ئاشنایی دەربارەی دایرێکتۆری لینوکس
May 22, 2015
3 خولەک
585 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:

لەم بابەتە ئێمە ئاشنا دەبین لەگەڵ فایل سیستەمەکان هەروا بەرزترین ئاستی دەستپێگەیشتن لە دایریکتۆریەکانی لینوکس.this text is red

لە ویندۆز ئێمە بوخچە(فۆلدێر)مان هەیە بەڵام لە لینوکس ئێمە داریکتۆریمان هەس.

١- ROOT/

  • ئەم دارێکتۆرییە بەرزترین پلەی هەیە.واتە لە دەرەوەی ئەم دایرێکتۆترییە شتێکمان نییە.
  • تەناها بەکارهێینەری ڕووت دەتوانێت دەستی بەم دایرێکتۆرییە بگەیینێت.
  • تکایە ئاگادار بە کە داریکتۆریROOT/ بەکارهێنەری بنەڕەتییە و جیاوازە لەگەڵ / .

٢- bin – User Binaries/

  • ئەم دایرێکتۆرییە پەیوەندی بە فەرمانەکانی بنەڕەتی لینوکسە و بەکارهێنەر بە شێوازی یەکتا دەتوانێت سەردانی بکات.
  • فەرمانەکانی هەمو بەکارهێنەرێکی سیستەم لێرە جێگیر دەبێت.
  • بۆ نمونە ئەم فەرمانانە : ps, ls, ping, grep, cp.

٣-sbin – System Binaries/

  • وەکو دایرێکتۆری ژمارە 2ە بەم جیاوازییە کە تەواوی فەرمانەکان لەم دایرێکتۆرییە پێیویستی بە super user ە.
  • فەرمانەکان زۆرتر بۆ ئاگاداری سیستەم بەکار دین.
  • بۆ نموونە ئەم فەرمانانە:iptables, reboot, fdisk, ifconfig, swapon

٤- etc – Configuration Files/

  • فایلەکانی پەیکەربەستنەوە یان کانفیگ وە زانیاری تەواوی بەکارهێنەران لەم دایریکتۆرییەن.
  • کوژاندنەوە ، ڕۆشن کردنەوەی سکریپتەکان هەر وا داخستنی کاری بەکارهێنەر لەم دایرێکتۆرییەن.
  • بۆ نموونە :etc/resolv.conf, /etc/logrotate.conf/

٥-dev – Device Files/

ئەو ئامێرانە کە لەلایەن لینوکس دەناسرێن لەم لایە جێگیر دەبن.وەکوو کارتی دەنگ و گرافیک و هارد دیسک و…

بۆ نموونە : dev/tty1, /dev/usbmon0/

٦-proc – Process Information/

  • بریتییە لە زانیاریەکان لە بارەی پرۆسەی سیستەم. بۆ نموونە کۆی پانەتەکان لە دایرێکتۆرییک بە ناوی : proc/{pid}/ خۆی دەگونجێنێت کەپرۆسەیpid خولقاندووە.

٧- var – Variable Files/

  • ئەو فایلانە کە لە مەودای کارپێکردنی لینوکس دەگۆڕین یان ئەگەری گۆڕینیان هەیە لەم دایرێکتۆرییەن.
  • بۆ وێنە فایلەکانی لاگی سیستەم(/var/log) ، پاکەتەکان و بنکەدراوەکان (/var/lib) ، فایلەکانی ئیمەیل یان ئادرەسی ئینتەرنێتی (/var/mail)،پەڕرەکانی چاپ (/var/spool)، فایلەکانی لۆک (/var/lock) ، فایلە کاتیەکان بۆ ڕیبووت (/var/tmp)،

٨-tmp – Temporary Files/

  • ئەو پەڕگانە یاخۆد فایلانە کە لە لایەن سیستەم و بەکارهێنەر درووستکراوەن.
  • بە بووت کردنی سیستەم ئەم فایلانەس دەسڕنەوە

٩-. usr – User Programs/

  • بریتییە لە کتێبخانەکان ، فایلی باینیری،دۆکیومێنتەکان،کۆدی سەرچاوە بۆ بەرنامەکان کە ئاستی دووهەمیان هەیە.
  • /usr/bin/ : فایلە باینێریەکانی بەکارهێنەرە ، هیچ کات ئێوە فایلیکی باینیری لە مەسیری bin/پەیدا ناکەن مەگەر لە usr/bin/ . وەکوو :at, awk, cc, less, scp
  • usr/sbin/ : بریتییە لە فایلە باینێریەکان بۆ بەرێوبەرانی سیستەم. تەواوی ئەم فایلانە لە ژێر ئەم مەسیرەن usr/sbin/ وەکوو : atd, cron, sshd, useradd, userdel
  • usr/lib/ : بریتییە لە کتێبخانەیێک بۆ بەکارهێنەران کە لەم مەسیرەیە usr/bin/ و usr/sbin/
  • usr/local/ : بریتییە لە بەرنامەکانی بەکارهێنەران کە لە سەرچاوە دادەمەزرێنن. بۆ نموونە : کاتیک ئێوە بەرنامەی apache دادەمەزرێنن دەچیتە ئەم مەسیرە usr/local/apache2/

١٠-home – Home Directories/

  • دایرێکتۆریێک بۆ فایلەکانی بەکارهێنەرانی لینوکس بێجگە لە بەکارهینەری ڕووت .هەر کاربەریک کە بە لینوکس زیاد دەکرێت لەم مەسیرە بۆخچەییکی بۆ دروست دەکرێت.

بۆ نموونە :/home/john, /home/nikita

١١- boot – Boot Loader Files/

  • بریتییە بە فایلەکانی بووت.ئەو فایلانە کە لەکاتی بووتی سیستەم لینوکس کاری پێ هەیە.
  • تەواوی فایلەکانی ناوەڕۆکKernel initrd, vmlinux, grub files لە مەسیری boot/ن.
  • بۆ وێنە :initrd.img-2.6.32-24-generic , vmlinuz-2.6.32-24-generic

١٢- lib – System Libraries/

  • بریتییە لە کتێبخانەی ئەو فایلانە کە باینیری پاڵپشتی دەکەن لە ئەم مەسیرەن : bin/ وە sbin/ .
  • فیلی کتێبخانەکان بەم شێوازن : ld* یا lib*.so.*
  • بۆنموونە : ld-2.11.1.so, libncurses.so.5.7

**١٣-opt – Optional add-on Applications/ **

  • opt کورتکراوەی Optional(ئارەزوومەندانە~ئارەزوومەندانەیە).
  • بریتییە لە زیادکردنی نەرمەکالاکان لە درووتکەرەکانی خۆماڵییە.
  • کاتیک کە ئەپێک دادەمزرێت دەچێتە ئەم مەسیرە /opt/ یان /opt/ .

١٤- mnt – Mount Directory/

  • ئەم دایرێکتۆرییە بۆ ئەوەیە کە فایل سیستەمێک لە لینوکس لە ناو ئەم مەسیرە جێگیر یان بیبەسینەوە (mount ).

١٥-media – Removable Media Devices/

  • ئامێرەکان وەکوو فلاش ،سی-دی یان هاردی دەرەکی کە تایبەتمەندی جودابوونەوەیان لە سیستەم هەیە لێرە دەبەسرێنەوە.
  • بۆ نموونە : /media/cdrom بۆ CD-ROM ، /media/floppy بۆ floppy drives ،

١٦-srv – Service Data/

  • بۆ خەزمەتگوزاری یان سرویسدانی تایبەتە.
  • بۆ نموونە : /srv/cvs بریتییە لە خزمەتگوزارت زانیاریەکانی cvs.