جێبەجێکردنی سادەی نەرمەکالا لە دابەشکراوەکان
Sep 22, 2014
2 خولەک
244 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:

بە یارمەتی AppImage، نەرمەکالاکان بێ هیچ دامەزراندنێک و تەنها بە یەک کرتە نەرمەکالا لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس چالاک دەکەن.سەرەتا بۆ کەڵک وەرگرتن لەم تواناییە دەبێ یەک شت بزانیت کە:

یەک نەرمەکالا = یەک فایل(پەرگە)

شیوازێک کە گەشەپێدەران خولقاندییانە ئەویە کە تەنها فایلی Appimageـی ئەو نەرمەکالا لە هەر دابەشکراوەیێک دادەگرن و دوو کرتەی لەسەر دەکەن، تەواو.چۆنیەتی ئیشکردنی AppImage بەم شێوەیە کە تەواو کتێبخانەکان و پەڕگە پێویستیەکان کە نەرمەکالایێک نیازی پێیەتی کە ئیش بکا لە فایلێک کۆیان کردووەتەوە،ئیتر بە شێوازی پەڕگەیێکی هەڵگیراو (Portable)دەتوانن لە هەر دابەشکراوەیێکی گنو/لینوکس سوودی لێ ببینن. بۆ جێبەجێکردنیش پێویستان بە هیچ پەڕگەیێک لە سیستەمی کارپێکردن نییە هەر بۆیە دەتوانن بە هەڵگیرایش سوودی لێبگرن.

سوودەکانی کەڵک وەرگرتن لە AppImage :

۱- ئەو نەرمەکالانە کە بە شێوازی AppImage دەرهاتوون، پێویستیان بە دامەزراندن نییە.

۲- بۆ جێبەجێکردنی نەرمەکالاکان پێویست بە ڕێپێدانی ڕووت نییە.

۳- بۆ جێبەجێکردن پێویستمان بە هیچ ڕێکخستنێک لە سیستەمی کارگێڕی نییە.

۴- نەرمەکالاکان پێویستیان بە هیچ پەڕگەیێک لە سیستەمی دانراوە نییە.

۵- نەرمەکالایێک کە داتانگرتووە لە سەر تەواو دابەشکراوەکان گنو/لینوکس ئیشدەکا.

۶- نەمەکالاکان توانایی هەڵگرتنیان هەیە،دەتوانن ڕوونووسێکی لێبدەن بە هاوڕێکانتان.

۷- گەر گەشەپێدەرن دەتوانن بە خێرایی ئەو نەرمەکالانە کە نووسیوتانە بە شێوازی appimage دەربێنن و بیدەن بە بەکارهێنەران.

۸ -…

ئێوە دەتوانن بچنە ماڵپەڕی فەرمی و لە خشتی گەڕان نەرمەکالای خۆتان پەیدا بکەن و کرتەی لەسەر بکەن بۆ داگرتن.

هەروا لە سەر گیتهابیش دەتوانن ئەم نەرمەکالانە کە بە شێوازی پەرگەیAppImage دەرهاتوون دایان بگرن.کە نزیکەی 475 نەرمەکالای تێدایە. من AppImageـی لیبرەئۆفیسم داگرت وە بەم شێوازە چالاکم کرد بێ ئەوە کە دایمەزرێنم.

سەرچاوە : appimage