-کاربۆن(Karbon)


کاربۆن دەستکاریکەرێکە بۆ SVG/Vector ئەم نەرمەکالا هەڵبژاردەیێکی باشە.کاربۆن بەشیک لە نەرمەکالای Calligra کە سەر دێسکتۆپی KDE درووستکراوە و دەتوانێ هاوشێوەی ئینکسکەیپ بێت.
تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش:

  • خوێندن و نووسین لە سەر زۆربەی فۆرماتەکانی وێنە/ئاڕاستەبڕەکان وەک ODG, SVG, WPG, WMF, EPS, وە PS.
  • ڕووخساری بەکارهێنانی نەرمەکالا هۆکارێکە کە ئیشپێکردنی دڵخوازترە.
  • تەختەی لایەرەکان ڕیدەدا کە چاودێری باشت بە سەر لۆی دیزاینەکەتەوە بێ.
  • ئامێرەکانی Gradient/pattern ڕێدەدا کە دیزاینی باشت بە سەر وێنەکان بێ.
  • بوونی gridی بەهێز باشتر دەتوانێ لە دیزاینەکەت یارمەتیت بدا.
  • نووسین لە سەر هێڵێ پەسەکان(paths) تایبەتمەندیێکی بەهێزە.
  • نەرمی لە هاوئاهەنگی لەگەڵ زیادکراوەکانی دیکە


۸-بلێندێر(Blender)


بلیندێر ئامێرێکی سەرچاوەکراوە بۆ دیزاینی ئنیمەتی سێ ڕەهەندییە(3D).زۆرتر بۆ پرۆژە کان کە بە شیوازی سێ ڕەهەندی نمایش دەکرێن تایبەتکراوەتەوە.هەرچەندە کە بلێندێر ئامرازێکی خۆڕاییە، بەڵام لە لایەن شارەزایان ق پەرەپێدەرانی بواری ئەنیمەیت تایبەت کراوەتەوە.بەو جۆرە کە زۆر ئیشی بەهێزی لێ دروستکراوە.دەتوانین بڵێین گەر ئێوە لە سەر دابەشکراوەیێک گنو/لینوکس ئیشدەکەن ،بلێندێر تەنها نەرمەکالایێکە کە ئێوە بۆ دروستکردنی سێ ڕەهەندی پێویستان پێیەتی.
تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش: