جیاوازی فەرمانی SU و SUDO لە لینوکس
Mar 18, 2015
2 خولەک
253 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:

لە سیستەمی کارپێکردنی یونیکس و لینوکس ئێوە دەبێ لە فەرمانی su یان sudo بۆ ڕۆیشتن بۆ هەژمارەیێکی دیکە یان هەژمارەی ڕیشە (root ) سوود بگرن. هاوشێوەی ئەم فەرمانە لە ویندۆس کرتە لەسەر Run as بەڵام لە لینوکس ئێمە لە ڕێگەی su یان sudo دەتوانین بچینە ڕیشە یان هەژمارەی بەکارهێنەرێکی دیکە.

وشەی su کورتکراوەی وشەکانی Substitute User و وشەی sudo کورتکراوەی ئەم ڕەستەیە Substitute User DO . زۆر یەک لە بەکارهێنەران پێیان وایە کە su کورتکراوەیSuper User ـە کە ئەمە هەڵەیە هەر چەند بە باوڕیکی دیکەش دەتوانین بڵێن ڕاستە.

sudo shutdown -r +15 "quick reboot
-----------------------------------------
su

گرینگ ترین جیاوازی ئەوەیە کە کاتێک ئێوە فەرمانی su دەنووسن و پاشان ناوی بەکارهێنەرێک ، بەکارهێنەر پارامeترێکە بۆ فرمانی su،ئینجا فەرمانێک ئیجرا دەکەن.بەڵام لە sudoئێوە فەرمانێک لەگەڵ sudoدەنوسن واتە دەستپێگەیشتنی بەکارهێنەرێک بە ریشە ،فەرمانەکە جێبەجێ دەبێ.

جیاوازی ئەم فەرمانانە لە دەستپێگەیشتن بە شێوازی کاتییە واتە کاتێک ئێوە لە فەرمانی sudo سوود وەردەگرن مانای ئەوەیە کە ئێوە فەرمانێکی کاتی بە دەستپێگەیشتنی root ئەنجام ئەدەن ، نە بۆ هەمیشە لە ئاستی root بمێنەوە. ئەمەش وەک فەرمانی Run as Administrator لە ویندۆزە. بەڵام لە فەرمانیsu ئێوە گەرەکتانە ماوەیێکی فرەتر لە ئاستی ریشە بمێنەوە ئەمەش بەرانبەری کرداری Run as different user لە ویندۆسە.

بەکورتە :
  • فەرمانی sudo لەگەڵ فەرمانی دیکەیە بەڵام فەرمانی su نەخەیر.
  • فەرمانی sudo سنووری هەیە کە پێشتر ناساندومانە بەڵام فەرمانی su نەخەیر.
  • فەرمانی sudo لە فەرمانەکانی پێشتر لاگ(Log ) هەڵدەگرێت بەڵام فەرمانی su نەخەیر.
  • ئیوە لە فەرمانیsu دەبێت وەشەی نهێنی هاوبەش بکەن بەڵآم لە فەرمانی sudo نەخەیر.
  • فەرمانی sudo ئاستی دەستپێگەیشتنی بەکارهێنەری ئێستا بەرز دەکات بەڵام فەرمانیsu نەخەیر.