فۆرماتی دەنگی ئازاد OGG
Aug 9, 2014
3 خولەک
544 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:
پێشەکی:

OGG فۆرماتێکی سەرچاوەکراوە و ئازادە کە بۆ streaming و پەستانی (compressed)پەڕگەکانی دەنگ و فیلم بەکاردێت.بەدڵنیاییەوە فۆرماتی MP3 یتان بیستووە، OGG Vorbis فۆرماتێکی سەرچاوەکراوەیە کە جێگرێکی باش بۆ MP3 یە.زۆربەی پلەیەرەکان توانایی بڵاوکردنی OGGیان هەیە .

ئەم فۆرماتە بە سێ شێواز پەستانی پەڕگەکان دەکات واتە سێ (Codec)ی هەیە :

١- سیستەمی Vorbis بۆ پەستانی پەرگە ی دەنگەکان.

٢- سیستەمی Speex بۆ پەستانی دەنگی مرۆڤەکان.(١)

٣- سیستەمی Theora بۆ پەستانی پەڕگە ڤیدیۆکان.(٢)

لەم بابەتە لە سەر OGG Vorbis (لەژمارەی ١ ) قسە دەکەین. لە گنو/لینوکس، لەگشت دابەشکراوەکان پاڵپشتی لەم شێوە دەنگە دەکریت .زانیاری فرەتر لۆ ئەم فۆرماتە لێرە ببینە (٣)

بەرژەوەندییەکانی سوود وەرگرتن لە OGG Vorbis ؟

گەر ئاگاداری تایبەتمەندیەکانی ئەم فۆرماتە (OGG Vorbis) بن ،ئێوە بە تەواوی فۆرماتی MP3 بەلا دەنێن.بۆ هۆگری لە نەرمەواڵەی سەرچاوەکراوە وە هەروەها ئازادی و سوودەکانی سەرچاوەکراوە ، بێجگە لەم بابەتە ئەم خاڵانەی دیکەی بەدی دەکرێت :

OGG Vorbis توانایی ئەوە هەیە کە پەڕگەکان فرەتر لە MP3 بەستان بکات.ئەمەش بۆ ئەو ماڵپەڕانە کە پانایی باندی کەمیان هەیەو لە کاری موسیقان بەسەرفەیە. شرۆڤە نووسین لە سەر پەڕگەکانی موسیقا یەکێک لە هەرە سوودەکانی ئەم فۆرمەتە کراوەیە. گر هەرەکتان بێت پەرگەکانی موسیقاکەتان بە شێوازی MP3 بەفرۆش بگەیێنن دەبێت بەشێک لە سوودەکەتان بدەن بە Fraunhofer (خاوەنی فۆرماتی MP3) .بەڵام بە فۆرماتی OGG Vorbis تەواوی داهاتەکەتان بۆ خۆتانە. گر ئێوە گەشەپێدەری نەرمەکالا بن دەتوانن لێ هیچ هەزینەیێک و Licence ێک لە فۆرماتی OGG Vorbis سوود وەربگرن.زۆر یەک لە بەرهەمهینەرانی یاری کۆمپیوتەر وەک EA Games، Epic Games و PopCap Gamesڕووخساریان بەلای ئەم فۆرماتە چەرخاندووە. کواڵێتی دەنگی OGG Vorbis بەرانبەر لەگەڵ MP3 زۆر باشترە. نمونەیێک لێرە ببینن.(٤) لە ڕێگای خزمەتگوزاری Streaming بە ناوی Icecast دەتوانن پەرگەکانی MP3 بە شێوەی زیندوو لە سەر تۆڕ بڵاو بکەنەوە.(٥)

مۆڵەتی OGG Vorbis :

زۆربەی ئامێرەکانی گۆڕینی فۆرمات بە OGG Vorbis لە سەر ڕێپێدان و لایسنێسی GNU/GPL بڵاو دەبنەوە. کتێبخانەکانی Vorbis لە ژێر ڕێپێدانی BSD ئیشدەکەن.

گۆڕانی فۆڕماتی MP3 به OGG چۆنە :

ئامێری زۆرمان هەیە بۆ گۆڕێنی فۆرماتی MP3 به OGG ئێوە دەتوانن لیستێک لە ئامێرەکان لێرە ببینن[(٦)](http://freshmeat.net/search/?q=convert ogg mp3). هەروەها بێجگە لە فۆرماتیMP3 ئێوە دەتوانن فۆرماتەکانی دیکەش بکەن بە فۆرماتی OGG .یەکیک لەو ئامێرانە mp32ogg یە کە لەدابەسکراوەکانی دیبیان دەتوانن لە ڕێگای فەرمانی خوارەوە دایمەزرێنن :

sudo apt-get install mp32ogg

سوود وەرگرتن لەم ئامێرە زۆر سادەیە بەم جۆڕەیە :

$ mp32ogg [Files...] [Directories...]

تەنها خاڵی لاوازی ئەوەیە کە ئەم نەرمەکالا ناتوانێت ئەو پەرگانە کە لە نێویان بۆشایێکی بەتاڵ (space) هەیە بیگۆڕێت. ئەمەش بە سکریپتێک درووست دەبێت.فەرمانەکەی خوارەوە دەخەینە نێو پەڕگەیێک و بە ناوێک وەکوو rmspace لە مەسیری usr/bin/ پاشکەوتی دەکەین( ڕیپێدانی بکەن بە ئیجرا).

#/bin/bash
find . -type f -name "* *" -print |
while read name; do
na=$(echo $name | tr ' ' '_')
if [[ $name != $na ]]; then
mv "$name" $na
fi
done

بەمجۆڕە دەیخەینە نێو مەسیرەکەمان :

# cp rmspace /usr/bin/
# chmod +x /usr/bin/rmspace
ناوی OGG لە چی گێراوە ؟

ناوی کابرایێکە بە ناوی Nanny OGG کە لە ڕۆمانەکانی Discworld نووسراوەی Terry Pratchett گێراوە.(٧)

پلەیەرەکانی فۆرماتی OGG :

زۆربەی ئەو نەرمەکالانە کە بۆ بڵآوکردنی دەنگ و موسیقا کە لە گنو / لینوکس درووستکراوەن، پاڵپشتی لەم فۆرماتە دەکەن.هەروەها زۆربەی بڵاوکەرە بازرگانیەکانیش دەتوانن ئەم فۆرماتە بخوێنن.لیستێک لەم نەرمەکالانە لێرە ببینە.(٨)

ڕەقەکالای بڵاوکەر OGG :

کۆمپانیای ئەپڵ لەم فۆرماتە پشتیوانی ناکات . لۆ ؟ نازانم ! هەروا چاوەڕوانی مایکرۆسۆفتیش نەبن باشترە.بەڵام سیستەمەکانی سەرچاوەکراوەی دیکە وەکو ئامێرەکانی ئەندرۆید بە ئاسمانەوە دەیخوێنن و خۆی بۆ دەڕەقسێنن.

سەرچاوە :ویکی پێدیا