پوختە باسێک لەبارەی ترمیناڵ
Sep 14, 2016
2 خولەک
288 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:

ترمیناڵ لە سادەترین شێوەدا بریتییە لەو پەنجەرەیەی کە تێیدا فەرمان بە سیستەم دەکەیت بۆ کردارێکی دیاریکراو ئەمیش هەڵدەستێت بەجێ بەجێکردن/ناردنی فەرمانەکە بۆ شوێنی مەبەست وەکو ناردن بۆ ناوک (kernel) و دواتریش گێڕاندنەوەی ئەنجام/وەڵام بۆ بەکارهێنەر (واتە ئەرکی input و output دەبینێت لە نێوان بەکارهێنەر و سیستەم). بۆ نمونە لە ڕێگای ترمیناڵەوە دەتوانین بگەین بە بوخچە و پەڕگەکان و کرداری دەستکاریکردن/سڕینەوە/ناونانەوە ئەنجام بدەین هەروەها گۆڕینی دەسەڵات لە شێوەی بەکارهێنەر بۆ گرووپ یاخود ڕووت… تاد.

console، shell، terminal لەوانەیە بەچەندین شێواز ئەم پەنجەرەیە ناسرابێت کە دەکرێت هەر هەموویان بۆ یەک مەبەست بەکاربهێنرێن، هەرچەندە جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوانیان، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە بەکارهێنەر چۆن بەشێوەیەکی تەندروست هامشۆ لەگەڵ گەوهەری ئامڕازەکان بکات نەک ناوەکانیان.

بەراوردێک نێوان Terminal و Shell و Console

terminal: هەڵدەستێت بە خستنەگەڕی shell (چ گرافیکی یاخود نووسین بێت – GUI or CLI). ترمیناڵ بەپێی ژینگەکان (environment) ناوی جیاوازیان بۆ داناوە، وەک (Gnome Terminal: سەر بە دەستەی پرۆگرامسازانی Gnomeـە،Konsole: سەربە دەستەی پرۆگرامسازانی KDE یـە، هەروەها چەندان جۆری تر هەن وەکو lxterm و xterm و eterm و wterm و mlterm … کە بەپێی ژینگەکان ناوەکانیان دانراوە).

shell: بریتییە لە بەیەک گەیشتنی بەکارهێنەر و ناوک (kernel) واتە ئەو فەرمانانەی لەلایەن بەکارهێنەرەوە تێدەکرێت و هەڵدەستێت بەوەرگێڕانیان و ڕەوانەی ناوک دەکات، پاشان ئەنجامەکە وەردەگێڕێت بۆ ئەو زمانەی کە بەکارهێنەر لێی تێدەگات. شێڵ زۆر جۆری هەیە وەک (bsh و ksh و csh و tcsh و bash)، بەربڵاوترین شێڵ لە نێوان سیستەمەکانی یونیکس و لینوکس بریتییە لە sh (کە لەهەموو دابەشکراوەکانی لینوکسدا بوونی هەیە). کە بەناوبانگترینی بریتییە لە bash ئەمیش لە کورتکراوەی (Bourne Again SHell) دا هاتووە، Bourne داهێنەری (bash)ـە.

console: یەکێکە لە جۆرەکانی ترمیناڵ کە لەسەر سیستەم کار دەکات لە ژینگەی نووسین (CLI) لە ئاستی خستنەکاری 1-3. خۆی لە سەرجەم ئاستەکانی کارکردن بەردەستە، چونکە سەرجەم دابەشکراوەکان بەشێوەیەکی پێشینە بە 7 کۆنسۆل تێدەپەڕێت (لەسەرجەم ئاستەکانی کاکرکردن).