ناساندنی کۆمپانیای رێدهەت(کڵاوسوور)
Apr 10, 2016
2 خولەک
411 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:

بۆب یانگ(Bob Young) ئیشی بە عینوانی فرۆشیارێکی ماشینی تایپ دەستپێکرد و پاش ماوەیێک بوو بە بەرپرسی کۆمپانیایێک بۆ کرێدانی کۆمپیوتر.بەڵام تەمەنی ئەم کۆمپانیایەش زۆر نەبوو و فرۆشرا.هۆکار کێشەی ئابووری کۆمپانیاکە بوو بەرێز یانگ کارەکەی لەدەستدا و دیسان بێ ئیشکەوتەوە. ئەم کەش و هەوایە بوو بە هۆکارێک کە بەرێز یانگ بیر لە رێگایێک بکاتەوە کە داهاتی ڕۆژانەی ۳ منداڵەکەی و دانەوەی قەرزی مانگانی بانک ، بەدەست بێنێت. یانگ دەڵێت کە :

“چیرۆکی ژیانم زۆر ناخۆشە کە ئەم چەند هیڵە لە نێویان خۆیان دەرەقسینن.گرنگ نییە چی بەسەرم هات،بەڵکوو گرنگ ئەوەیە چۆن لە بەرابەری کێشەکان کردارم کرد”

ئەو ژووری دوورینی هاوسەرەکەی کرد بە نووسینگەیێکی چکۆلە و لە سەرەتاوە دەستی کرد بە کارکردن.کارێکی بە ناوی (ACC Crop) رێکخست کە کاری لەسەر نەرمەواڵەی سەرچاوەکراوەی یونیکس(Unix) دەکرد.هەروا یانگ دەستی بە بڵاو کردنی گۆڤارێک بۆ بەکارهێنەرانی یونیکس کرد. کڕیارانی ئەم هەڤاڵنامە بوون کە ئەویان بە وشانی خۆڕایی یونیکس بە ناوی لینوکس(Linux) ئاشنا کرد.پاش ماوەیێکی کەم یانگ ناوی بەرێز Mark Ewingـی بیست کە لەسەر وشانێکی پەرەپێدراوەی لینوکس بەناوی RedHat کاری دەکرد.یانگ تەواوی هەوڵ و بیری خستە سەر ئەم سیستەمە بۆ فرۆشتنی ، لە مەودایێکی کەم توانی ژمارەیێکی زۆری لێ بفرۆشێت.

لەساڵی ۱۹۹۳ ، Red Hat Software لە تێکڵاو کردنی ئەم دوو پیشە درووستبوو.[هاورێیان رێدهەت تیکڵاو بوونی کەسێکی شارەزە لەبواری پرۆگرامسازی(مارکئێوین) و کەسیکی شارەزا لە بواری فرۆش(بۆب یانگ) بوو].تا ساڵی ۲۰۰۰ رێدهەت توانی باوش بە ۲۵% لە سیستەمی کارپێکردنی سێرڤێر بگرێت و زۆرتر لە ۵۰% لە بازاری لینوکسی خستە ژێر دەسەڵاتی.ئێستا ئەم کۆمپانیایە گەورەترین کۆمپانیای دابەشکراوەی لینوکسییە. RedHat (کڵاو سوور): رێد هەت کۆمپانیایێکی بەهێزی ئەمریکی نەرمەکالای سەرچاوەکراویەو یەکێک لە داهێنەرانی گرینگی دابەشکراوەی لینوکسە و نەرمەکالایێکە کە یەل ملیار دولاری لێ فرۆشراوە کە لەساڵێ ۱۹۹۳ لە راڵی لە کالیفۆرنیای باکوور درووستکرا. ئەم کۆمپانیایە پشتگیری لە دابەشکراوەکانی فێدۆرا ،سێنت ئۆ ئێس و دابەشکراوەکانی بازرگانی رێد هەت دەکات کە پێی دەڵێن Red Hat Enterprise Linux یان RHEL .لە ساڵی ۱۹۹۵ لینوکسی ئۆریگی کڕی و لەگەڵ رێدهەت تێکڵاوی کرد.هەر لەم ساڵە ناوی کۆمپانیاکەیان کرد بەRedHat هەروا وشانی دووی لینوکسی بڵاو کرد کە بۆ یەکەم بار بریتی بوو لە پاکەتەکانی rpm. ئەوەش بزانە لەگەڵ زانکۆی MIT بۆ دروشمی هەر منداڵ و یەک لاپتۆپ هاوکاریێکی زۆر بەربڵاوی کردووە کە شایانی پێزانینە ،هەروا زۆر یارمەتی لینوکسی کردووە. یەکێک لەو دابەشکراوانەیە کە نەچوەتە ژێر چەتری یاساورێسای گنو ، هەم بۆ دێسکتۆپە هەم بۆ سێرڤێرە بەتایبەت لە سێرڤێر یان ڕاژە خۆی بە باشی نیشانداوە.بڕوانامەی RedHat لە لایەن ئەم کۆمپانیاوە دەدرێت کە چەندین شەهادەی جیاوازە.وشانی دێسکتۆپ بە شێوەی بازرگانیش هەیە کە زۆر هەرزانە بۆ زانکۆکان ،فێرخوازان و فێرگەکان کە پاڵپشتی کۆمپانیای RedHatـی لەبەردەستە.ئەمەش ئەو دابەشکراوانە کە لە RedHat پەرەیان سەندووە.