دامەزراندنی نەرمەکالا بە FlatPak لە گنو/لینوکس
Sep 13, 2018
4 خولەک
743 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:

پێشەکی وادەردەکەوێت دامەزرێنەری نەرمەکالا لە جیهانی گنو/لینوکسی شتێکی نوێیە.گەشەپێدەرانی ئوبونتو لە سەر سنەپەکان(snaps).ئەپ ئیمەیچ( App Image)و Deis وZeroInstall چالاک بوون.هەرچەندە کە باسێکی نوێ لەسەر دامەزراندنی نەرمەکالا لە ڕێگای FlatPak، بە تازەیی لە نێو پەرەپێدەران دروست بووە. بەڵام بۆ ماوەیێکی زۆر کۆمەڵگای سەرچاوەکراوە و گنو/لینوکس بە گشتی،بە نیاز ڕێگایێک بوون کە بتوانرێت نەرمەکالا لە سەر تەواو دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس بە سادەترین شێوە دامەزرێنن .لە ساڵی ۲۰۱۷ چەندین پڕۆژەی نەرمەکالا بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ یەکتر دا کێبەرکێیان دەکرد.Flatpak شتێکی جیاواز نەبوو لەم گۆڕەپانە.ئەمەش ئامرازێکی گەشەپێدراو لە لایەن پرۆژەی ڕومێزی خۆڕاییە کە بەڵێنی داوە کە سادەترین ڕێگا بۆ دامەزراندنی نەرمەکالا بە شێوازێکی گشتی بۆ تەواو دابەشکراوەکانی گنو/لینوکسی دروست بکا. لەم بابەتە فێر دەبین چۆن کار بە تەکنۆلۆژی نوێی FlatPak لە سەر دابەشکراوە جیاوازەکانی گنو/لینوکسی بکەین.

دامەزراندنی فڵەت پەک(FlatPak) پەرەپێدەرانی فڵەت پەک بە دژواری و هەوڵێکی فرە لە سەر دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس ئیشدەکەن کە هەموو شتێک، بۆ جێبەجێکردنی نەرمەکالاکان بە ئاسانی تێپەڕ ببێت.ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە پێی سیستەمی کارپێکردنەکەتان فەرمانەکەی خوارەوە بنووسن : ئاچ لینوکس

sudo pacman -S flatpak
فێدۆرا
sudo dnf install flatpak
ئۆپێن سووسە(سووزە)
sudo zypper install flatpak
Mageia[مازیا وشەی یونانی(واتە:سێحر و جادوو)]
sudo urpmi flatpak
یا بەیارمەتی DNF
sudo dnf install flatpak
ئوبونتو Ubuntu 16.04 LTS :
sudo add-apt-repository ppa:alexlarsson/flatpak
sudo apt update sudo apt install flatpak

+Ubuntu 17.04

sudo apt install flatpak
دێبیان
sudo apt-get install flatpak
جێنتو(/dʒɛntuː/ JEN-too)

سەرەتا، بە ئاستی ڕووت بچنە نێو شێڵsudo -s or su ئینجا پەڕگەیێکی پەیکەرسازی(configuration) درووست بکەن بەم جۆرە :

nano -w /etc/portage/repos.conf/flatpak-overlay.conf
ئێستا ئەم کۆدانەی تێخزێنن :
[flatpak-overlay]
priority = 50
location = /usr/local/portage/flatpak-overlay
sync-type = git
sync-uri = git://github.com/fosero/flatpak-overlay.git

auto-sync = Yes بە یارمەتی کلیلەکانیCtrl + Oپەڕگەی کانفیگ پاشکەوت بکەن. ئێستا برۆن بۆ دامەزراندنی

emerge --sync
سوود وەرگرتن لە فڵەت پەک

فڵەت پەک تەکنۆلۆژیێکە کە لەسەر بەشی دەسەڵاتی ناوەند(decentralize) خۆی پاراستووە.بە پێچەوانەی ڕێگەچارەکانی”ئەپە جیهانیەکان” وەک سنەپەکان،هیچ فرۆشگایێک تاک و تەنها بوونی نییە.بەڵکوو فرە بوونی فرۆشگاکان لەم تەکنۆلۆژییە بوونیان هەیە.هەرئەمەش ڕێدەدا بە بەکارهێنەران و گەشەپێدەران کە سەندووقی خۆیاندرووست بکەن و لە سەر ڕاژەی فەرمی باری بکەن.بەڵام ئیمکانی هەیە کە بەکارهێنەران لە ڕاژەی خۆیان سوود بگرن و لە شێوازی فەرمی لادەن. ئێوە پەرەپێدەرن؟ زانیاری فەرمی بخەنە قەراغێک و فێربن چۆن فلەت پەکی خۆتان دروستبکەن.

دامەزراندنی فڵەت-پەک لە کانگا(repository)

بۆ دامەزراندنی نەرمەکالاکانی فڵەت پەک(Flatpak) لە سەر کۆمپیوتری لینوکسیتان،ترمیناڵ بکەنەوە.پاشان، فەرمانەکەی خوارەوە بنووسن بۆ دەستپێگەیشتن بە ئاستی بەڕێوەبەری گشتی.

sudo -s

بۆ وێنە ئێمە بە نمونەکەی خوارەوە نەرمەکالای Spotify بە هێڵێ فەرمان دادەمەزرێنین.ئەم هێڵە بۆ ئەوەیە خزمەتگوزاری فڵەت پەک لە ڕێگای دوور چاودێری بکەین :

flatpak install --from https://s3.amazonaws.com/alexlarsson/spotify-repo/spotify.flatpakref

ئێستا بۆ دامەزراندنی سپۆتیفای(Spotify) ئەم هێڵە دەنووسین :

flatpak run com.spotify.Client

کاتێک ئەم پرۆسە تەواو بوو ،واتە قۆناغی دامەزراندن بە فەرمانەکەی سەرەوە چاو لە مێنیۆی ئەپلیکەیشێن بکەن و بە شوێن وێنۆچکەی spotify بگەڕێن.

دامەزراندنی فڵەت ئەپێک لە یەک پەڕگە

بە شادمانییەوە، هێڵی فەرمان تەنها ڕێگا بۆ دامەزراندنی نەرمەکالاکان لە Flatpak نییە. داگرتنی پەڕگەی فڵەت پەک واتەflatpakref. لەم تەکنۆلۆژییە ڕێپێدراوە و دامەزراندنی بێ هیچ هێڵێ فەرمانێک ئەنجام دەبێ. سەرەتا، دڵنیا بن لە دامەزراندنی gnome-softwar لە سەر سیستەمەکەتان.(گەر چی لە زۆر بەی دابەشکراوەکان دامەزراوە.) پاشان، داگرتنی دانەیێک لە پەڕگەکانی flatpakref. لە پەڕەی ئەپەکانە.بۆ وێنە من گیمپ دادەگرم

کاتێک پەڕگەی گیمپ لە سەر کۆمپیوترەکەت پاشکەوت کرا، دەچین بۆ شوێنی داگرتن ئینجا،لەسەر ئەپەکە کرتەی ڕاست دەکەین و ئەم ڕەستە هەڵدەبژێرین “Open With Software Install”، پەنجێرەی Gnome Software دەکرێتەوە، ئینجا وردەزانیاری لەسەر دامەزراندنی ئەپ دەردەکەوێ.کرتەیێک لە سەر دوکمەی دامەزراندن دەکەین و وشەی نهێنی پێدەدەین و چاوەڕوان دەبین کاتێک نەرمەکالا دامەزرا پەنجێرەیێکی ئاگاداری دەکرێتەوە. ئەنجام بوو! ئێستا لە مێنیۆی ئەپەکان بە شوێن گیمپ دەگەڕین.

بەڕۆژکردنەوەی فڵەت پەکەکان

بەڕۆژکردنەەوە ! وەک دامەزراندن بە دوو قۆناغ ئەنجام دەبێ.یەکەم قۆناغ لە ڕێگای ترمیناڵه کە پێرستێک لە سەر ئەو ئەپانە کە دامەزراوەن نیشان دەدەین بە فەرمانەکەی خوارەوە :

flatpak list

قۆناغی دووەم،فڵەت پەکێک لە پێرستەکە هەڵدەبژێرین ئینجا بە ڕەستەکەی خوارەوەی زیادی دەکەین : flatpak update ئێستا ئەو ئەپە کە گەرەکمان بوو بە تەنهایی بەڕۆژی بکەینەوە بەڕۆژ کرا. گەر گەرەکمانە تەواو ئەپەکانی فڵەت بەڕۆژ بکەینەوە تەنها دەنووسین flatpak update

سڕینەوەی فڵەت پەکەکان

سەرەتا بۆ ئەو ئەپە کە گەرەکمانە بیسڕینەوە پێرێستێک دەگرین بەم فەرمانە

flatpak list

ئینجا ناوی ئەپەکە کە گەرەکمانە بیسڕینەوە لە شوێن (appnamehere)لە فەرمانەکەی خوارەوە دەینووسین :

sudo flatpak uninstall appnamehere

بە جیاتی ئەمەش دەتوانن Gnome Software بکەنەوە ئینجا دوکمەی “uninstall” لێبدەن.

دامەزراندنی فڵەت پەکێک لەسەر گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری بۆ نمونە

سەرەتا ترمیناڵ‌ دەکەینەوە و فڵەت پەکێک دادەمەزرێنین بەم جۆرە :(گەر دابەشکراوەیێکی دیکەتان هەیە هەڵیبژێرن )

sudo apt install software-properties-common --no-install-recommends
sudo add-apt-repository ppa:alexlarsson/flatpak
sudo apt update
sudo apt install flatpak

ئەینجا کانگاکەی بە سیستەم دەناسێنین :

$ flatpak remote-add --if-not-exists flathub https://flathub.org/repo/flathub.flatpakrepo

ئێستا گیمپ دادەمەزرێنین :

flatpak install flathub org.gimp.GIMP

بۆ جێبەجیکردنی گیمپ بەم فەرمانە :

flatpak run org.gimp.GIMP

سەرچاوە :docs.flatpak