دامەزراندنی ئایکۆن و رووکار لە لینوکسی ئێلێمێنتری
Oct 12, 2015
2 خولەک
316 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

هەر وا کە دەزانین لینوکس سیستەمی کارپێکردنی سەرچاوە کراوەیە و سادەو بەهێزە.بەڵام زۆر جار پیمان خۆشە کە گۆڕانکاریییک لە ڕوخساری بدەین.بەتایبەت لینوکسی ئێلێمێنتری کە سادە ترین شێواز خۆی بۆ بە کارهێنەر دەرەقسێنێت. بۆ نمونە بە یارمەتی “tweaks’ ئێمە دەتوانین گۆڕانکاری زۆر لە سەر رومێزی یان دێسکتۆپی ئێلێمێنتری بدەین. بۆ نمونە گۆڕانی جۆری فۆنتەکان،وێنۆجکەکان(ئایکۆن) و سێ رەهەندی کردنی ڕومێزی و شتی دیکە. tweaks ئیلیمینتری چییە :

  • Appearance: بۆ گۆڕانی ڕوخسار و ڕوکاری ئێلێمینتری و وێنۆچکە.
  • Font : گۆڕانی فۆنتەکەنی سەردێر ،دەق ،مێنیۆ ، … لە پەنجێرەکانی ئێلێمینتری.
  • Animation : بۆ داخستن،چکۆلەکردن،گەورەکردن ،خێرایی کردنەوە و جولەی تایبەت بە پەنجێرەکان لە ئێلێمینتری.
  • Shadows : بۆ سێبەر خستن لە سەر پەنجێرەکان و مینیۆکان.
  • Plank : بۆ گۆڕینی ئەندازەی وینۆچکە و مێنۆی دۆک و پانێلی سەرەوە بە تایبەت ڕووناکی دێسکتۆپ.
  • Slingshot : هەڵبژاردنی ژمارەی ستوون و ڕەدیف بۆ نماییش نەرمەکالاکان.

چۆن tweaks دامەزرێنم :

بچنە نێو ترمیناڵ یان دوگمەکانی [CTRL]-[ALT]-[T] لێبدەن.

sudo add-apt-repository ppa:mpstark/elementary-tweaks-daily
sudo apt-get update
sudo apt-get install elementary-tweaks

پاش دامەزراندن بۆ دەستپێگەیشتن بەTweaks بچنە ئەم مەسیرە : Applications > System Settings > Tweaks

دامەزراندنی Numix project :

پاکەتێکە بۆ جوانکاری لە گۆڕینی ڕووکاری دێسکتۆپ ،وێنۆچکە و کاغەزدیواری لە ئێلێمێنتری بە فەرمانەکانی خوارەوە :

sudo add-apt-repository ppa:numix/ppa
sudo apt-get update

بۆ دامەزراندنی وێنۆجکە بۆ شێوازی بازنە لە ترمیناڵ ئەم فەرمانە بنووسن :

sudo apt-get install numix-icon-theme-circle

** دامەزراندنی Moka project :**

ئەمیش پڕۆژەیێکە لە بەشی گۆڕان و جوانکاری ئایکۆن و دێسکتۆپ . ترمیناڵ دەکەینەوە فەرمانەکانی خوارەوە دەنووسین

sudo add-apt-repository ppa:moka/stable
sudo apt-get update
sudo apt-get install faba-icon-theme moka-icon-theme

ئەم مەسیرە برۆ گۆڕانکاریەکان بکە بە Moka :

Syste Settings > Tweaks > Appearance > Icon Theme

ڕووکاری ڕووناک :

بۆ ڕووکارێکی ڕووناک بۆ ئێلێمێنتری دەتوانن فەرمانەکانی خوارەوە لە ترمیناڵ بنووسن :

sudo add-apt-repository ppa:yunnxx/elementary

sudo apt-get update

sudo apt-get install elementary-transparent-theme

پاشان ئەم مەسیرە بڕۆ

System Settings > Tweaks > Appearance

Window Decoration Theme و Interface Theme بکە بە هەڵبژاردەی transparent و بارێک چونەدەوە( log out) بکەو بێ ژورەوە .