بەرۆژکردنی نەرمەکالاکان بە چەند چرکە
May 1, 2016
2 خولەک
272 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:

لینوکس سیستەمێکی کارپێکردنە کە زۆر کەس کاری پێ ناکات، بەڵام ئەویندارو هۆگری خۆی هەیە کە تەواو کاری ڕۆژانەو پرۆفێشۆناڵەکانیان پێ ئەنجام دەدەن.لێرە دەبێ کە ئێمە هەمیشە نەرمەکالاکانی ئەم سیستەمی کارپێکردنە بەڕۆژ بکەین تاکوو لە جیهانی تەکنۆلۆژی دوا نەکەوین.لەم بابەتە هەوڵدەدەم کە شێوەی بەڕۆژکردنی تەواو نەرمەکالاکانی لینوکستان فێر بکەم.

ئەوەی کە نەرمەکالاکان داوای بەرۆژبوونەوە دەکەن یەکێک لە ڕاستیەکانی جیهانی سیستەمی کارپێکردنە.نابێت بەکارهێنەر چاوی لێ داپۆشیت ،لەم بەرۆژ بونەوەی نەرمەکالاکان ، هۆکار دەگەرێتەوە بۆ ئەمە کە زۆرەبەی ئەم پاکەتەکان ،پاکەتی ئاسایشی و ئەمنیەتین بۆ سیستەم یان نەرمەکالا یان تواناییێکی نوێ دەدەن بە نەرمەکالا.

زۆر یەک لە بەکارهێنەرانی لینوکس ئاگادەری چۆنیەتی بەرۆژ کردنی پاکەتەکانن بە ڵام ئێمە گەرکمانە بە شێوەیێکی خێرا ئەم کارانە ئەنجام بدەین.

سەرەتا بچنە نێو ترمیناڵ و ئەم فەرمانە ئەنجام بدەن :

sudo apt-get install [package name here]

بەم فەرمانە سەرەتا دەگەرێت بۆ نەرمەکالا ئینجا کاتێک کە پشکنین ئەنجام بوو پاکەتی بەڕۆژ بوون دادگڕێت و دادەمەزرێت بۆ نەرمەکالا. بەڕێزان دەبێ لەهەموو جێگایێک بە جێگای ڕەستەی “package name here ” ناوەی نەرمەکالاکەتان بنووسن.هاورێم گەر ناوی پاکەتەکەتان یان نەرمەکالاکەی سەر سیستەمەکەتان نازانن تەنها ئەم فەرمانەی خوارەوە بنووسن.

خاڵ : نووسینی less | دەبێت بەهۆکارێک بۆ پەڕە لێدان لە لیستەکەتان تاکوو زۆر سکرۆڵ نەکەن .

apt-cache pkgnames | less

گەر گەرەکتان تەواوی نەرمەکالاکان بەڕۆژ بکەنەوە دەتوانن فەرمانەکەی خوارەوە لە ترمیناڵ بنووسن.بۆ ئەوە کە تەواوی زانیاری نوێکانی نەرمەکالاکان دەردەخات.

sudo apt-get update

پاش نووسینی فەرمانەکەی سەرەوە ، دەبێ فەرمانەکەی خوارەوە بنووسن بۆ ئەوە کە تەواو نەرمەکالاکان بەرزبکرێنەوە بۆ وشانی نوێیان،واتە بەڕۆژ بنەوە.بۆ ئەوە کە ئەم کارە ئەنجام بدرێت پرسیارێک دەکرێت کە ئێوە دەتوانن دوکمە یان پیتی Y لێبدەن.

sudo apt-get upgrade

بەم ئاسانییە ئێوە دەتوانن بە یارمەتی ئەبزاری هێڵی فەرمان(ترمەیان) لە لینوکس تەواوی نەرمەکالاکان بەرۆژ بکەنەوە.