دامەزراندنی گنو/لینکسی ئێلێمێنتری ژێنۆ(جێنۆ)
Nov 8, 2018
4 خولەک
785 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

پێشەکی: پاش وشاندنی سیستەمی کارپێکردنی ئێلێمێنتری ئۆ ئێسی 5 بە کۆدناوی ژێنۆ (جێنۆ،ژنۆ)،کە خۆی لە سەر بنەمای ئوبونتو دابەشکرا،بەکارهێنەرانی لینوکسی ڕومێزی( دێسکتۆپ) زۆر شادمان بوون.ئەمەش تایبەتکردنی ژینگەی ڕومێزی پانسێئۆن(pantheon) بۆ ئەم دابەشکراوە بوو کە دەتوانێ جێگیرێکی باش بۆ ماک و ویندۆز بێت. بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم وشانە :

  1. سازدانی خۆکارانە و دەستی تیشکی ڕومێزی کۆمپیوترەکەت بە پێی کاتی ڕۆژهەڵاتن و ڕۆژئاوا بوون واتە (Nigh Light Mode).
  2. چاودێری باوان: کار ئاسانی بۆ چاودێری چالاکی منداڵان لە سەر ئەم سیستەمی کارپێکردنە بۆ دایکان و باوکان.
  3. بەڕۆژ بوونەوەی ناوەندی نەرمەکالا.
  4. ناساندنی تەختە ڕەنگی سەرەتایی.
  5. گۆڕانکاری وێنۆچکە و بەشی دەنگ.
  6. گۆڕین و سادەکردنی بەشی کڕینی ئەپ لە ناوەندی نەرمەکالا.

لەم بابەتە فێر دەبین کە چۆن گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری ئۆ ئێس وشانی 5 لە سەر کۆمپیوتری دێسکتۆپ و لاپتۆپ دامەزرێنین بە پارتیشین کردنی هارد یان پەپکە.

  1. ڕێکخەرێکی جووت ناوکی64 بیت/ Intel i3
  2. 1 گیگ بیرگە یان ڕام.
  3. 15 گیگ بۆشایی هارد
  4. دەستپێگەیشتن بە ئینتەرنێت

قۆناغەکانی دامەزراندنی ئێلێمێنتری ئۆئێسی ژێنۆ

قۆناغی ١ )داگرتنی گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری ژێنۆ سەرەتا دەبێ بچنە نێو ماڵپەڕی فەرمی،ئینجا دوایین وشان دابگرن ماڵپەڕی فەرمی

قۆناغی ٢ ) درووستکردنی دیسک یان فلاش بە توانایی بووت کاتێک ئێوە پەڕگەی isoی ئێلێمێنتری لە ماڵپەڕی فەرمی دادەگرن دەبێ لە سەر DVD یان USB بە شێوازی بووتەیبڵ(bootable) دایبنن. زۆرتر : درووستکردنیDVD زیندوو بۆ لینوکس-ئێلیمینتری بۆ سەر فلاش لەم نەرمەکالا ( rufus) سود بگرە. یان ئەم نەرمەکالاش تاقی بکەرەوە بۆ فلاش( Etcher) بۆ هەر سێ سیستەم لەبەردەستە.

قۆناغی ٣ ) هەڵبژاردنی دوگمەی دامەزراندن

پاش ئەوە DVD یان USBی بە تونایی بووتکردنتان درووستکرد.کۆمپیوترەکەتان ڕیستارت بکەنەوە، ئینجا چۆنیەتی هاتنەسەری سیستەمی کارپێکردن بخەنە سەر DVD یان USB ئەو کات پەڕەیێک وەک وێنەی خوارەوە واتەی پەڕەی بەخێر هاتن دەردەکەوێت کە لەسەر دوگمەی “Install elementary” کرتە بکەن.

قۆناغی ٤) هەڵبژاردنی زمانی تختەکلیل پاش هەڵبژاردنی زمانی تختەکلیلەکەت لە سەر دوگمەی”continue” کرتە بکەن.تا ئێستا هیچ سیستەمێکی گنو/لینوکسی نەبووە بە کوردی بۆیە باشوایە زمان ئینگلیزی بێ.

قۆناغی ٥) داگرتنی نەرمەکالا بەڕۆژکراوەکان لە کاتی دامەزراندن

گەر سیستەمەکەت پەیوەندی بە ئینتەرنێت لە ڕێگای کەیبڵ یان وایرلێس هەیە ئەم دوو چوارچێوە هەڵبژێرە ،سەرەتا کەمێ دامەزراندن مەودای درێژ دەبێتەوە.هەڵبژاردەی یەکەم بۆ بەڕۆژبونەوەی ئێلێمێنتری ئۆ ئێسە ئینجا هەڵبژاردەی دووهەم بۆ داگرتنی کۆدێکی دەنگ و میدیاکانە وەک mp3 ،.. . گەر بە ئینتەرنێت پەیوەندیت نییە لەم کاتە هیچیان نیشاندار مەکە و لەسەر دوگمەی “Continue” کرتە بکە.

قۆناغی ٦ ) هەڵبژاردنی جۆری دامەزراندن : لەم قۆناغە یەکێک لە جۆرەکانی دامەزراندن هەڵدەبژێریت واتە :

Erase disk and Install elementary ( بەتەواوی هاردەکەت دەسڕێتەوە، ئاگادار بە) Encrypt the new elementary installation for security(نهێنی سازی لە کاتی دامەزراندی ئێلێمێنتری لە ڕووی ئاسایشی هاردەکەت) Use LVM with new elementary Installation ( زۆرتر بە شێوازی ڕاژە پەپکە بۆ جۆرێک هاردی تایبەت دادەمەزرێنێ) Something else(هەڵبژاردەی فرەتر شێوازی دامەزراندن دەستییە)

گەر ئێوە بەکارهێنەری نوێی ئێلێمێنتری ئۆ ئێسن دەتوانن ڕەستەی یەکەم هەڵبژێرن ئەڵبەت بەو مەرجە سیستەمی کارپێکردنی دیکە لەسە هاردەکەت بوونی نەبێ یان زانیاری دیکەت لە سەر هاردەکەت پاشکەوت نەکردبێ. گەر ئێوە بە شێوازی دەستی گەرەکتانە کە پارتیشن بکەن دەتوانن “Something else” هەڵبژێرن.لەم شێوازە ئێمە بە هاردێکی 40 گیگ ئەم پارتیشێنانە درووستدەکەین :

/boot = 1 GB (ext4 file system)
/home = 20 GB (ext4 file system)
/var = 7 GB (ext4 file system)
/ = 10 GB (ext4 file system)
Swap = 2 GB

سەرەتا ئەو پارتیشینە کە گەرەکتانە هەڵیبژێرن ئینجا کرتە لە سەر دوگمەی”New Partition Table”و دوگمەی “Continue” لێبدەن.

سەرەتا یەکەم پارتیشن دروستدەکەین بە ناوی boot/ کە قەبارەی 1 گیگی پێدەدەین واتە 1000 مێگ.بۆ ئەم مەبەستە پاش هەڵبژاردنی گشتی پارتیشێنەکەمان کە لە قۆناغی پێش تر درووستمان کرد لە سەر هێمای “+” کرتە دەکەین، پەنجێرەیێک وەک وێنەی خوارەوە دەکرێتەوە.و ژمارەکان بە ریزبەندی ئەنجام بدەن هەر وەک وێنەی خوارەوە :

هەر بەم شێوازە پارتیشینەکانی /home (20 GB), /var (7GB) و / (10 GB) یش دروستدەکەین پارتیشینی /home

لەسەر دوگمەی OK کرتە بکەن پارتیشێنی var/

پارتیشێنی / یان ڕووت (root)

پارتیشینی سواپ (Swap) بە قەبارەی 2 گیگ .

پاش تەواو کردنی پارتیشێنەکان لە سەر دوگمەی “Install Now” کرتە بکەن و پاشان دوگمەی “Continue”لێبدەن.ئەمەش بۆ ئەم کارانەیە کە نووسینی گۆڕانکاریەکان لە سەر هارد ئەنجام ببێ.

** قۆناغی ٧ )هەڵبژاردنی وڵاتەکەت بۆ ڕێکخستنی کات.**

پاشان کرتە لە سەر “Continue” بکەن ** قۆناغی ٨ ) هەڵبژاردنی ناوی کۆمپیوترەکەت و بەکارهێنەری بەڕێوەبەر و جۆری چوونەژوورەوە.**

کرتە لەسەر دوگمەی “Continue” بکەن بۆ بەردەوام بوون.

قۆناغی ٩ ) پرۆسەی دامەزراندن

لێرە گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری ڕوونوس دەبێتە سەر هاردەکەت و پەڕگەکان دادەمەزرێن.هەروەها گەر بە ئینتێرنێت پەیوەندیت بێت و دوو هەڵبژاردەی قۆناغی 5 ت نیشانکردبێ ئەوە کەمێ کات دەگرێ بۆ داگرتن بەڵام دەتوانی ڕێگیری بکەی کێشە نییە.

دامەزراندن سەرکەوتو بوو،ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە سیستەم لەنوێ بەگڕبخەیتەوە(reboot) :

ئێستا کرتە لە سەر دوگمەی “Restart Now” بکەن، پاش ئەمە ئاگادار بە گەر کۆمپیوترەکەت لە سەر بووتی فلاش بێ پەڕەی دامەزراندن نیشان دەدا ئەڵبەت گەر فلاشی پێوە بێ.بۆ ئەمە یان فلاش جودا بکە لە کۆمپیوترەکەت یان شێوازی بووت بگۆڕە سەر هاردەکەت.

قۆناغی ١٠ ) چوونەژوورەوە لە پەڕەی چوونەژوورەوە ناوی بەکارهێنەر نە ناوی کۆمپیوترەکەت، بنووسەن لەگەڵ وشەی نهێنی کە لە قۆناغی 8 داتناوە ئێستا بچنە ژوور :