دامەزراندنی سادەی نەرمەکالاکان لە سەر ئێلێمێنتری
Dec 5, 2016
١ خولەک
174 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

بەرێز”btd1337” سکریپتێکی زۆر سووکی نووسیوە ، کە لە سەر گیتهاب بڵاوی کردوەتەوە.کاری ئەم سکریپتە ئەوەیە کە زۆر بە ئاسانی ئەو نەرمەکالانە کە گەرەکمانە کە لە سەر لینوکسی ئێلیمێنتری لۆکی بمانبێت، دایمەزرێنین،قەبارەی سکریپتەکە ۱۴۰ کیلۆ بایتە و لە سێ فایل پێکهاتووە.ئەم سکریپتە پاڵپشتی لە دوایین وشانی ئێمیمێنتری واتە “elementary OS 0.4 Loki ” دەکات و ئەو دابەشکراوانە کە لەسەر بنەمای ئوبونتون.کاتێک کە سکریپت دادەمەزرێنن پەنجێرەیێک دەکرێتەوە کە بەم شێوازەیەو ئێوە تەنها چوارخانەی نەرمەکالا یان ئەپەکان کە گەرەکتانە دایمەزرێنن ، هەڵیدەبژێرن، ئینجا لەسەر دوکمەی OK کرتە دەکەن.

بۆ وێنە دەتوانن نەرمەکالای لیبرەئۆفیس و گیمپ ،ئێلێمینتری تویک ،وێنۆچکە یان ئایکۆن ،فایرواڵ،کۆدێکەکان یان فۆرماتی مێدیاکان،وێبگەرەکانی کرۆم،فایرفۆکس،سکایپ و …هتد.هەڵبژێرن و دایمەزرێنن.

داگرتن لە گیت هاب

دامەزراندن:

پاش داگرتنی سکریپت بیکەرەوە ، بۆ وێنە من دەیخەمە نێو دایرێکتۆری داونلۆدەکان .

دەچمە نێو ترمیناڵ و بە فەرمانی CD دەچمەناوی ئەو دایرێکتۆرییە واتە دانڵۆدەکان ( cd Downloads )

ئینجا دەچمە نێو دایریکتۆری سکریپتەکە :

qezwan@kurdish:~/Downloads/elementary-script-master$

ئێستا لە دایرێکتۆری سکریپتم و دەبێت بەم فەرمانە ،سکریپتەکە ئیجرا بکەم.

 sudo ./elementary-script.sh

ئێستا پەنجێرەی سکریپت دەکرێتەوە و من دەتوانن ئەو نەرمەکالانە کە گەرەکمە هەڵیبژێرم بۆ دامەزراندن.