دامەزراندنی نەرمەکالا بە پاکەتەکانی Snap
Sep 13, 2018
4 خولەک
750 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:
پێشەکی :

لە لینوکس، ڕێگای زۆرمان هەیە بۆ دامەزراندنی نەرمەکالاکان.بۆ وێنە، پاکەتەکانی دێبیان(deb.)، لە ڕێدهەت پاکەتەکان RPM ،لە ئاچ کانگاکانی بەکارهێنەران( repository)،لە جێنتۆ Portage tree، بە شێوازی AppImages ،بە یارمەتی پەڕگەی گوشاردەی tar.gz و ئەم پێرستە بەردەوامە … هتد.بە هەر حاڵ،بەشێک لە ڕێگاکانی دامەزراندن کێشەی خۆیان هەیە،بۆ وێنە:کاتی پەرەپێدان بە نەرمەکالای پێشکەوتوو بۆ لینوکس،بڵاو کردنی لە هەر دابەشکراوەیێکی لینوکس فرە دژوارە.کۆمەڵاگای بەکارهێنەرانی ئوبونتو بڵێنیان دا بۆ حەلی ئەم کێشەیە.ڕێگەچارەی ئەوان:بە یارمەتی پاکەتەکانی سنەپە(Snap).لێرە چاوێک بە پێداویستیەکان و چۆنیەتی دامەزراندنی نەرمەکالا لە سناپ دەخشێنین.

بۆ چی پاکەتەکانی سنەپ، گەشەیان سەند:

زۆرجار، گەشەپێدەران پاکەتکردن بۆ ئەو پرۆگرامەکانی خۆیان بە جۆرێکی تایبەت دەخولقێنن،ئەمەش دڵساردکرەوەیە بۆئەوە کە کاتێکی زۆری دەوێ بۆ دامەزراندنی ئەم پاکەتانە،لە ئاکام، زۆر یەک لە پرۆگرامەکان لە سەر گنو/لینوکس ئیش ناکەن.هەر بۆ ئەم هۆکارە زۆر یەک لە گەشەپێدەرانی ئوبونتو ،پەرەیان دا بە سنەپ.سنەپێک، شتێکە کە لە فرۆشگای سنەپ دامەزراوە، لە نێو “سنەپ”، ئەو پێداویستیانە بۆ دامەزراندن و جێبەجێکردنی پرۆگرام، پێشتر ئامادەکراوە. ئەمە بەو مانایەیە کە هەر شتێک کە نەرمەکالا نیازیەتی(کتێبخانەکان،پەڕگەکانی وێنە،پەڕگەکانی باینەری،پەڕگەکانی دەنگ و بەرنامە) بۆ خۆی و بۆ جیبەجیکردنی سەربەخۆ بێ سیستەمی وەگڕخەری ،تێیدایە .سنەپ بڕیار دەدا کە چۆن پرۆگرام جێبەجێبکرێ جا ئێستا سیستەمەکە کۆنە بێ یان نوێ. ئەم تواناییە کە سەربەخۆیە، هۆکارێکە بۆ ئەوە کە سنەپ لە سەر تەواو دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس ئیش بکا و دامەزرێت.ئەمەش دەمانبا بۆ لای “دامەزراندنێکی جیهانی”،کە هەر گەشەپێدەرێک چ گەورەو چ بچکۆلە بتوانێت فرۆشگای سنەپی خۆی دروست بکا.

دامەزراندن و وەگڕخستنی پاکەتەکانی سنەپ(Snap)

Snapd تەکنۆلۆژیێکە بۆ یارمەتی دانی بەڕێوەبردنی پاکەتەکانی سنەپ(Snap)لە سەر لینوکس،ئەو کۆمپانیا کە لە پشتی سنەپە، هەوڵدەدا کە بە ئاسانی و خێرایی نەرمەکالاکان لە سەر دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس دامەزرێنێ.لێرەفێر دەبین چۆن نەرمەکالاکان بە یارمەتی پاکەتەکانی سنەپ دامەزرێنین، خاڵ : بەکارهێنەرانی ئوبونتو و دابەشکراوەکانی سەر بنەمای ئوبونتو، پێویستیان بە دامەزراندنی Snapd نییە.

دێبیان :
sudo apt install snapd
فێدۆرا:
sudo dnf install snapd
sudo systemctl enable --now snapd.socket
ئارچ لینوکس
sudo pacman -S snapd
sudo systemctl enable --now snapd.socket
ئۆپێن سووسە
sudo zypper addrepo http://download.opensuse.org/repositories/system:/snappy/openSUSE_Leap_42.2/ snappy
sudo zypper install snapd
sudo systemctl enable --now snapd.socket
جێنتۆ
sudo -s
nano -w /etc/portage/repos.conf/gentoo-snappy.conf

ئەمە ڕونووس بکە :

[gentoo-snappy]
 
# An unofficial overlay that supports the installation of the "Snappy" backbone.
# Maintainer: Clayton "kefnab" Dobbs (clayton.dobbs@gosecur.us)
# Upstream Maintainer: Zygmunt "zyga" Krynicki (me@zygoon.pl)
 
location = /usr/local/portage/gentoo-snappy
sync-type = git
sync-uri = https://github.com/zyga/gentoo-snappy.git
priority = 50
auto-sync = yes

کانفیگەکە پاشکەوت بکە بە لێدانی هاوکاتی دوکمەکانی ctrl + O

emaint sync --repo gentoo-snappy
چۆنیەتی سودگرتن لە پاکەتەکانی سنەپ:

هەر وا کە پێشتر باسمان کرد، پاکەتەکانی سنەپ لە نێو “فرۆشگای سنەپ” لە لایەن ئوبونتو و کۆنۆنیکاڵ پاڵپشتی دەکرێن.هەموو کەسێک دەتوانێ سنەپێک بە خۆڕایی بخاتە سەری.بۆ ئەو کەسانە کە بە شوێن بڵاوکردن و دەستکاری سنەپەکانی خۆیانن سەردانێکی ماڵپەڕی Snapcraft.io بکەن.ئەم ماڵپەڕە زانیاریێکی زۆری بە وردترین ڕێنماییەکان، بۆ دەستکاری و خولقاندنی سنەپ لە خۆ گرتووە.هەر وا پێتان دەڵێ لەکوێ دەستپێبکەن. لەترمیناڵ بۆ گەڕان بە شوێن نەرمەکالاکان،ئەم فەرمانە بنووسن :

snap find programname

بۆ وێنە : من بەشوێن نەرمەکالای دەستکاریکەری وێنە (GIMP) دەگەرێم،بەم جۆرە :

snap find GIMP
ئاکام :
qezwan@kurdistan:~$ snap find GIMP
Name  Version  Publisher     Notes  Summary
gimp  2.10.6   snapcrafters  -      GNU Image Manipulation Program

لە ئاکام ئەو وشانە پایدارە لە نەرمەکالای گیمپ چاپ دەکرێ.دەتوانێ چەندین وشانی پایداری تێدا بێ بەڵام هەمیشە ئەوە بزانە کە نەرمەکالاکان بەڕۆژکراونەتەوە.ئێستا لەو زانیارییە کە چاپکراوە بە فەرمانی گەڕان(وەک فەرمانەکەی سەرەوە) دەبێ بەم جۆرە نەرمەکالا دامەزرێنی، بۆ وێنە من گیمپ لە پاکەتەکانی سنەپ بەم جۆرە دادەمەزرێنم :

 sudo snap install gimp

شرۆڤە : لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دامەزراندنی نەرمەکالا لە سەر پاکەتەکانی سنەپ،سەرەتا سنەپ، نەرمەکالا لە فرۆشگا دادەگرێ،ئینجا نەرمەکالا دادەمەزرێنێ،پاشان سندووقی سنەپ بۆ دەستپێگەیشتنی بەکارهێنەر ئامادە دەبێ.بۆ ئەوە بزانین کە ئایا سنەپ ماونت (mounte) بووە لەم فەرمانە lsblk سوود دەگرین.ئەمەش زانیاریێکە کە بزانین ماونتی نەرمەکالا بە چ تایبەتمەندیێک لە سەر ڕەقەکالا و ئامێرەکانی دیکەیە.من سێ یاریم لە نێو فرۆشگای سنەپ، لە سەر سیستەمی ئیلێمینتری دامەزراندووە و زانیاریەکانی ئاوەهایە :

qezwan@kurdistan:~$ snap list
Name         Version   Rev   Tracking  Publisher     Notes
core         16-2.35   5328  stable    canonical✓    core
minecraft    2.1.1349  15    stable    snapcrafters  -
ohmygiraffe  1.1.0a    3     stable    popey       

بۆ سرینەوەی نەرمەکالا لە سەر پاکەتەکانی سنەپ بەم جۆرە فەرمان دەنووسین :

sudo snap remove gimp

گەر ناوی نەرمەکالاکەت لە نێو پاکەتەکانی سنەپ لەیاد چووە بە فەرمانی پێرست(list) پەیدای بکەرەوە :

snap list

دەتوانی بە فەرمانیsnap --helpزانیاری فرەتر لە سەر سویچەکانی فەرمانی سنەپ وەربگری.

بەڕۆژکردنەوەی نەرمەکالاکانی دامەزراوەی سنەپ

هەر وەک تەواو نەرمەکالاکان سنەپیش بە ڕۆژ دەبێتەوە. بەرێوەبەری snap هەر سندووقچەیێک لە سەر سیستەم بەڕێوە دەبا.بۆیە پاکەتەکانی سنەپ بە شێوەی فەرمانی ئاسایی بەڕۆژکردن، بەڕۆژ نابنەوە.بۆ بەڕۆژکردنی تەواو پاکەتەکان کە لەسەر سیستەم دامەزراوە کانۆنیکاڵ سوود لە فەرمانی refresh دەگرێ.

sudo snap refresh

دەرەنجامی بەم جۆرەیە :

qezwan@kurdistan:~$ sudo snap refresh
[sudo] password for qezwan:       
All snaps up to date.

سەرچاوە : addictivetips