لەم بابەتە ئێمە ئاشنا دەبین لەگەڵ فایل سیستەمەکان هەروا بەرزترین ئاستی دەستپێگەیشتن لە دایریکتۆریەکانی لینوکس.this text is red
لە ویندۆز ئێمە بوخچە(فۆلدێر)مان هەیە بەڵام لە لینوکس ئێمە داریکتۆریمان هەس.
١- ROOT/
- ئەم دارێکتۆرییە بەرزترین پلەی هەیە.واتە لە دەرەوەی ئەم دایرێکتۆترییە شتێکمان نییە.
- تەناها بەکارهێینەری ڕووت دەتوانێت دەستی بەم دایرێکتۆرییە بگەیینێت.
- تکایە ئاگادار بە کە داریکتۆریROOT/ بەکارهێنەری بنەڕەتییە و جیاوازە لەگەڵ / .
٢- bin – User Binaries/
- ئەم دایرێکتۆرییە پەیوەندی بە فەرمانەکانی بنەڕەتی لینوکسە و بەکارهێنەر بە شێوازی یەکتا دەتوانێت سەردانی بکات.
- فەرمانەکانی هەمو بەکارهێنەرێکی سیستەم لێرە جێگیر دەبێت.
- بۆ نمونە ئەم فەرمانانە : ps, ls, ping, grep, cp.
٣-sbin – System Binaries/
- وەکو دایرێکتۆری ژمارە 2ە بەم جیاوازییە کە تەواوی فەرمانەکان لەم دایرێکتۆرییە پێیویستی بە super user ە.
- فەرمانەکان زۆرتر بۆ ئاگاداری سیستەم بەکار دین.
- بۆ نموونە ئەم فەرمانانە:iptables, reboot, fdisk, ifconfig, swapon
٤- etc – Configuration Files/
- فایلەکانی پەیکەربەستنەوە یان کانفیگ وە زانیاری تەواوی بەکارهێنەران لەم دایریکتۆرییەن.
- کوژاندنەوە ، ڕۆشن کردنەوەی سکریپتەکان هەر وا داخستنی کاری بەکارهێنەر لەم دایرێکتۆرییەن.
- بۆ نموونە :etc/resolv.conf, /etc/logrotate.conf/
٥-dev – Device Files/
ئەو ئامێرانە کە لەلایەن لینوکس دەناسرێن لەم لایە جێگیر دەبن.وەکوو کارتی دەنگ و گرافیک و هارد دیسک و…
بۆ نموونە : dev/tty1, /dev/usbmon0/
٦-proc – Process Information/
- بریتییە لە زانیاریەکان لە بارەی پرۆسەی سیستەم. بۆ نموونە کۆی پانەتەکان لە دایرێکتۆرییک بە ناوی : proc/{pid}/ خۆی دەگونجێنێت کەپرۆسەیpid خولقاندووە.
٧- var – Variable Files/
- ئەو فایلانە کە لە مەودای کارپێکردنی لینوکس دەگۆڕین یان ئەگەری گۆڕینیان هەیە لەم دایرێکتۆرییەن.
- بۆ وێنە فایلەکانی لاگی سیستەم(/var/log) ، پاکەتەکان و بنکەدراوەکان (/var/lib) ، فایلەکانی ئیمەیل یان ئادرەسی ئینتەرنێتی (/var/mail)،پەڕرەکانی چاپ (/var/spool)، فایلەکانی لۆک (/var/lock) ، فایلە کاتیەکان بۆ ڕیبووت (/var/tmp)،
٨-tmp – Temporary Files/
- ئەو پەڕگانە یاخۆد فایلانە کە لە لایەن سیستەم و بەکارهێنەر درووستکراوەن.
- بە بووت کردنی سیستەم ئەم فایلانەس دەسڕنەوە
٩-. usr – User Programs/
- بریتییە لە کتێبخانەکان ، فایلی باینیری،دۆکیومێنتەکان،کۆدی سەرچاوە بۆ بەرنامەکان کە ئاستی دووهەمیان هەیە.
- /usr/bin/ : فایلە باینێریەکانی بەکارهێنەرە ، هیچ کات ئێوە فایلیکی باینیری لە مەسیری bin/پەیدا ناکەن مەگەر لە usr/bin/ . وەکوو :at, awk, cc, less, scp
- usr/sbin/ : بریتییە لە فایلە باینێریەکان بۆ بەرێوبەرانی سیستەم. تەواوی ئەم فایلانە لە ژێر ئەم مەسیرەن usr/sbin/ وەکوو : atd, cron, sshd, useradd, userdel
- usr/lib/ : بریتییە لە کتێبخانەیێک بۆ بەکارهێنەران کە لەم مەسیرەیە usr/bin/ و usr/sbin/
- usr/local/ : بریتییە لە بەرنامەکانی بەکارهێنەران کە لە سەرچاوە دادەمەزرێنن. بۆ نموونە : کاتیک ئێوە بەرنامەی apache دادەمەزرێنن دەچیتە ئەم مەسیرە usr/local/apache2/
١٠-home – Home Directories/
- دایرێکتۆریێک بۆ فایلەکانی بەکارهێنەرانی لینوکس بێجگە لە بەکارهینەری ڕووت .هەر کاربەریک کە بە لینوکس زیاد دەکرێت لەم مەسیرە بۆخچەییکی بۆ دروست دەکرێت.
بۆ نموونە :/home/john, /home/nikita
١١- boot – Boot Loader Files/
- بریتییە بە فایلەکانی بووت.ئەو فایلانە کە لەکاتی بووتی سیستەم لینوکس کاری پێ هەیە.
- تەواوی فایلەکانی ناوەڕۆکKernel initrd, vmlinux, grub files لە مەسیری boot/ن.
- بۆ وێنە :initrd.img-2.6.32-24-generic , vmlinuz-2.6.32-24-generic
١٢- lib – System Libraries/
- بریتییە لە کتێبخانەی ئەو فایلانە کە باینیری پاڵپشتی دەکەن لە ئەم مەسیرەن : bin/ وە sbin/ .
- فیلی کتێبخانەکان بەم شێوازن : ld* یا lib*.so.*
- بۆنموونە : ld-2.11.1.so, libncurses.so.5.7
**١٣-opt – Optional add-on Applications/ **
- opt کورتکراوەی Optional(ئارەزوومەندانە~ئارەزوومەندانەیە).
- بریتییە لە زیادکردنی نەرمەکالاکان لە درووتکەرەکانی خۆماڵییە.
- کاتیک کە ئەپێک دادەمزرێت دەچێتە ئەم مەسیرە /opt/ یان /opt/ .
١٤- mnt – Mount Directory/
- ئەم دایرێکتۆرییە بۆ ئەوەیە کە فایل سیستەمێک لە لینوکس لە ناو ئەم مەسیرە جێگیر یان بیبەسینەوە (mount ).
١٥-media – Removable Media Devices/
- ئامێرەکان وەکوو فلاش ،سی-دی یان هاردی دەرەکی کە تایبەتمەندی جودابوونەوەیان لە سیستەم هەیە لێرە دەبەسرێنەوە.
- بۆ نموونە : /media/cdrom بۆ CD-ROM ، /media/floppy بۆ floppy drives ،
١٦-srv – Service Data/
- بۆ خەزمەتگوزاری یان سرویسدانی تایبەتە.
- بۆ نموونە : /srv/cvs بریتییە لە خزمەتگوزارت زانیاریەکانی cvs.