درووستکردنیDVD زیندوو بۆ لینوکس-ئێلیمینتری
Jun 11, 2015
١ خولەک
125 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

هاورێیان زۆر یەک لە سیستەمە کۆنەکان لە بەشی بایۆس(BIOS) هەڵبژاردەیێکیان بۆ فڵاش نییە ، تاکوو لەسەر فلاش لینوکس دامەرزێنین .ئێمە لە سیستەمەکان کە پشتیوانی لە بووتی فلاش دەکەن دەتوانین لە ڕێگای فلاش لینوکس دامەرزێنین.ئەمەش هەم خێرایە لە دامەزراندن هەم خراوبوونی dvdی درایڤی لێنابێتەوە.

لەم بابەتە باس لە سەر نەرمەکالایێک بەناوی InfraRecorder دەکەین کە لینوکس لە سەر dvdیێک دەسووتێنێت(burning) و بە شێوەی زیندوو دەتوانین کاری پێبکەین.

١- دەچینە ماڵپەڕی فەرمیInfraRecorder بە پێی سیستەمی کارپێکردنەکەمان وشانێکی هەڵدەبژێرین.

٢- لە سەر Actions کرتەیێک دەکەین و Burn Images هەڵدەبژێرین.

٣- فایلی لینوکس-ئێلێمینتری(یان هەر سیستەمێکی کارپێکردنی دیکە) هەڵدەبژیرین کە بە شێوازی ISO دامان گرتووە.

٤-لە پەنجێرەی کراوە درایڤیDVD یانCD هەڵدەبژێرین(ژمارە ١). خێرایی سووتانن لە سەر دیسک ڕێکدەخەین(ژمارە٢)کرتەیێک لە سەر دوکمەی OK دەکەین(ژمارە٣)

داگرتنی سیستەمی کارپێکردنی لینوکسی ئێلێمێنتری داگرتنی نەرمەکالای InfraRecorder