سڕینەوەی زانیاری ناپێویست و بەتاڵ
Aug 25, 2018
4 خولەک
704 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:
پێشەکی :

هیچ کەسێک زانیاری و پەڕگەکانی دووپاتی ناهەوێ.ئەم پەڕگانە بۆشایی هارد بە خۆیانەوە قەرەبالغ دەکەن و هیچ سوودێکیان نییە.خوشبەختانە لە گنو/لینوکس بە یارمەتی نەرمەکالایێک بە ناویFdupesدەتوانین ئەم پەڕگە بەتاڵ‌ و ناپێویستانە زۆر بە سادەیی بسڕینەوە.

دامەزراندنی Fdupes

Fdupes یەکێک لە باشترین نەرمەکالاکانی گنو/لینوکسە کە بە هێڵی فەرمان دەتوانێ زۆر بەسادەیی پەڕگە و زانیارییە دووپاتکراوەکان بسڕێتەوە.کاتێک جێبەجێ دەبێ مەسیر و بوخچەکان کە دووپاتکراونەتەوە دەناسێت.شوێنە دووپاتەکان بە شێوازی لینک دەردەخات.ئاستی بەهێزی ئەوەیە کە پەڕگە دووپاتکراوەکان دەکا بە لینک وئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ کەم کردنی بۆشایی لە کاتێک دا پەرگەکان لە شوێنێک دادەنێ. Fdupes لە دامەزراندن زۆر سادەیە و لە زۆربەی دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس پاڵپشتی دەکا.تەنانەت لە FreeBSD توانایی دامەزراندنی هەیە.تەنها ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە پێی دابەشکراوەکەتان یەکێک لە فەرمانەکانی خوارەوە بنووسن بۆ دامەزراندن.

ئوبونتو:
sudo apt install fdupes
دێبیان:
sudo apt-get install fdupes
ئاچ لینوکس

لە ئاچ لە سەر کانگای “Community” بوونی هەیە.بەداخەوە کە “Community” پەیکەرسازی لە سەر ئاچ نکراوە.بۆ دامەزراندن دەبێ سەرەتا پەڕگەی Pacman.conf دەستکاری بکەن. بۆ پەیکەرسازی ئەم پەڕگە، دەبێ دەستکاریکەرێکتان بێ لێرە ئێمە نەرمەکالای Nanoـمان هەڵبژاردووە.

sudo nano /etc/pacman.conf

لە فایلی کانفیگ هێمای “#” لە سەر هەر شتێک کە پێویستی بە “Community” هەیە بسڕنەوە .لە بیرتان بمێنێ کە دەبێ هەرچی هێمای “#” لە وشەی “Community” بسڕنەوە ئەگینا کانگاکان ئیش ناکەن.پاشکەوتی بکەن بە دوکمەکان Ctrl + Oئینجا بچنەدەرەوە بە Ctrl + X بە فەرمانەکەی خوارەو هاوکاتگەری بکە بە کانگای نوێ لە Pacman :

sudo pacman -Syy

ئێستا کانگای “Community” بە سەرکەوتوویی هاوکاتگەری دەکا لەگەڵ ئاچ.وە ئێوە دەتوانن بە بەڕێوەبەری پاکەتەکان واتە Pacman قۆناغەکانی دامەزراندنی Fdupes تیپەڕ بکەن .

sudo pacman -S fdupes
فێدۆرا
sudo dnf install fdupes
ئۆپێن سووسە
sudo zypper install fdupes
پشکنین و پێداگەڕی زانیاری دووپاتکراوەکان

Fdupes دەتوانێ هەرزە پەڕگەکان بسڕێتەوە.بەڵام دەبێ بزانێ لە چ شوێنێک هەن.بۆ پەیداکردنی فایلەکان ئێوە دەبی لە سویچیrسوود بگرن. بەم سوێچە ئێوە دەتوانن لە تەواو پەڕگەکان لە نێو کۆمپیوترەکەتان پشکنین بکەن،تەنانەت هەر ژێر بوخچەیێک.پەیداکردنی هەر پەڕگەی دووپاتکراوێک زۆر بە خێراییە. شێوازە فەرمانەکانی خوارەوە بخوێنن تاکوو فێر بن چۆن لە هەر شوێنێک، پەرگە دووپاتکراوەکان بە خێراترین کات پەیدا بکەن و بیانسڕنەوە.

هەرزە پەڕگەکان لە بۆخچەی ماڵەوە(Home Folder)

یەکێک لەو شوێنانە کە بەکارهێنەر زۆر چڵکن و قەرەباڵغی دەکا مەسیری /home/ ـە.هۆکارەکەی ئەوەیە کە بەکارهێنەر تەواو پەڕگەکانی لەم مەسیرە دادەنێ.پەڕگەکان درووست دەبن و زۆر جاریش دووپات دەکرێنەوە.ترمیناڵ‌ بکەنەوە ئینجا نەرمەکالای fdupes لە شوێنی ماڵەوە چالاک بکەن

fdupes -r ~/

بۆ پشکنینی بەکارهێنەرێکی دیکە دەتوانن بەم فەرمان ئیش بکەن :

fdupes -r /home/username/

پاش جێبەجێکردنی پشکنین،ئەم نەرمەکالا پێرستێک لە ئەو پەڕگانە کە دووپاتکراونەتەوە لە بوخچەی ماڵەوە (Home) نیشاندەدا.بۆ پاشکەوتکردن دەرئەنجامەکە بە پەڕگەیێکی دەق، لە بوخچەی “Documents” ئەم فەرمانە بنووسن (ئەو فایلە دەتوانێ هەر ناوێکی بێ):

fdupes -r ~/ >> ~/Documents/fdupes-scan-home.txt

یان بەم شێوازە :

fdupes -r /home/username/ >> ~/Documents/fdupes-scan-home-user.txt

پەڕگە دووپاتکراوەکان لە ڕەگ(Root) بە دڵنیایەوە Fdupes توانایی گەڕانی لە هەموو شوێنێکی سیستەم هەیە و سنووردار نەکراوە بە بوخچەی ماڵەوە و بەکارهێنەران.گەر حەزتان لێیە کە Fdupes سەردانێک بۆ پشکنینی ڕەگی سیستەمەکەت بکا ئەوە دەبێ سەرەتا بە ئاستی ڕووت فەرمانی پێبدەی بەم جۆرە. سەرەتا ترمیناڵ بکەرەوە ،ئینجا ئاستی بەکارهێنەری ئاسایی دەبێ بگۆڕی بە بەکارهێنەری ڕەگ ، ڕیشە یان ڕووت.ئینجا بە Fdupes ڕێدەدرێ کە سنوور لە شوێنی ڕووت لابرێ لە سەری.

sudo -s

یا

su -

بە عینوانی بەکارهێنەری ئاست بەرزی کۆمپیوتر واتە ڕووت ئەم فەمانە بنووسە :

fdupes -r /

گەر پێتخۆشە تەنها شوێنێک لە ڕەگ پشکنین بکا ،ئەو مەسیرەی بۆ پێناسە بکە بەم شێوازە :

fdupes -r /location/on/your/pc

گەرەکتە دەرئەنجامی پشکنینەکە هەناردە بکەیتە فایلێکی دەق دەبێ بەم جۆرە بنووسی :

fdupes -r / >> /home/username/Documents/fdupes-scan.txt

یا

fdupes -r /location/on/your/pc >> /home/username/Documents/fdupes-scan.txt
سڕینەوەیە هەرزە زانیاری(پەڕگە دووپاتکراوەکان)

پشکنینی پەڕگە دووپاتکراوەکان ئاستێکی گرینگە بۆ سڕینەوەی پەڕگە بەتاڵ و هەرزەکان.قۆناغی دیکە ئەوەیە کە پەڕگەکانی خۆتان بپارێزن گەر بڕیارتان نەداوە بیسڕنەوە.خوشبەختانە سڕینەوە زۆر بە خێرایی ئەنجام دەبێ.لەگشتی باشترە،ئەوەیە کە هیچ شتێک بۆ سڕینە لە پەڕگە بەتاڵەکان توانای خۆ حەشاردانی نییە. لێرە بە دوو جۆر Fdupes لە پەڕگە دووپاتکراوەکان پاڵپشتی دەکا،بە شێوازی نەرمە بەستەر( soft links) و ڕەقە بەستەر ( hard links)،بۆ باشترین ئامانج ئیمە پێشنیاری دەکەین بە شێواز ڕەقە بەستەر بێ، بۆ ئەوە کە لە پەڕگە ڕاستەقینەکان توانای ناساندنیان نییە.هەرچەندە نەرمە بەستەریش ئیشدەکا.ترمیناڵ‌ بکەنەوە و فەرمانەکی خوارەوەی تێدا بنووسن .سەرەتا دەبێ مەسیرەکەش بناسێنن:

خاڵ تکایە پەڕگە دووپاتکراوەکان جێگری system-wide مەکەن مادامێکە مەترسیێک لە حاڵی ئەنجام دان بێ لەسەر سیستەمەکەت.

جێگرتنەوەی ڕەقە بەستەر:
fdupes -rH /home/username/

یان،بۆ دووپاتکردنەوەی system-wide :

sudo -s
fdupes -rH /root/file/location

جێگرتنەوەی نەرمە بەستەر :

fdupes -rS /home/username/

یا،بۆ system-wide :

fdupes -rS /root/file/location