باشترین دابەشکراوە سووکەلەکانی گنو/لینوکس بۆ ۲۰۱۷
Nov 17, 2017
4 خولەک
847 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:
پێشەکی:

ئەم دابەشکراوانەی گنو لینوکس یان لینوکس بۆ ئەوە درووستدەکرێن کە بە کۆمپیوترێک بە ڕەقەکالایێکی لاواز، باشترین خمەتگوزاری بگەیێنن.دەستکاریکردنی فایلیکی دەنگ و ڤیدیۆ ،نووسینی دۆکیومێنت، نەوێستان و خاونەکردنی سیستەم لە کارپێکردن ، هەروا زۆر شتی دیکەیان لێبەردێت و لێهاتوو بوونیان سەلماندووە.لەم چوار خاڵە پێشنیار دەکریت کە لە سیستەمێکی کارپێکردنی سووکەلە سوود ببینن:

  • ڕەقەکالای کۆمپیوترەکەتان کۆنە و لاوازە.
  • سوود وەرگرتن لە رازبری پای(Raspberry Pi ). یا پین ۶۴( Pine 64).
  • ئێوە کۆمپیوترێکی بەهێزتان هەیە بەڵام پێتان باشە کە کانگاکانی کۆمپیوترتان هەبێت بۆ ئەپەکانتان نە سیستەمی کارپێکردنەکەتان.
  • [کۆمپیوترە کۆنەکەتان دەبخشن بە لێژنەیێکی خێرخوازی یان کەسێکی نیازمەند.باش وایە بێ کێشە سیستەمی کارپێکردن بیبەخشن]
  • … .

لەم نووسراوە ئێمە باس لە سەر چەندین دابەشکراوەی سووکەلەی گنو/لینوکس دەکەین کە دەتوانێت کۆمپیوترە کۆنەکانمان بخاتەوە گڕ واتە هێزێکی تایبەتیان پێ ببەخشێت.

نۆپێکس : Knoppix

دابەشکراوەی Knoppix ڕێدەدت کە بەکارهێنەر بێ هیچ دامەزراندنێک بە سیستەمێکی بەهێز لەسەر دی ڤی دی ،سی دی یان فلاش میمۆریێک ئیشبکات.واتە بەم سیستەمەش سیستەمی زیندوو دەڵێن.زۆرتر ئەو کەسانە کە گەرەکیان زانیاری هاردەکەیان لەکاتی لەدەستدانی بووت و سیستەمی کارپێکردن، ڕزگار بکەن لەم سیستەمە سوود دەگرن.دامەزراندنی ئەم سیستەمە پێشنیار ناکرێت، بۆ ئەوە کە ئێوە دەتوانن بە شێوازی سیستەمێکی کارپێکردنی هەڵگر ئەم سیستەمە هەمیشە لە گیرفانتان بێت.زۆر یەک لە درایڤەکانی لە خۆ گونجاندووە هەروا من[نووسەر] زۆر سەرسام بووم کە نۆپێکس لە Slic3r وە نەرمەکالای3D printing، پاڵپشتی دەکات.

Swapnil Bhartiya دەڵێت :

ئەوەی کە من خوازیاری هان دەدات کە بەم سیستەمی کار بکەم، ئەوەیە کە بە پێچەوانەی سیستەمە سووکەلەکانی گنو/لینوکسی دیکە، کە زۆر بەرنامەیان تێدا ئیجرا نابێت، نۆپێکس پڕە لە نەرمەکالای بەهێز لە بواری ئیش ڕێکخستن و زۆر سووکەلەیە.کاتێک ئێوە نۆپێکس دادەمەزرێنن پێویستان بە دامەزراندنی هیچ نەرمەکالایێکی دیکە نییە.تەنها خاڵی لاوازی نۆپیکس ئەوەیە کە لە بیرگەکەی کاربەر ناتوانێت فایل لە سەر USB پاشکەوت بکات.هەروا ناتوانێت بە شێواز USB بووت، سوودی لێ بگرین. ئەمانەش لە داهاتوو چارەسەری دەکەین.

لووبونتو :Lubuntu

دابەشکراوەیێکی بە ڕومێزیێکی سادە و سووکەلە، کە لە سەر LXDE خۆی کۆکردوەتەوە.لەڕاستی دا لوبونتو لەسەر بنەمای ئوبونتو پەڕەی سەندووە هەرچەندە دەتوانین بڵێین کە زووبونتوش دابەشکراوەیێکی ئەم خێزانە وەک لوبونتوو زۆر سووکەلەیە بەڵام ،لوبونتو زۆر لێهاتوترە و بیرگەی ڕام زۆر ڕچاو دەگرێت.من[نووسەر] لاپتۆپیکی Dell XPSهەیە، کە زوبونتوی لەسەرەو زۆر خاوە، بەڵام بە لوبونتو هەڵدەفڕێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی کارپێکردن بە لوبونتو بۆ من[نووسەر] سوود وەرگرتنی بە LXDE (بۆ زانیاری دەربارەی LXDE لێرە کرتە بکە)،لوبونتو کۆی نەرمەکالای لێهاتووی لەخۆ خزاندووە کە زۆر یەک لە پێداویستیەکانی بەکارهینەران چارەسەر دەکات.پێشنیار ئەوە کە بەجێگای سیستەمێکی کارپێکردنی هەڵگر لەم سیستەمە سووکەلە، لەسەر کۆمپیوترەکەت دایمەزرێنە.

لەو کۆمپیوترانە کە ڕەقەکالای لاوازیان هەیە وەک Raspberry Pi ،هیچ گوزارشیک بۆ گوشاردانی ڕەقەکالا لەم سیستەم نەبینراوە.ئەمەش تەنها هۆکارەکەی دەگەرێتوە بۆ کارپێکردنێکی خاوێن و سووک و بەهێزی ئەم سیستەمی کارپێکردنە.

پیکسڵ :PIXEL

پیکسڵ -PIXEL- کورتکراوەی (Pi Improved Xwindows Environment) .لەسەر بنەمای دێبیانە کە لە لایەن بنکەی گەشەپێدەرانی Raspberry Pi بۆ ڕەقەکالاکەی درووستکرا . لە ساڵی ۲۰۱۶ وشانێک بۆ سەر بنەمای پلاتفۆرمەکانی x86 وشیندرا، کە دەتوانرێت لە سەر ماکینتۆس و کۆمپیوتری کەسایەتی ئیش بکات. ئەم سیستەمە ئەوەندە بچکۆلەیە کە لە سەر رازبری پای( Raspberry Pi)کە کەمترین ڕەقەکالایە تێدا بە بکار گیراوە بە باشی ئیش دەکات .

Swapnil Bhartiya دەڵێت :

هەر جەندە کە سیستەمێکی سووکە و نوێیە و بۆی هەیە کەمێ کێشەی سەرەکی تێدا بێت، بەڵام تا ئێستا بۆ من لەسەر کۆمپیوترێکی 2009 Dell Mini Netbook بە باشی کار دەکات.خاڵ بەهێز ئەوەیە کە ئێوە دەتوانن لە سەر هاردەکەتان دایمەزرێنن یان لەسەر USB و بە شێوازی بووت ئیشی پێبکەن.

ئارچ لینوکس:Arch Linux

ئارچ لینوکس یان ئاج لینیکس دابەشکراوەیێکی زۆر سووکەلەیە واتە لە وجوودی ئەم سووک بوونەی پیدیارە کە لە پرۆژەیDIY لەدایک بووە.ئە دابەسکراوە زۆر بە سادییە رێدەدات بە ئێوە کە دابەشکراوەی ختان تایبەت بکەنەوە.ئەمەس هۆکاریکە لە سەر هۆگرانی زۆری ئەم دابەشکراوە.

Swapnil Bhartiya دەڵێت:

خاڵە بەهێزەکەی ئەم دابەسکراوە ئەوەیە کە هەموو شتێک نەلکاوە ،واتە بە شێوازی پەج نییە.بەکارهێنەرن دەتوانن زۆر بەئاسانی هەڵبژاردەی لەسەر بکەن.ئەم پاکەتانە کە بە شێوازی پینە دەبسترێت زۆر ئەم دابەشکراوەی بەهێز کردووە.ئەم دابەسکراوە زۆر بە باشی لەسەر لاپتۆپە کۆنەکەم ئیشیکردووە.

ریمیکس :Remix OS

لێرە باسێکی تەواومان لە قەزوان لەسەری نووسیوە.ئەم دابەشکراوە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە کە دەتوانیت ئەپەکانی گووگڵی لەسەر دامەزرێنیت و ئیشی پێبکەی.

دێبیان :Debian

دێبیان دایکی زۆر دابەشکراوەی بەرچاوکراوەیە وەک ئوبونتو،زۆر شارەزای بواری لینوکس پێیان وایە کە، ئەم دابەشکراوە دابەشکراوەیێکی بەهێز و پایدار سووکەلەیە.لەڕاستیش دا وایە.هەرچەند کە دێبیان لە ڕوومێزی Gnome سوود وەردەگرێت بەڵام من[نووسەر] پێشنیاری ڕۆمێزی LXDE دەکەم کە زۆر دێبیان سووکتر دەکات بێ کێشەیە.

Swapnil Bhartiya دەڵێت : تەنها کێشەی دیبیان ئەوەیە کە کێرنیڵ و ئەپەکان زۆر بەرۆژ نابێت.هەر چەند لەسەر کۆمپیوترەکەی من بەباشی ئیش دەکات بەڵام زۆر جار ئەپە نوێکان لەسەر کار ناکات.بەهەر حاڵ دێبیان زۆر بە باشی و پایداری لەسەر کۆمپیوترە کۆنەکان ڕەقساوە.ئەم دابەشکراوە بەهێزترین دابەشکراوەی گنو/لینوکسە کە تەواو نەرمەکالا پێداویستیەکانی بە کۆمپیوترە کۆنەکانی فێرگە تێدا دامەزراوە.

پاپی : Puppy Linux

پاپی سووکترین دابەشکراوە بە قەبارەی ۲۵۰ مێگە .لە ڕاستی ئەم دابەشکراوە سەرەتا بۆ کۆمپیوترە هەڵگرەکان درووستکرا کە چی ئێوە دەتوانن لە سەر سی دی -یێک یان فلاشێکی(بە دەرگای USB) دایمەزرێنن .بۆ وێنە دەتوانن بیخەنەسەر فلاشیکی ۳۲ یان ۶۴ گیگ و لە سەر لاپتۆپێک کە هاردەکەی ئیش ناکات یان سووتاوە، گیانێکی دیکەیبدەن بە لاپتۆپ و بیخەنەگڕ.

ئەم دابەشکراوە بە باشی لەئەپەکان پاڵپشتی دەکات و دەتوانێت لە سەر کەمترین قەبارەی کۆمپیوتر بە خێرایی و چالاکی کار بکات.بە بەراوەرد لەگەڵ پیکسێڵ ئەم دابەشکراوە سووکترە و زۆر بە خێرایی بووت دەبێت.

ئەمەش چەند سیسیتەمی کارپێکردنی سووکەلە بۆ کارپێکردن و گیان لەبەرکردنی کۆمپیوترە کۆنەکانتان.

سەرچاوە : linux