نەرمەکالای FeedReader بۆ ئێلێمێنتری
Oct 22, 2016
١ خولەک
173 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

Feed تەکنۆلۆژیێکە بۆ یارمەتی دان لە زوو خویندنەوەو ئاگاداری لە بەڕۆژ بوونی بابەتەکانی ماڵپەڕ کە ماڵپەڕەکان بۆ وێنە تویتێر لەم تەکنۆلۆژییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکەی سوود دەگرێت.لەم بابەتە نەرمەکالایێک دەناسێنین کە دەتوانین بە یارمەتی, فیدی ماڵپەرەکان کە زۆرتر لە رۆژە ساردانیان دەکەین وەربگرین و بێ ئەوە سەردانی ماڵپەڕ بکەین،ئاگامان لە بابەتە بەڕۆژەکانی ئەو مالپەڕ بێت .هەر وا ئەم ئەپە بۆ ئەو کەسانە کە خوازیاری ڕۆژنامەوانی ئایتین یان بە شێوازی پێشکەوتو خزمەتگوزاری ڕاگەیاندن دەکەن زۆر دەتوانێت بە سوود بێت. دامەزراندنی ئەم نەرمەکالا زۆر سادەیە ۱- ترمیناڵ بکەنەوە ۲- سێ فەرمانەکەی خوارەوەی تێدا بنووسن خاڵ ئەمە وشانی ۴ـی ئەم نەرمەکالایە :

sudo apt-add-repository ppa:eviltwin1/feedreader-stable
sudo apt-get update
sudo apt-get install feedreader

ئامادەکردن : پاش دامەزراندن لە دەستەی Internet کرتە لەسەر نەرمەکالای FeedReader بکەن. ئەوە شوێنە کە فیدەکانتانی تێدا پاشکەوت کردووە پێبدەن بۆ وینە من لە فیدڵێ(Feedly) فیدی زۆرم هەیە. فیدڵی هەڵدەبژێرم و بە هەژمارەی جی-مەیلەکەم دەچمە ناوی ئەینجا کاری گواستنەوەی فییدەکان دەستپێدەکات. کاتێک کە هەواڵێک یان بابەتێک لە ئەو ماڵپەرە کە فییدەکەت گرتووە بەرۆژ دەبێت، FeedReader بە ژمارە بەرۆژبوونی بابەتەکانی ماڵپەڕت بۆ دەردەخات و ئاگاداریت دەدات.