ناساندنی سیستەمی کارپێکردنی ئێلێمینتری
Oct 4, 2015
2 خولەک
263 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

سەرەتا :

سیستەمی کارپێکردنی ئێلێمێنتری (elementary OS ) ، دابەشکراوەیێکی لینوکسە کە لە سەر بنەمای ئوبونتو دامەزراوە.ئەم سیستەمە لە روومێزییێک درووستبوە کە لەسەر شێڵی خۆی کە ناسراوە بە پانسێئۆن(Pantheon).نەرمەوالەکانی تایبەت بە ئێلێمێنتری یەک پارچە بوون ، بۆ نمونە :

دێسکتۆپی پانسێۆن

پانسێۆن ژینگەی ڕوومێزییەک کە لە سەر بنەمای گنوم پەرەی سەندووە. وەک ڕوومێزیەکانی دیکە GTK+, GDK, Cairo, GLib، GVfs وە Tracker. نەرمەوالەکانی تایبەت بە ئێلێمێنتری لەسەر پانسێۆن جێگیر کراوەن بریتین لە:

  1. دۆک (dock) شریتی ئەرک کە دەتوانین بڵێین ھاو شێوەی شریتی ئەرکی ویندۆسە، کە ئەپەکان یان بەرنامەکان لە سەری جێگیر دەبن.
  2. مایدۆری(Midori): وێبگەری فەرمی ئەم سیستمی کارپێکردنەیە، بە دەڵنیایەوە دەتوانین بڵێین وێبگەرێکی سوکەلە کە لە مەکینەی وێبکیت ھەر وا لە ڕووکاری GTK+سوود وەردەگرێت. ھاوتای کرۆم، فایرفۆکس، سافاری و ئەیجی مایکرۆسۆفت لە ویندۆز ١٠.
  3. سکرێچ(Scratch): ئێدیتۆرێک یان دەستکاریکەرێکی سادەیە.
  4. گاڵا(Gala): وەکو بەرێوبەری پەنجێرەکان و نەرمەکالاکانی لە ویندۆزە کە لە سەر بنەمای Mutter یە.
  5. نۆیز(Noise): پلەیەری بڵاوکردنی میوزیکە.
  6. مایا(Maya): ساڵنامەی ڕومێزییە.
  7. مەیل(Mail):ڕاژەخوازی ناردن و وەرگرتنی نامەی ئێلێکترۆنیە.

ئێلیمینتری لینوکسێکە کە نەرمەکالای فرەی تێدا نابینیت ھەر چەند کە دەتوانیت لە ناوەندی نەرمەکالای ئوبونتو بۆ دابەزاندنی نەرمەکالا پێویستیەکان سوود وەر بگریت. زۆرتری پەرەپێدەرە خۆبەخشەکانی ئێلێمێنتری خۆیان نەرمەکالای بۆ دروستدەکەن.وەشانی ئێلیمینتری :

وشان ناو برواری وشاندن بنەمای لە سەر وشانی ئوبونتو
٠.١ ژووپیتێر ٣١خاکەلێوە٢٠١١ ئوبونتوی١٠٫١٠
٠.٢ لۆنا ١٠گەلاوێژ٢٠١٣ ئوبونتوی١٢٫٠٤
٠.٣ فرێیا ١١نیسانی٢٠١٥ ئوبونتوی١٤٫٠٤
۰.۳.۱ فرێیا ٣خەرمانانی٢٠١٥ وبونتوی١٤٫٠٤
۰.۳.۲ فرێیا ٩کانوونی یەکەم٢٠١٥ وبونتوی١٤٫٠٤
٠.٤ لۆکی ٩خەرمانان٢٠١٦ ئوبونتوی١٦٫٠٤
۰.۴.۱ لۆکی ١٧گوڵان٢٠١٧ ئوبونتوی١٦٫٠٤
٥.٠ ژنۆ ١٦تشرینی یەکەم٢٠١٨ ئوبونتوی١٨٫٠٤
٥.١ هێرا ٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٩ ئوبونتوی١٨٫٠٤
ئۆدین TBD ئوبونتوی٢٠٫٠٤

پێداویستی ڕەقەکاڵا بۆ دامەزراندن:

1GB بۆ ڕامی سیستەمەکەت. 15GB بۆشایی هارد. cd/dvd درایڤ یان دەرگای USB دەستپێگەیستن بە ئینتەرنێت.

سەرچاوە : ویکی‌پێدیا