دامەزراندنی فیدخوێنەر بۆ لینوکسی ئێلێمێنتری
Nov 28, 2015
2 خولەک
216 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

ڕۆژانە سەردانی زۆر پەڕەی ئینتەرنێت دەکەین.زۆر جار پێمان خۆشە کە پەڕەکان لە شوێنێک کۆ بکەینەوە تاکوو ئەونە ئادرەسی ماڵپەڕ لە ئەدرەس-باری وێبگەڕەکەمان نەنووسین. فید خوێنەر یان بە واتەیێکی دیکە هەواڵ خوێنەر تەکنۆلۆژیایێکە کە لە سەر RSS ئیش دەکات و بابەتی ماڵپەڕەکانمان بە کەمترین کات بۆ دەگوازێتەوە. بۆ نمونە هیچ تۆڕەکۆمەڵایەتیێک ناگات پێی توێتێر لە خێرایی بۆ گواستنەوەی بابەت.ئەمەش بۆ هۆی سوود وەر گرتن لە تەکنۆلۆجیای هەواڵ خوێنە واتە”RSS” .کاتێک کە ئێمە ئار-ئێس-ئێسی ماڵپەڕێک دەخەینە نێوە ئەم ئەپە، هەر کات لە ماڵپەر بابەتێکی نوێ بنووسن، لە نێوئەم ئەپە نیشان دەدرێت.

بۆ ئەم مەبەستە لە سەر سیستەمی کارپێکردنی لینوکس بە گشتی، بەتایبەت ئێلێمێنتری ئێمە دەتوانین سوود لە نەرمەکالایێک بە ناویFeedreader بگرین.

١) سەرەتا برۆ نێو ترمیناڵ و فەرمانەکانی خوارەوە بنووسە :

sudo apt-add-repository ppa:eviltwin1/feedreader-stable
sudo apt-get update
sudo apt-get install feedreader

بڕۆ لە سەر مینیۆی Applicatioes کرتەیێک بکە و لە دەستەی Accessoriesئەپی Feedreader هەڵپژێرە!

٢) لە سەر دووگمەی چوونە ژوورەوە کرتە بکە. هەژمارەیێک هەڵبژێرە (گوگڵ ،فیدرێدێر و فەیسبووک)

هەر وا دەتوانن لە رێگای فید ڕێدێرخۆتان لە ماڵپەڕی فەرمی ئەم ئەپە تۆمار بکەن.ئەم ئەپە لە دوو خزمەتگوزاری بۆ خوێندن پاڵپشتی دەکات Tiny Tiny RSS وە Feedly .لە یەکێک لە ئەم دوو خزمەتگوزارییانە خۆت تۆمار بکەو ئینجا مالپەڕەکانی تێدا بنووسە کاتێک هاتیتە نێو ئەپەکە بە هەژمارەی یەکێک لەم دوو ماڵپەڕە هەواڵەکان وا پاشکەوتت کردووە ، چاڵاک بکە بۆ نیشان دان.