دەستکاریکەری دەقی نانۆ لە لینوکس
Oct 5, 2018
5 خولەک
881 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:

پێشەکی نانۆ(Nano) دەستکاریکەرێکی دەقی ترمیناڵە، دەتوانین بڵێین لە زۆربەی دابەشکراوەکانی لینوکس دامەزراوە، هۆکار سادەبوونیەتی کە لە لایەن بەکارهێنەرانی نوێی لینوکس بژاردە دەکرێت. ئەمەش بەراوەرد دەکرێت لەگەڵ دەستکاریکەرەکانی دیکەی هێڵێ فەرمان وەک vi/vim وە emacs .جوانکاری فرەی تێدا کراوە لە ڕەنگی کۆدەکان،گەڕان بۆ وشە و کۆد و …هتد.

دامەزراندنی دەستکاریکەری نانۆ لە لینوکس گەر بە هەر هۆکارێک نانۆ لە سەر دابەشکراوەکەت بوونی نییە، دەتوانن بە هێڵی فەرمانەکەی خوارەوە چالاکی بکەی، پەیرەوی بکە لەم فەرمانەی خوارەوە:

# apt install nano [بۆ دێبیان/ئوبونتو]
# yum install nano [بۆ فێدۆرا/سێنت ئۆئێس]

قەدبڕەکان یان کورتەکلیلەکانی نانۆ نانۆ سوود لە تێکئاڵاندنی کلیلەکان دەکات بۆ کرداری جیاواز، وەک پەیداکردنی دەق لە نێو پەڕگەیێک.ئەم تێکئاڵاندنە زۆر ئاڵۆز نین بە پێچەوانە، زۆر سادە و بە چەند بار ئیشکردن لە ناو نەرمەکالای نانۆ بە باشی فێری دەبن. تەنها شتێک کە ئێوە دەبێ بیزانن لە بارەی کورتەکلیلەکان یان قەدبڕەکان ئەوەیە لە ناو نانۆ بەم جۆرە پێتان نیشان دەدرێ بەم نیشانە واتە ^ وە کلیلێک بو نمونە :W^کە لە سەر تەختە کلیلەکەتان ئێوە ئەم دوو کلیلە تێکڵاو دەکەن بە هاوکاتی: کلیلیCtrl لەگەڵ کلیلێک بۆ نموونە (Ctrl+W).

لەخوارەوە پێرستێک لە سەر بژاردەکان هەن کاتێک ئێوە بۆ یەکەم بار نانۆ دەکەنەوە.

G یارمەتی
^O چوونەدەرەوە لە نووسین
^W لەکوێ
^K قرتاندنی دەق
^J ڕیزکردن
^C Cur Pos
M-U گەڕانەوە
^X چوونەدەرەوە بە یەکسەری
^R خوێندنەوەی پەڕگە
^\  خستنه‌شوێنی خۆی
^U نەبڕینی دەق
^T ڕێنووس
^_ بڕۆ بۆ سەرەتای هێڵ
M-E هەڵگەڕاندنەوە

ئێوە پێویست نییە تەواو ئەم کورتە کلیلانە لە بیربکەن بەڵکوو لە هەر کات پێویستان بە بیرکەوتنەوە کرد تەنها دوکمەی G^لێبدەن یان دوکمەی F1 ئاگادار بن کە زۆر قەدبڕ تەنها یەک کلیلە. بۆ نمونو لێدانی دوکمە F1 پەڕەی یارمەتی دێنە و دوکمەی F2 دەێتەودەرەوە.

GNU nano 2.5.3                New Buffer                                        

Main nano help text
The notation for shortcuts is as follows: Control-key sequences are
 notated with a caret (^) symbol and can be entered either by using the
 Control (Ctrl) key or pressing the Escape (Esc) key twice.  Escape-key
 sequences are notated with the Meta (M-) symbol and can be entered using
 either the Esc, Alt, or Meta key depending on your keyboard setup.  Also,
 pressing Esc twice and then typing a three-digit decimal number from 000
 to 255 will enter the character with the corresponding value.  The
 following keystrokes are available in the main editor window.
 Alternative keys are shown in parentheses:

^G    (F1)      Display this help text
^X    (F2)      Close the current file buffer / Exit from nano
^O    (F3)      Write the current file to disk
^R    (F5)      Insert another file into the current one

...قەدبڕی دیکە 

^X Exit             ^P Prev Line        ^Y Prev Page        M-\ First Line
^L Refresh          ^N Next Line        ^V Next Page        M-/ Last Line

دروستکردنی پەڕگەی نوێ لە نانۆ دروستکردنی فایل یان پەڕگەیێکی دیکە لە نانۆ فرە سادە و ساکارە.سەرەتا نانۆ دەکەینەوە :

$ nano

ئێستا گەر پەڕگە پاشکەوت دەکەن، نانۆ پرسیارێکتان لێدەکا کە ناوێکی بۆ دابین بکەن بۆ پاشکەوتکردن.بۆ نمونە من کۆدێکم نووسیوە CTR+O لێدەدەم و بە ناوی yaparax.php (لەخوارەوەی ئەم پەڕگە)، پاشکەوتی دەکەم.

GNU nano 2.5.3                New Buffer                              Modified  

Change the default CSS settings to see the effect



File Name to Write: yaparax.php                                                   
^G Get Help     M-D DOS Format  M-A Append      M-B Backup File
^C Cancel       M-M Mac Format  M-P Prepend     ^T To Files

کردنەوەی فایل لە نانۆ لە ترمیناڵ ناوی نانۆ دەنووسین ئینجا مەسیری پەڕگە

$ nano ~/yaparax.txt

لە فایلەکەی سەرەوە گەر پەڕگەی “yaparax.txt” بوونی نەبێ نانۆ پێشنیاری درووستکرنی دەدا. جاری وا هەیە کە دەبێ پەڕگەکە بەکەنەوە، ئینجا بۆ ئەو هێڵە برۆن کە گەرەکتانە نانۆ ئەم تواناییەتان پێدەدا.بەم شێوازە :

$ nano +line,columns file

بۆ نمونە من گەرەکمە بۆ هێڵێ ۳ و ۲ لە نێو پەڕگەی نانۆ برۆم:

$ nano +3,2 ~/.yaparax.txt

دەستکاری پەڕگە لە نانۆ بۆ ئەوە دەستکاری هێڵێک بکەن دەتوانن بە کلیلەکانی تیر یان پەیکان (arrow keys)بچنە سەر هێڵەکە یان ئەو وشە کە گەرەکتانە، ئینجا دەستکاری بکەن. گەڕان

گەڕان بۆ کۆد و دەق و نووسراوە لە نێو نانۆ زۆر ئاسانە، تەنها لە پەڕگەی نانۆ دوکمەکانیW^لێبدەن، ئینجا ئەو وشە بنووسن کە بۆی دەگەڕن.

کاتێک دوکمەکانی Ctrl+w لێدەدەن چەند مێنیۆی دیکە لە خوارەوە دەر دەکەون، دوکمە گرینگەکانی بەم جۆرەن:

  • گەڕان بە ڕیزبەندی (M-R (Alt + R لێبدەن و وشەکە بنووسن.
  • ڕۆیشتن بۆ هێڵێک کە گەرەکتانە کرتە لەسەر T^ واتە (Ctrl+T)
  • جێگۆڕین یان ڕیپڵەیس کردنی وشەیێک بە لێدانی کرتە لە سەر R^ واتە (Ctrl+r)
  • ڕۆیشتن بۆ سەرەتای هێڵ بە لێدانی کرتە لەسەر y^ واتە (Ctrl+y)
  • ڕۆیشتن بۆ کۆتایی هێڵ کرتە لە سەر V^ واتە (Ctrl+V)

ڕونووس،قرتاندن و لکاندن(Past/Copy/Cut) ڕووخساری نانۆ بۆ کارپێکردن زۆر سادەیە، بەڵام دەتوانن سەرەتا ئەو وشە یان ڕەستە نیشانە بکەن بە مشکەکە.گەر دوکمەی Ctrl بگرن و بە کلیلی تیرەکان یان پەیکانەکان بڕۆن وشە بە وشە دەڕاو لە سەر هێڵەکان.( ^ + Ctrl).

  • بۆ رونووسکردن Alt+^
  • بۆ قرتاندن (Ctrl +K).
  • بۆ لکاندن دوکمەکانی (Ctrl + O) لێبدەن.

پاشکەوتکردن بۆ پاشکەوتکردنی گۆڕانکاریەکان دەبێ هاوکات دۆکمەکانی (O (Ctrl + O^ لێبدن.گەر یەکەم بارتان بێ کە پەڕگە پاشکەوت دەکەن ،پرسیارێکتان لێدەکا بۆ نووسینی ناوی پەڕگە.ئینجا پاشکەوتی دەکا و نانۆ دوبارە پەڕگە دەکاتەوە بۆ بەردەوامی لە دەستکاری.بەڵآم بۆ چوونەدەرە هاوکات دوکمەکانی Ctrl +x) ^X) لێبدەن،بە تەواوی لە نانۆ دەچێتە دەرەوە.

بۆ پشتگیری لە پەڕگە زۆر کات بۆ ئەوە کە پەڕگەی فەرمی هەروا بمێنێتەوە دەتوانن بەکاپێکی لێبگرن کە پاش دەستکاری دەق پێویست بوو بگەڕێنەوە سەری.بۆ ئەم کارە دەتوانن لەگەڵ وشەی نانۆ پیتیB-بنووسن ئینجا گەر پێتان خۆشە لە شوێنێکی دیکە پشتیوانتان بێ پیتیC-

$ nano -BC ~/backups myfile.txt

لە فەرمانەکەی سەرەوە ئێمە لە بوخچەی backups پەڕگەی myfile.txt لە مەسیری ماڵەوە(Home)پاشکەوت دەکەین.