دامەزراندنی پەیامنێری تێلێگرام
Aug 21, 2018
4 خولەک
700 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:
پێشەکی :

بۆ دامەزراندنی تێلێگرام(Telegram) لە سەر لینوکس، ڕێگای جیاواز لەبەردەستە.لەم بابەتە ئێمە تەواوی ئەم ڕێگانە بۆ دامەزراندنی ئەم پەیامنێرە بەهێزە ئەنجام دەدەین.ئەم بابەتە فێرکاری لە سەر دامەزراندنی تێلێگرام لەسەر Ubuntu ،Fedora، Debian وە Arch دەکا هەر وا چۆنیەتی دامەزراندن لە ڕێگای پاکەتەکانی Snap و Flatpak.بۆ زانیاریتان ئەم پەیامنێرە یەکێک لە یەکەمین پەیامنێرە سەرچاوەکراوەکان و ئازادە کە ئاسایش و پاراستنی زۆر لەسەرەوەیە.هەروا دەتوانن تەنها پەیامیی دەنگی پێ بگرن لەگەڵ هاوڕێکانتان،دەتوانن گرووپ و کاناڵی لەسەر درووست بکەن و فایلێک بە قەبارەی ۱ گیگابایت بۆ هاوڕێکانتان ڕوانە بکەن. گەر کێشەیێکتان بوو لەم بابەتە بۆ دامەزراندن، خەفەت مەخۆن! دەتوانن بە شێوازی وێب سوود لە تێلێگرام بگرن.

دامەزراندن لەسەر ئوبونتو

پەیامنێری تێلێگرام وشانێکی فەرمی نییە بۆ ئەوە کە گەشەپێدەران پێیان وا باشە کە تەنها بە شێوازی باینێری و گشتی بڵاوی بکەنەوە.هەر وا گنو/لینوکسی ئوبونتو بە هیچ شێوازێک ئەم ئەپەی لە پاکەت نەخستووە.لەم ڕوانگە کە،سەرچاوەی نەرمەکالاکانی سەرەتایی نییە،ئەو بەکارهێنەرانە کە گەرەکیانە Telegram وەک هەر نەرمەکالایێکی دیکە لە ئوبونتو دامەزرێنن، دەبێ سەرەتا یەک PPA بە سیستەمەکی خۆیان زیاد بکەن. بۆ زیادکردنی PPA،سەرەتا ترمیناڵ بکەنەوە وە فەرمانەکەی خوارەوەی لێ بنووسن:

sudo add-apt-repository ppa:atareao/telegram

لە فەرمانەکەی سەرەوە فەرمانی “add-apt-repository” سەرچاوەکەی تێلێگرام بە ئوبونتو زیاد دەکا.لێرە ئێمە دەبێ ئوبونتو بەڕۆژ بکەینەوە دەتوانین لێرە پاکەتی تێلێگرام ببینین(Telegram PPA).بەڕۆژکردنەوەی تێلێگرام بەم فەرمانە:

sudo apt update

پاش بەڕۆژ بوونی ئوبونتو بە فەرمانی apt دوایین وشانی پاکەتی تێلێگرام لە سەر سیستەمەکەمان دادەمەزرێنین.

sudo apt install telegram
بۆ سڕینەوەی تێلێگرام :
sudo apt remove telegram
دێبیان:

بەداخەوە پەیداکردنی پاکەتێکی خۆماڵی Deb هەر فرە دژوارە بۆ ئەوە کە دێبیان لە پاکەتەکانی PPA ئوبونتو پاڵپشتی ناکا.بەڵام دێبیان سید(Debian Sid) دەتوانێ بە فەرمانێکی سادە ئەم ئیشە جێبەجێ بکا.هەر چەند لەم بارە وشانی نوێی دێبیان زۆر شانسی نییە. تێلێگرام بۆ دێبیان سید(Debian Sid):

sudo apt-get install telegram-desktop

سڕینەوە لە دێبیان سید بەم فەرمانە:

sudo apt-get remove telegram-desktop
تێلێگرام لە وشانی دیکەی دێبیان:

دوایین وشانی باینێری سید بۆ دامەزراندنی تێلێگرام ئیش ناکا ، چونکە ڕیزبەندی پاکەتەکان بە باشی ناکا لەم نەرمەکالا.بەڵام دیسان چارەتان هەیە ئێوە دەتوانن لە پاکەتەکانی Snap ، Flatpak وە Generic binary بۆ دامەزراندنی سوود بگرن.

ئاچ لینوکس:

تێلێگرام لە سەرچاوەی نەرمەکالای ئاچ بوونی نییە.بەڵام ئەمە کێشەیێک نییە چونکە چەندین وشانی فەرمی تێلێگرام لە AUR دانراوە. بڕوانن ئەم بەستەرانە :پاکەتەکانی

telegram-desktop-bin

وە

telegram-desktop-git

ئەم بەستەرانە وەک یەک نیین. کەسانێک کە گەرەکیان پاکەتی telegram-desktop-git دامەزرێنن دەبێ کاتی زۆرتری بۆ ترخان و کامپایلی بکەن. بە پێچەوانە کەسانێک کە وشانی telegram-desktop-bin دادەمەزرێنن وشانێکی تەواو لەو نەرمەکالا لە ماڵپەڕەکەی تێلێگرام بە شێوازی فەرمی لەبەردەستە کە بە خێرایی دادەمەزرێ. لەم فێرکارییە ئێمە پاکەتی Telegram Bin ناوەندی سەرنجمانە. دامەزراندن، سەرەتا سوود دەگرین لە ئامێری پاکەتی Pacman تا پاکەتی گیت دامەزرێنین،ئەمەش نیازە بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ AUR .

sudo pacman -S git

ئینجا لە ئامرازی Git بۆ داگرتنی پەڕەکانی Telegram PKGBUILD لە سەر کۆمپیوترەکەمان سوود دەگرین :

git clone https://aur.archlinux.org/telegram-desktop-bin.git

بە فەرمانی دەچینە نێو بوخچە(folder)ـی نوێی Telegram Bin

cd telegram-desktop-bin

ئیشبکە بە makepkg.ئەم فەرمانە بە ئاچ دەڵێ کە پاکەتێکی خۆماڵی درووست، هەروا تەواو پێداویستیەکانی بەدی بێنێ.لەبیرتان بێ سوود وەرگرتن لە سویچیsi-شایەت تەواو پێداویستیەکانی ڕیز نەکا و داینەمەزرێنێ.گەر ئەم ڕووداوە ڕووی دا بگەڕێنەوە بۆ پەڕەی AUR تێلێگرام و لەم فەرمانە سوود بگرن :

sudo dnf install https://download1.rpmfusion.org/free/fedora/rpmfusion-free-release-X.noarch.rpm -y

ئینجا بە یارمەتی پاکەتی DNF تێلێگرام دامەزرێنن:

sudo dnf install telegram-desktop

سڕینەوەی پاکەتی تێلێگرام لە فێدۆرا بە فەرمانی DNF بەم جۆرە :

sudo dnf remove telegram-desktop
چۆنیەتی دامەزراندن بە پاکەتی Snap

گەر لە لینوکس سوود دەگرن و پاکەتی فەرمی تێلگرامی تێدا نییە ؟ زیز مەبن، گەر سیستەمی وەگڕ خەرەکەتان پاڵپشتی لە فۆرماتی پاکەتی Snap دەکا، ئێوە دەتوانن تێلێگرام بە ئاسانی دامەزرێنن.ترمیناڵ بکەنەوە و دوایین وشانی تێلێگرامی تێدا دامەزرێنن ئەڵبەت بە یارمەتی ئامێری snap

sudo snap install telegram-desktop

بۆ سڕینەوەی تێلێگرام لە ڕێگای پاکەتی snap لەم فەرمانە سوود بگرن

sudo snap remove telegram-desktop
چۆنیەتی دامەزراندن بە پاکەتی Flatpak

ڕێگایێکی دیکەی بەهێز بۆ دامەزراندنی تێلێگرام لە سەر گنو/لینوکس نەرمەکالای Flatpakـە.ترمیناڵ‌بکەنەوە ئینجا فەرمانەکەی خوارەوەی تێدا بنووسن. خاڵ : کاتی دامەزراندن بە ئامێری Flatpak دڵنیا بە کە “yes” ـت بۆ زیادکردنی کانگای Flathub هەڵبژاردووە.

sudo flatpak install --from https://flathub.org/repo/appstream/org.telegram.desktop.flatpakref

بۆ سڕینەوە تێلێگرام بە Flathub ئەم فەرمانە لە ترمیناڵ‌بنووسە :

sudo flatpak uninstall org.telegram.desktop
دامەزراندن لە ڕێگای باینێری(Binary)

گەر کۆمپیوترەکەت پاڵپشتی لە Snaps وە Flatpaks ناکا.تێلێگرام دەتوانن لە ڕێگای فایلێکی باینێری دابگرن.سەرەتا بچن بۆ ماڵپەڕی فەرمی تێلێگرام.ئینجا لینوکس هەڵبژێرن و دایبەزێنن.فایلێک کە داتانگرتووە بە پاشگەڕی tar.xzـە. بیکەنەوە دەبێ بوخچەی tsetup هەبێ.ئینجا بیبەن بۆ مەسیری /home/username/.بوخچەکە بکەنەوە ئینجا دووکرتە لە سەر پەڕگەی “Telegram” بکەن.