سیستەمی کارگێڕی(Linux)وە(BSD)
Aug 16, 2016
5 خولەک
983 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:
پێشەکی

لینوکس و بی-ێس-دی دوو سیستەمی کارپێکردنی سەرچاوەکراوەن لە سەدەی بیستەم ،کە لە دایکیان یونیکس دابەشکراوەن.چەند شت بۆ جیاوازی ئەم دوو سیستەمی کارپێکردنە وەک ڕەقەکالا،پاڵپشتی و فەلسەفەی گەشەپێدان و…هتد پێویستە کە لەیەکیان جوداکەینەوە. هەر چەندە کە لینوکس لە نێو بەکارهێنەران باوترە.

کاتێک بڕیاردەدەن لە ژینگەی بازنەی ویندۆز دوور ببنەوە ،یەکەم هەڵبژاردەتان دەبێتە macOS [ـی ئەپڵ].بەڵام شانسێکی کەمتر هەیە کە شوێنی بکەوەن بە هۆکاری گڕانی.هەنگاوێکی دیکە ،لەم هەڵبژاردنە لینوکسە کە سەرچاوەکراوەیە.زۆربەی جەماوەر شڵەقاوەن کە لینوکس بە مانای سیستەمێکی سەرچاوە کراوەیە و زۆر باسی لەسەر دەکەن.هەروا کەسانی دیکە، لینوکس بەمانای سیستەمێکی سەرچاوە کراوەی گنو/لینوکسی بۆ کارپێکردن دەناسن.

بەڵام بەخێرایی ئێوە دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە کە لە ژینگەی لینوکس چەندین دابەشکراوە جودا بووەتەوە.ئێوە بەو باوەڕو بڕیارە دەگەیێن کە لینوکس و دابەشکراوەکانی نوێنەری کۆمەڵگایێکی سەرچاوەکراوەن. بەڵام سیستەمێکی کەمتر-ناسراە ، لە سیستەمەکانی کارپێکردن بوونیان هەیە، بەناوی BSD کە کورتکراوەی ئەم وشانەیە(Berkeley Software Distribution).هەرچەندە کە ئەم خێزانەش-BSD- لە نێو ژمارەیێک فرە لە کۆمەڵگای سەرچاوەکراوە دیاری بووە.

جیاوازیەکانی سیستەمی کارپێکردنی لینوکس و بی-ئیس دی BSD :

گەورەترین جیاوازی لینوکس و BSD ئەوەیە کە ، لینوکس ناوەرۆک یان کێرنێڵە بەڵام BSD سیستەمێکی کارپێکردن یان وەگەڕخەرە(هەرچەندەناوەرۆک یان کرنێڵیشی لەخۆگرتووە) ،خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کەBSD دابەشکراوەیێکی یونیکسە(Unix ).سەرەڕای ئەم باسانە ، ئەم سیستەمانە واتە لینوکس و BSD بۆ نوێنەران و دابەشکراوەکانیان قەدەم بەخیر و نیشانەی بەختێکی باشن.لینوکس ناوی پەنگوێنێک بە ناوی تۆکس(Tux )ـە ،دەتوانی لێرە لە بارەی ئەم ناوە و ناونانی تۆکس لەسەر لینوکس زانیاریێکی باش بەدەست بێنیت. BSD بە مانای ڕۆحێکی شەیتانی یان چوارپا یان گیانلەبەرێکی ناپاکە ،کە هێمایێکی کارتۆنی هەیە(وێنەی سەرەوە).ئەم هێما نیشانەیە بۆ خێزانەکانی BSD.

هەڵبژاردەکانی لینوکس و BSD :

بۆ بەکارهێنەرانی لینوکس ، ژمارەیێکی فرە لە دابەشکراوەکان بوونیان هەیە کە توانایی هەڵبژاردنیان زۆر دەکات.زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکس بەناوبانگن و پەڕەیان سەندووە کە بریتین لە Debian, Gentoo, Red Hat, Slackware,وە.. هتد هەرچەندە زیادتریش دەبنەوە. زۆر دابەشکراەی لینوکسیش هەن کە سەربەخۆن وەک Solus، Puppy Linux … هتد.

سیستەمی کارپێکردنی BSD وێستاوە بەڵام هەروەک سەرچاوەیێک بۆ خێزانەکەی بەسوودە.لە بازنەی ژیانی BSD سێ سیستەمی کارپێکردنی دیکەش درووستکراوەن بە ناوی FreeBSD, OpenBSD, NetBSD . لە نێو ئەم سێ سیستەمە ،سیستەمی کارپێکردنی FreeBSD لە نێو بەکارهێنەران گەیشت بە ئامانجێکی 80% بۆ دامەزراندن.گەر ئێوە دەڕوانن کە BSD سیستەمێکی کارگێڕی کەمتر ناسراوەیە دەتوانن چاویێک لە (macOS (earlier Mac OS X, بکەن .کە سیستەمێکی کارپێکردنی سەرچاوە داخراوەیە و لە بەرەی BSDـیە.لە FreeBSD دابەشکراوەی دیکەشمان هەیە وەک NetBSD کە دەتوانین ئاماژەی پێبکەین.بەڵام بەهەڵسەنگاندن لەگەڵ لینوکس دابەشکراوەکانی خێزانیBSD زۆر کەمن.

نەرمەکالاکان بۆ لینوکس و BSD :

نەرمەکالاکانی لینوکس دابەشکراوەن بە دوو وەرگێڕی پاکەتی باینەری. Deb و RPM دوو شێواز یان فۆرمات لەم پاکەتانەن کە بە نەرمەکالای APT،YUM دەتوانی دایمەزرێنیت.ئەم چیرۆکە لە خێزانی BSD کەمێ جیاوازە بۆ ئەوە کە نەرمەکالاکان بە شێوازی دەرگا لە سەر سیستەمی کارپێکردن دامەزراوەن .بە کۆی گشتی ۲۵۰۰۰ دەرگا لە ئەم خێزانە بوونی هیە.بە پێجەوانەی لینوکس ، لە بی ئێس دی ئەم پۆرتانە بە شێوازی سەرچاوەکەراوە لە نێو سیستەم بۆ تێکلاو کردن جێگیربوون.هەر بۆیە FreeBSD بۆ بەکارهێنەرانی سەرەتایی زۆر ئاسان نییە.هەر چەندە پاکەتەکانی باینەری لەم خێزانە ڕووی لە زیاد بوونە بە شێوازی pkg . ئەپەکان و نەرمەکالاکانی BSD زۆر کەمن هەر بۆیە گەشە پێدەران و پەرە پێدەران هەوڵ دەدەن کە نەرمەکالاکانی لینوکس لەم سیستەمەش تیکڵاو بکەن.بس خاڵێکی گرنگ ئەمەیە پاش ئەوە کە ئێوە هەوڵبدەن کار بە FreeBSDـیێک بکەن سەرەتا دەبێت بزانن کە کام یەک لە روومێزیەکان وەکGNOME, KDE و ئەپەکانی لینوکس تێکڵاو کراوەتە سەری واتە کامپایلەر بووە.

پاڵپشتی لە ڕەقەکالا لە لینوکس و BSD :

سیستمی کارپێکردنی سەرچاوەکراوە لە ڕەقەکالای کەمتر پاڵپشتی دەکات. مایکرۆسۆفت ویندۆز و ئەپڵ بۆ پاڵپشتی لەم بارە لەگەڵ یەک تر دا کێبەرکێ دەکەن.زۆر دژوارە بڵێین کە دوایین رێکخەر یان کارتی گرافیکی لە وشانێکی ئەم سیستەمە بۆ پاڵپشتی کردن دەبێت.هەرچەند بە کەمینە ڕەقەکالا دێنە سەر و کاریان پێدەکریت.

بەهرحاڵ گەر ئەم وردەکارییە لابوەین سیستەمی سەرجاوەکراوە بە تایبەت لینوکس هەنگاوێک لە پێشترە بۆ پاڵپستی لە ڕەقەکالاکان بە گشتی ئەمەش بە هۆی بەکارهینانی لە بەشە جیاوازەکانی جیهانە .ئەم ڕاژە بۆ BSD زۆر کەمترە و ناتوانین بەراوەردی بکەین.

پەیوەندی لینوکس و BSD لەگەڵ یونیکس :

بیرۆکەیێکی هاوبەش هەیە کە ئەو سیستەمی کارپێکردنانەی ئەمڕۆ لەسەر یونیکس(UNIX) درووستبوون یان هاوشێوەیێکن لەو یان بە جۆرێک پەیوەندیان هەیە لە سەر یونیکس.یونیکس سەرچاوەداخراوەیە( closed source) کە لەلایەن تاقیگای بێڵ (Bell Labs) پەرەی سەند.ئێستا بەم ناوە دەیناسن( Nokia Bell Labs).ئەم سیستەمە بە زمانی ئەیسەمبۆڵی درووستکرا دواتر لەسەر زمانی سی(C) خۆی جێگیر کرد.

BSD سیستەمێکی سەرچاوە داخراوەیە وەدەتوانین بڵێین کە شاخەیێک لە یونیکسە.بەڵآم بە پێجەوانەی باپیرانی ئەم سیستەمانە FreeBSD, NetBSD سەرچاوەکراوەن و خۆڕایی.

لە جیهانی لینوکس بابەتەکە کەمێ جیاوازە واتە ناوەرۆکی سیستەمی کارپێکردن لینوکس و دابەشکراوەکانی !لینوکس (کاتێگ تاگ یان بیلکینین بە سیستەمێکی کارپێکردن) زۆر لە یونیکس دەچێت هەر بۆیە پێی دەڵێن سیستەمی هاوشێوەی یونیکس. بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە کە لینوکس بە شێوازی ڕاستەوخۆ هیچ پەیوەندی بە یونیکس نییە.لینوکس لە لایەن کەسێک بە ناوی لینوس ترڤاڵد ( Linus Torvalds )درووستکرا واتە بەرێوەبەری ئەم پڕۆژەی لەئەستۆ گرتووە.

بڕوانامەی لینوکس و بی ئێس دی

لە ڕووی بڕوانامەی ئەم دوو سیستەمەش کە مێ جیاوازی دەبینرێت.بڕاوانامەی لینوکس لە سەر(GPL (GNU General Public License ،بەڵام بڕوانامەی سیستەمی کارپیکردنیBSD لەسەربڕوانامەی BSDـیە.

GPL لە سەر بیرۆکەی فەلسەفەی ریچارد ستاڵمەن دابەزیوە.واتە نەرمەکالا دەبێت بەلاش یان بە خۆڕایی بێت و کاربەر بەتوانێت بە ئازادی سوودی لێبگرێت.لەم بارە دەبێت لە نێو هەر کاربەرێک یەکسانی ببێت لە سوود وەرگرتن.GPL یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ بەڵاوکردنی نەرمەکالاو کۆدەکانیان بێ هیچ کێشەیێک. لە لایێکی دیکە بڕوانامەی BSD بە بەکارهێنەر ڕیگادەدات کە کۆدەکانی کراوە یا داخراوە بکات.بەسادەیی بەم باوڕەیە کە “سەرێک کە نایێشێت، دەستماڵی بۆ چییە”

“If it ain’t broke, don’t fix it.” ئەمە بیرۆکەی BSDـیە. واتە گەر شتێک کە هێشتا ئیشدەکات ،پێویست بە گۆڕین ناکات.ئەمەش بە پێچەوانەی لینوکسە بۆ ئەوە کە زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکس هەمیشە هەوڵی باشتر بوون لە نوێ کردنەوەی ڕۆژانە دەدەن.ئەمەش کێشە نییە بۆیە تائێستا BSD سیستەمێکی پایدار تر و بەهێزتر ناسراوە.

کۆتایی

BSD بەکارهینەرێکی ژیر و زرنگی گەرەکە هەرچەند هەر وا کە ئاماژەم پێکردن پایدارترە بەڵام لە گۆشەیێکی دیکە لینوکس لە ڕەقەکالاکان بە باشی پاڵپشتی دەکات و ناسراوەترە بۆ بەکارهێنەران . مرۆڤی زۆریش کە شارەزاییان فرە هەیە ، لە لینوکس پشتیوانی ڕۆژانە دەکەن و خۆی بەلای خۆماڵی کردن کێشاوە.بەکورتە زۆر ئەستم و دژوارە بڵیین کە کام یەک لەم سیستەمی کارپێکردنانە بەهێزتر و باشترن بۆ ئەوە کە هەر کامێکیان لایەنی باش و خراپی هەیە.