ناوکی لینوکس چییە ؟
Apr 20, 2015
2 خولەک
407 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:

ناوەڕۆکی لینوکس سیستەمێکی کارپێکردنی ئازادە و کراوەیە وەکو یونیکس و لە ژێر بڕوانامەی GNU/GPL بڵاو دەبێتەوە.کراوەبون مانای ئەوەیە هەر بەکارهێنەرێک دەتوانێت دەستکاری بکات ،گۆڕانکاری تێدا بدات و تەواو ناوەرۆکی سیستەمەک ببینێت.ئەمەش هۆکارێکە بۆ پێشکەوتن و نەهێشتنی خاڵە لاوازەکان کە یەکێک لە فەلسەفەی سیستەمەکانی سەرچاوەکراوەیە.

گنو چییە ؟

خوێنەری بەڕیز بۆ زانیاری زۆرتر لە بارەی گنو دەتوانی سەردانی ویکی چاوگ بکەی ، دیتنی ئەو نووسراوە زۆر بەسودە.

لە ساڵی ١٩٩١ لە زانکۆی هێلسینکی لە فێنلاند خوێنەرێک بە ناوی لینوس ترۆڤاڵدز دەستی بە نووسینی پرۆگرامێک کرد. پاشان لە سەرتاسەری جیهان لە لایەن گەشەپێدەران پێشکەوتنی بۆ کرا. جێگای سەرنجە کە ترۆڤاڵدز سەرەتا لەسەر سیستەمێک کە جۆرێک یونیکسێکی چکۆلە بەناوی ”Minix “بوو کاری دەکرد. بەڵام بەڵێنی دا کە سیستەمێک لە سەربنەمای UNIX درووست بکات .بەرێز ترۆڤاڵدز لە نامەیێکی ئیلێکترۆنی هەواڵێکی بۆ دەست بەکاربوون لە سەر سیستەمێکی سەرچاوەکراوە نووسی.لە کاتێکی کەم، سەدان کەس خوازیاری یارمەتی و گەشەپێدانی ئەم سیستەمە بوون.

تائێستا دابەشکراوەی زۆرمان هەیەکە لەسەر لینوکس درووستکراوەن بەڵام هەر هەمویان لە ناوەڕۆکی لینوکس سوود وەردەگرن.

گەر بە کورتە باسی بکەم : لینوکس لە بوخچەیێک کۆد درووستکراوە کە پەیوەندی نەرمەکالا و ڕەقەکالا یەک دەخات بەمانای (ناوک یا کێرنێڵ).بەشی دووهەم دابەشکراوەیێکی لینوکس (کە بەکارهێنەری ئاسایی بە لینوکسی دەناسن)لە ژمارەیێکی زۆر نەرمەکالا درووست بوە ، بۆ وێنە وەکو دابەشکراوەکانی رێدهەت (Redhat) ، دێبیان ( debian ) ، سلاکویر( Slackware) وجینتوو(Gentoo).

شایانی باسە کە ئەمرۆژە بە دابەشکراوەکانی لینوکس هەر لینوکس دەڵێین کە دروستەکەی گنو/لینوکسە بۆ ئەوە کە زۆرتری نەرمەکالاکان لەسەر بڕوانامەی گنو بڵاو بوونەتەوە.

هاورێیان با بچین بۆ پرسیارەکەمان کە ناوکی لینوکس چییە ؟

هەروا کە گوتمان لە ساڵی ١٩٩١ ترۆڤاڵدز لە پەیامێکی سەر هێڵ ،هەواڵێکی لە گرووپی comp.os.minix بڵاو کردەوە بەم دەقە :

“…من سیستەمێکی کارپێکردنی ئازاد کە وەکوو یونیکس گەورەنابێتەوە تەنها بۆ بیتاقەتی درووستم کردووە ، کە لەسەر ڕێکخەرەکانی ئینتێڵ 80386 و 80486 کاردەکات.”

لەو کاتە پڕۆژەی گنوم ژمارەیێکی زۆر لە وەردەکاریەکانی سیستەمی کارپێکردنێکی درووستکردبوو، بەڵام هێشتا مابوی کە کۆتایی پێبێنێت. بۆ وێنە ناوەڕۆکەکی لاواز و دوور لە دەستپێگەیشتن بوو.بەڵام ناوەڕۆکی نووسراوەی ترۆڤاڵدز بۆ ئەم سیستەمە بەکاربرا و بەهێز بوو.

لە ساڵی ١٩٩١ کۆمپانیای B.S.D شوێنێکی بۆ ئەم سیستەمی کارپێکردنە دابینکرد.کەم کەم لە لایەن هاکەرەکان گەشەی پێدرا.

تایبەتمەندی :

سەرەتا لینوکس ناوی ناوەڕۆکی سیستەمێکی کارپێکردن بوو.وەشەی ناوەڕۆک بە نەرمەواڵەیێکی ئاست نزم ئاماژە دەکات(کە لە کەمترین ئاست لەگەڵ پەیوەندی ڕەقەکالا لە دیزاین و مێعماری سیستەم دا ئیشدەکات) کە لایەیێک بۆ پاشکەوتکردنی داتا ،تۆڕ ،هاوسەنگکردن (Balancing) و خێرایی گواستنەوە چاودێری دەکات.سەرنج بدەن کە ناوەڕۆک سیستەمێکی تەواو نییە بەڵکو درووستکردنی سامانەیێک بە ناوی ناوەڕۆکی لینوکس دەبێتە سیستەمی کارپێکردنی لینوکس.(زۆر کەس گشتی بە لینوکس دادەنێت کە ئەمە هەڵەیە)