پێشەکی
هەروا کە دەزانن سیستەمی کارپێکردنی لینوکس، دادەپەروەرانە جێگیر و پارێزراوە.بەڵام بە تەواوی ناتوانین بڵێین کە لە ژێر مەترسی دا نییە.هەر ئەم سیستەمی کارپێکردنە دەتوانێ لە ڕێگای نەرمەکالاکان(ڤایرۆسەکان و زیانەواڵە) کە لە سەری دادەمەزرێ ئالوودە بکرێت.ژمارەی هێرشەکانی مەترسی بۆ سیستەمەکانی گنو/لینوکس لە سیستەمەکانی دیکە وەک ماک و ویندۆس کەمتر نییە.لەبەرئەوە، ئێمە دەبێ سیستەمی گنو/لینوکسەکەمان لە هێرەشەکانی ڤایرۆسەکان کە لە ڕێگای پەڕگە لکاوەکانی نامەی ئێلێکترۆنی، زیانەواڵە، کۆدە خاپوورکەرەکان، rootkits و …هتدیە،بەرگیری بکەین.
لەم بابەتە ئێمە لەسەر ۸ دانە لە باشترین نەرمەکالا خۆڕاییەکانی دژە ڤایرۆس قسە دەکەین.
۱-دژەڤایرۆسی ClamAV
ClamAV دژەڤایرۆسێکی سەرچاوەکراوە و خۆڕاییە.هەموو ئیشی بەرگیری بۆ لینوکس پێدەکرێت.ئەم نەرمەکالا زۆر بە باشی ترۆجانەکان،ڤایرۆسەکان،زیانەواڵەکان و زۆر بەی هەڕەشە ترسناکەکان، دەناسێت.زۆر بە باشی پشکنینی ئیمەیل دەکا و لە زۆربەی پەڕگە لکاوەکانی ئیمەیل بۆ پشکنین پاڵپشتی دەکا.
لایەنە بەهێزەکان :

  • پاڵپشتی لە چەند سیستەمی کارپێکردن وەک ماک،ویندۆس و گنو/لینوکس دەکا.
  • سازگارە لەگەڵ POSIX ،هەڵگرە.
  • زۆر بەسادەیی دەتوانی دایمەزرێنی و سوودی لێبگری.
  • لە ڕێگای ترمیناڵ دەتوانرێت جێبەجێی بکرێت.
  • لە سەر ئاستی دەستپێگەیشتن پشکنین لە لینوکس دەکا.
  • بەڕۆژکردنی بنکەدراوەی نیشاندەدا.
  • دەتوانێ پەڕگەکانی ئارشیڤ و بۆخچە پەستانەکان بە فۆرماتی Zip، Tar، 7Zip، Rar پشکنین بکا.

۲-دژەڤایرۆسی ClamTk
ClamTk سوکەلەترین ڕوخساری گرافیکی و لە سەر بنەمای ClamAV (Clam Antivirus) گەشەی سەندووە.نووسراوە لە سەر Perl وە کتێبخانەکانی Gtk بۆ سیستەمەکانی هاوشێوەی یونیکس وەک فری بی ئێس دی(FreeBSD)و لینوکس(Linux).
زۆر بە ئاسانی بۆ کارپێکردن بۆ پشکنینی ڤایرۆس دیزاین کراوە.دەتوانین بڵێن باوڕ پێکراوترین دژەڤایرۆسی گرافیکیە کە بە نرمی ئیشدەکا.ئەمەش هۆکارێکە بۆ پشکنینی خێرا.

۳-دژەڤایرۆسی ChkrootKit
ChkrootKit نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوە، خۆڕایی و سووکەلەیە بۆ پشکنینی چوونە ژوورەوەی هاککەری ڕووت(rootkit).
پرۆگرام/سکریپتەکان کە ئەم دژە ڤایرۆسە توانا دەکەن بریتییە لە :

  • chkrootkit –شێڵ سکریپتێکە کە بە شیوازی باینێری هاکی بەڕێوەبەر پشکنین دەکا.
  • ifpromisc.c – پشکنینی ڕووخساری مۆدێکی بێ پەروا دەکا کە مەترسی هەیە.
  • chklastlog.c – پشکنینی دوایین پەڕگە گوزارشەکان دەکا.
  • chkwtmp.c – پشکنینی wtmp سڕاوەکان دەکا.
  • check_wtmpx.c – پشکنین بۆ wtmpx سڕاوە دەکا ( تەنها بۆ سۆلاریس).
  • chkproc.c – پشکنین بۆ هێماکانی ترۆجانی LKM دەکا.
  • chkdirs.c – پشکنین بۆ هێماکانی ترۆجانی LKM دەکا.
  • strings.c –جێگیرکردن ڕشتەکانی ئالودە دەکا.
  • chkutmp.c – ئەم پسکنینە بۆ utmp سڕاوە دەکا.

۴-دژەڤایرۆسی RookKit Hunter
RookKit Hunterسووک بوون و سەرچاوەکراوە بۆ چاودێری و شیتاڵکردنەوەی بۆ سیستەمەکانی POSIX سەرنج ڕاکێشە.کە بۆ دوو سیستەمی فری بی ئێس دی(FreeBSD)و لینوکس(Linux) لە بەردەستە.
ئەم دژەڤایرۆسە بۆ پشکنینی هەر جۆر هێرشکەر و هاککردنی بەڕێوەبەری ئاست بەرزی سیستەم(RookKit) بێ وێنەیە.
بەشە بەهێزەکانی دیکەی بریتین لە :

  • لە سەر بنەمای هێڵێ فەرمانە.
  • سادە بۆ کارپێکردن و نمایشی پشکنینی تەواوی هەیە.
  • سودوەرگرتن لە هاشی SHA-1 بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەواڵەکان.
  • هەڵگریی نەرمەکالا بۆ سەر سیستەمەکانی کارپێکردنی هاوشێوەی یونیکس.

۵-دژەڤایرۆسی CAVL
CAVL کە کورتکراوەی (Comodo Anti-virus) دژەڤایرۆسێکی چەند سەکۆیی هەروەها پاڵێوەرێکی بەهێزی هەرزە نامەکانە.ئەم نەرمەکالا بۆ سیستەمەکانی لینوکس بە تایبەتمەندیەکانی زیادکراوە بەتەواوی دژە سپامە و خۆی ڕێکدەخات .پاراستنی ڤایرۆس لە سەر سیستەمی، زۆر بەهێزە.
تواناییەکانی کۆمۆدۆ بۆ لینوکس بریتین لە :

  • بە ئاسانی دادەمەزرێ و لەبیری مەکەن بۆ هیچ ئاگاداریێکی بێزارکەر،تەنانەت قەپاتکردنی ڤایرۆسەکان.
  • بەهرەمەندکردنی سیستەم لە پاراستنێکی بەهێز لە ڤایرۆسەکان و وستاننی جوولەکانیان.
  • بەرۆژبوونی خۆکارانە لە کاتی نوێکردنی بنکەی زانیاری تۆمارکردنی ڤایرۆسی نوێ.
  • پشکنینی بە وردی سیستەم و ئامادەکردنی گوزارش بە حەزی بەکارهێنەر.
  • توانایی پاڵێوەری سیستەم کە بە Postfix, Qmail, Sendmail وە Exim MTA’s سازگارە.

۶-دژەڤایرۆسی Sophos
Sophos دژە ڤایرۆسێکی قایم و جێگیر بۆ زۆربەی دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس.
بۆ پەیداکردن و خاپوورکردنی ڤایرۆسەکان(کرمەکان و ترۆجانەکان)،لەسەر سیستەمەکەتان زۆر بەهێزە.هەروا تەواو ڤایرۆسەکان کە لینوکسی نین و گومانی ئەوەیان هەیە، بگوازنەوە بۆ کۆمپیوترەکانی دیکە( وەک ویندۆسی،لینوکسی و ماکی) ناچالاکیان دەکا.
ئێوە دەتوانن تەواو فەرمانەکان لە ئاستی ڕووت جێبەجێ بکەن بێجگە لە savscanکە بۆ پشکنینی داوا بەکاردەبرێت.
لە خوارەوە تایبەتمەندییەکانی Sophos بە دی کراوە:

  • دامەزراندن و جێبەجێکردنی خێرا.
  • کاریگەر و پارێزراوە.
  • توانایی پەیداکردن،بلۆککردنی زیانەواڵەکان بێ ئاستی ڕووت،بێ هیچ بەرنامەیێک پێشوو بۆ داوای پشکنین و زیانگەیاندنێکی ڤایرۆس.
  • بەهێزبوون لە کاتی چالاکی بە ڕەقەکالایێک لاواز لە سەر سیستەم.
  • پانایێکی فرەوان بۆ کردار لە سەر سیستەم نیشان دەدا.

۷-دژەڤایرۆسی BitDefender For Unices
BitDefender For Unices دژەڤایرۆسێکی بەهێز بۆ سیستەمی کارپێکردنی فری بی ئێس دی(FreeBSD)و لینوکس(Linux)ە.بە یارمەتی تەکنۆلۆژی پشکنینی زیانەواڵە و ڤایرۆس لە سەر هەر دوو سیستەمی ویندۆس و هاوشێوە یونیکس ئیشدەکەن.
ئەو تایبەتمەندیانە کە سەرنجڕاکێشن:

  • توانایی چالاککردنی ئارشیڤ بۆ ڤایرۆسەکان.
  • یەکخستن لەگەڵ ڕومێزی.
  • روخساری گرافیکی و هێڵێ فەرمانی بەهێزی هەیە کە دەتوانێ پاڵپستی لە ئامرازە سکریپتیەکان بگرێ.
  • پەڕگە ئالودەکان لە نێو بوخچەیێک پاشکەوت دەکا.

۸-دژەڤایرۆسی F-PROT بۆ لینوکس
F-PROT دژەڤایرۆسێکی بۆ ویستگەی کاری لینوکس کە بە هێزێکی فراوان بۆ پشکیننی ڤایرۆسەکان لە خانوو و شوێنی ئیشەکانتان خۆی دەنوێنێ.ئەو مەترسیانە کە لە سەر ویستگەی کاری لینوکسن، خاوێنی دەکا.بە وردی توانای پشکنینی زۆر بەهێزی بۆ زیانەواڵەکان و ئەو نەرمەکالانە کە ترۆجانیان هەیە،ئەنجام دەدا.
تایبەتمەندیەکانی بەم جۆرەن :

  • توانای پاڵپشتی لە وشانی ۳۲ بیت و ۶۴ بیتی لینوکس هەیە.
  • توانایی پشکنینی و خاوێنکردنی ۲۱۱۹۹۵۸ جۆر ڤایرۆسی هەیە.
  • توانایی پلاندانانی چالاکبوون بە یارمەتی کۆرنی(cron.) هەیە.
  • توانایی پشکنین بۆ ڤایرۆسی لە سەر پپکەکان،فلاشەکان،تۆڕ و CD-ROMS هەیە.
  • توانایی پسکنینی بەشی بووتی سیستەمیشی هەس.

هەرچەند کە گنو/لینوکس پارێزراوە بەڵام ناتوانین بڵێن کە ۱۰۰٪ە،هەر بۆیە پێویستمان بە دژەڤایرۆسێک دەبێ.