پێداچوونەوەیێک لە سەر وشانی ٥ی ئێلێمێنتری ئۆ ئێس
Oct 22, 2018
9 خولەک
1889 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

پێشەکی

سیستەمی کارپێکردنی ئێڵێمێنتری ئۆ ئێس(Elementary OS)،دابەشکراوەیێکی ئوبونتویە.فەلسەفەی لە وشاندن سوود وەرگرتن لە سیستەمێکی کارپێکردن(وەگڕخەر،دانراوە،کارگێڕی) بە کەمترین پێداویستیەکانی بەکارهێنەران و ڕووخسارێکی قەشەنگ و جوانە. دەتوانین بڵێین تایبەتمەندیەکانی سووکەلەیی و خێرابوون،سەرچاوەکراوە و سەربەخۆیی بە هێز لەبواری ئاسایشی بەکارهێنەرە، کە دەتوانێ جێگیرێکی گونجاو بێ بۆ ماک ئۆ ئێس و ویندۆز.لە چەند ساڵی رابردو ئێمە[خولقێنەری EOS] خەریک ئامادەکردنی وشانی سەرەکی بە کۆدناوی جێنۆ-ژێنۆ-ژنۆ(Juno) بووین.ئەم بەڕۆژ بوون و گۆڕانکاریانە بە سێ ئامانج ئەنجامدراوە: ۱- ئامادەکردن و خاوێنکردنی ئازموونی بەکارهێنەر لەم سیستەمە. ۲-باشترکردن و بەهرەمەند بوونی بەکارهێنەرانی نوێ. ۳-هیوایەتی بە گەشەپێدەران کە ئێمە بەرەو قۆناغەکانی دیکە بەرەو پێش ببن. ئیمڕۆ ئێمە شانازی بە بڵاوکردنی وشانی ٥ ئێلێمێنتری ئۆ ئێس دەکەین.

نەرمەکالاکان بە شێوازیی گشتی بەڕۆژکراوەن سیستەمی کارگێڕی ئێلێمێنتری ئۆ ئێس بە شێوازی ئەسڵی لە دوو بەش پێک هاتووە :[بەشی یەکەم] ڕومێزی(desktop) کە بریتییە لە ئەزموونی بەکارهێنەری ناوک، سیما و ڕوخسار و هەست و سۆز، و پارچەکانی سیستەم.[بەشی دووهەم] نەرمەکالاکان(ئەپەکان)ی کە لە سیستەمی کارگێڕی دەچنە دەرەوە.سیستەمی ئێلێمێنتری ئۆ ئێسی ژێنو بە بەڕۆژبوونەوەی زۆر لە ناوکی نەرمەکالاکان پێگەیشتووە.

ناوەندی نەرمەکالا :کراوە بۆ ئەو شتە کە پێت خۆشە پارەی بۆ بدەی ناوەندی نەرمەکالا(AppCenter)، فرۆشگای ژووری نەرمەکالاکانی ئێمەیە کە بەکارهێنەران دەتوانن نەرمەکالاکان بە خۆڕایی و بە پارە دابگرن[ئەڵبەت پارەدان بە زۆر نییە]، کە بۆ سیستەمی ئێلێمێنتری دروستکراوە.بەم فرۆشگا ئێمە کەمێ ئیشی جیاواز لە ڕکابەرەکانمان دەکەین.سەرەتا:هەر بەرنامەیێکی فرۆشگا سەرچاوەکراوەیە هۆکاریش دەگەڕێتەوە بۆ باوڕی ئێمە لە فەلسەفەی سەرچاوەکراوە بۆ گۆڕینی جیهان.دووهەم:تەواو ئەپەکان کە بەپارە دانراون لە سەر پێشنیاری نرخی گەشەپێدەران بووە بەڵام لە کۆتایی ئێوەن کە پێتان خۆشە کە بۆ چی پارە بدەن. لەم جۆرە پارەدانە، هەر کەس کە پێی خۆشە یارمەتی و پشتیوانی پەڕەپێدەران بێ ،کارئاسانی بۆ کراوە.هەر چەندە کە بۆ ئەو کەسانە یان ڕێکخراوانەش کە پارەدان بە نەرمەکالا بۆیان قەدەغەیە، لەبەردەستە.لە کۆتایی ،ئامانجی ئێمە لەم فرۆشگا بەردەست خستنی ئەو نەرمەکالانەیە کە جەماوەر پێی دڵخۆشن و بەکاریان دێت.

لە کۆتایی ،ئامانجی ئێمە لەم فرۆشگا بەردەست خستنی ئەو نەرمەکالانەیە کە جەماوەر پێی دڵخۆشن و بەکاریان دێت.

ئێلێمێنتری ئۆ ئێس گرووپ .

لە وشانی ژێنۆ ئێمە کارئاسانی فرەمان بۆ بەکارهێنەران کردووە کە یارمەتی مادی گەشەپێدەران بدەن.بۆ ئەوە کە هەم کواڵێتی و هەم پشتیوانی لە ئەپ لە ئاستێکی بەرز بڵاو بکرێتەوە.

گەر ئەپێکی بە پارە لە ڕابردو، بە شێوازی خۆڕایی دابەزیبێ.لە ئێستا کە بەڕۆژبوونەوەی نوێی بۆ کراوە بەکارهێنەران دەتوانن جارێکی دیکە پارەی پێبدەن،هەر چەندە کە لەبواری ئاسایش بەڕۆژ بوونەکە ئەنجام درابێ.ئەم بەڕۆژ بوونەوانە هەمیشە لە فرۆشگا ئەنجام دەدریت و بەکارهێنەران دەتوانن پارەی ۰$ی بۆ هەڵبژێرن و بارێکی دیکە بێ هیچ سنوورێک دایبەزێنن.ئەمەش شانسێکە لە نێوان بەکارهێنەر بۆ پاڵپشتی مادی لە گەشەپێدەر و ڕەنج بە خەسار نەچوونی پەرەپێدەران.

لە وشانی ژێنۆ ئێمە ئابوونەمان لە پێپەڕی پەڕەی هەر ئەپێک زیادکردووە.ئەمەش دوبارە بۆ ئەوەیە کە بەکارهێنەران بە کڕینی ئەپ، پاڵپشتی لە پەرەپێدەر ئەنجام بدەن تەنانەت ئەگەر ئەپ دانەمەزرێنێت. ئێمە تەنانەت جۆری پەیوەندی بەکارتی بانکی بۆ پارەدان و کڕینی ئەپەکانمان زۆر سادەتر کردووەتەوە،بەو جۆرە کە لەکاتی پارە دان بەکارهێنەر یان کڕیار کەمترین هەڵه ئەنجام بدا.هەروا لە بواری ئاسایشی زانیاری بەکارهێنەران و هەژمارەی بانکیان زۆر بەشی ئاسایشی دەرگاکانمان بەرچاو گرتووە.

ئێمە لە پەڕەی ئەپەکان لە فرۆشگا زۆر وردەکاریمان ئەنجام داوە،بۆ وێنە قەبارەی ئەپەکان دەنووسرێت بۆ ئەوە کە بەکارهێنەران بزانن کە ئایا ئەم قەبارە لەگەڵ خێرایی ئەنتێرنێتەکەیان بۆ داگرتن گونجاوە.یان وێنۆچکەکان و وێنەکانی بەشی ناسینی ئەپەکانمان زۆر بە کواڵێتیێکی باش بار کردووە.واتە بە دوو ڕووناکی LoDPI وە HiDPI لە پەڕە نیشان دەدرێ. لە وشانی بێتا زۆر یەک لە بەکارهێنەران و گەشەپێدەران لەم وردەکاریانە ڕازی بوون و بۆچوونی ئەرێنیان بۆمان دەنارد.هیوادارین ئێوەش یارمەتی باشترکردنی فرۆشگامان بدەن.

ئێلێمێنتری کۆد : بۆ ئامانجی ئارامشی پەرەپێدەران

لەسەرەتای ساڵ ئێمە دەربارەی سکرەچ(Scratch) بۆ ئەوە کە بیکەین بە دەستکاریکەرێکی کۆد بابەتمان نووسی.ئەمەش لە ئێستا دا لە نێو سیستەمی کارپیکردنی elementary OS 5 Juno بە جوانی خۆی نواندووە،ئەمەش بە بەراوەرد لەگەڵ سیستەمی پێشوو واتە لۆکی لە بەرچاوە.گەشەپێدەران:ئەمەش بۆ ئێوەیە. تیشکۆی ئەسڵی بۆ نووسین و دەستکاری کردنی کۆدەکانە کە بە یارمەتی بەڕێوەبردنی بوخچەکانی پرۆژە، بەرنامەی ڤالا و … زۆر گرینگە.لەمەش زۆر کارئاسانیمان کردووە هەر چەندە کە دەستکاری لە تایبەتمەندییەکان زۆر دژوارە.لە ئاکام ئێمە توانیمان بەرنامەیێکی زۆر پێشکەوتوو و قەشەنگ بۆ گەشەپێدەران بخەینە بەردەست.یەکێک لە تایبەتمەندیەکان دەستکاریێک بوو لە سەردێری سکرەچ کە بۆ سەرخشتەکان(tab)،مەودای نێوان هێڵە کۆدەکان،گەورەیی و چکۆلەیی دیتنی کۆدەکان،هەڵبژاردنی زمانی پرۆگرامسازی … لەسەری ئەنجام دراوە. ئێمە لێرە ڕوخسارێکی تاریکمان( dark mode) دابین کردووە کە لە شوێنی تاریک بتوانرێت سود لە نەرمەکالا وەربگرێت.لێرەش دەستکاری کردنی قەبارە فۆنت و ڕووناکت لە بەرچاوگیراوە کە ئێوە لە ژێر خۆریش توانا دەکا بۆ کارپێکردن.

بەڕێوەبەری فایلەکان(پەڕگەکان)

لە بەڕێوەبەری پەنجێرەی فایلەکان ئێمە تنها گەرەکمانە کە سادەیی لە پەیداکردنی دۆکیومێنت بێت و گواستنەوەی بوخچە و پەڕگەکان زۆر ئاسانتر بێت.هەر بۆیە لە سەرەتای وشاندنی ئێلێمێنتری ئێمە زۆر هۆشیاری ئەم بەشە بووین کە بەکارهێنەران بە سادەیی پەڕگەکانیان پەیدا بکەن.پەنجێرەی فایلەکەن قەشنگ و سادەو خێرایە کە بەکارهێنەر ئازموونێکی سادەی بۆ دروست دەبێت.

یەکەم شت کە لە وشانی ئێلێمێنتری ژێنۆ دیبینن ڕەنگی مانیلا(زەردی کاڵ)ە بۆ بوخچەکان کە گۆڕدراوە،بۆیەی بوخچەکان لە وشانی پێشتر شین بوو .بەڵام ئەم ڕەنگە هیوایەتی بۆ داهاتویێکی گەشەپێدراو لە مێشک درووست دەکا.

ئەپی میوزیک

سادەکردنی ئەپی بڵاوکەری پەڕگە میوزیکەکان کارێکی دیکە لەم وشانە بوو ئێستا ئێوە دەتوانن هەڤیاز و زانیاری پەڕگەی دەنگ ببینن لە شریتی لاتەنیشتی ئەم ئەپە.تەختەی پێرستی میوزیک زۆر نەرم تر خۆی نیشان ئەدا، واتە زۆر بە ئاسانی دەتوانی پەڕگە میوزیکەکانت پەیدا بکەی بە چەندین پۆلی جیاواز کە خۆکارانە تێیدا پاشکەوت کراوەن.

ئەپی وێنەکان ئێمە لە سەر ئەپی وێنەکان بە دژواری ئیشمان کردووە . کە لە وشانی ژێنۆ ئێوە ڕووخساری تاریک و هێلکاری لە بەشی ڕەنگ بۆ دەستکاری لە بۆیەکانی وێنەتان لە بەردستە.هەر وەها تیشکۆ لە سەر گەڕانی وێنەکان و دەستکاری هونەری وێنەکان خراوە.هەروا چەندین باگمان لەم ئەپە سڕیوەتەوە.

ترمیناڵ :بەسادەیی زیرەک

ترمیناڵ بەرنامەیێکە کە زۆربەی بەکارهێنەران نابێ بیکەنەوە.بەڵام بۆ ئەو کەسانە کە سودی لێدەگرن ئامێرێکی گرنگە لە نێو سیستەم، بەداخەوە لە زۆر سیستەمی دیکە کاڵ‌ نیشان دراوە.ترمیناڵ لە ئێلێمێنتری ئۆ ئێس ژینگەیێکی سادەیە و توانایی زۆر زیرەکانەی بۆ ڕوونوسگرتن،لکاندن، پەیداکردن(گەڕان) و ئاگاداری لەبەر گرتووە.لە ژێنۆ ئێمە ترمیناڵمان بۆ گەشەپێدەران باشتر کردووە.

بێجگە لە شێوازی ڕووخساری شەو ئێمە لە دوو ڕەنگی دیکە بۆ پاشبنەما و ڕوخساری ترمیناڵ سوودمان گرتووە.هەروا دوکمەی ئەندازەی فۆنتەکانمان تێدا گونجاندووە.ئەم تایبەتمەندییانە بۆ ئێوە لە ژوورێکی زۆر تاریک یا ڕۆشن هەر وا بۆ ئەوانە کە پێیان خۆشە نووسراوەکان بە گەورەیی ببینن توانایە.ڕەنگەکانی ئایکۆن بە پێی پەیامی ترمیناڵ تەنانەت هەڵبژاردەی ناچالاکی بۆ لکاندنی کۆد پێی زیاد کراوە.

کامێرا

ئێمە کۆنترۆڵەکانی کامێرامان سادەتر و ڕووناکتر کردووە هەروەها کاتێنەر(کاتپێوە)ێکمان لە خولەکەکانی ٣، ٥ و ١٠ بۆ داناوە بۆ وێنەگرتنی خۆکارانە. سویچ مۆدێکامان بۆ داناوە کە کامێرا لە کاتی وێنەگرتن یان فیلم تۆمارکردن ڕووناکتر ئیش بکا.

Epiphany :ویبگەڕێک کە بە ١٠٠٪ هاوکاتگەری(Syncing) دەبێ

ئێپێفێنی وێبگەڕێکی سووکەلە لە سەر بنەمای WebKitـە کە هاتوەتە نێو ئیلێمێنتری ئۆ ئێس.ئەم وێبگەڕە پاڵپشتی لە تەواو تواناییەکانی HTML5, CSS3, دەکا و خێرایی زۆر باشی هەیە.

لە ئێلێمێنتری ژێنۆ، ئێپێفێنی هاوکاتگەری لە گەڵ وێبگەڕی فایرفۆکس هەیە،واتە ئێوە دەتوانن نیشانکەرەکان(bookmarks) وشەی نهێنیەکان و هەرشتێک لە لە سەر بنەمای فایرفۆکس لە سەر تەلەفۆنەکەتان و ئامێرەکانی دیکە هەیەوە بە ئێلێمێنتری ئۆ ئێس، هاوکاتگەری(Sync) بۆ بکەن. زۆر وردەکاری لە بەڕێوەبردنی نیشانکەرەکان،وێنۆچکەکان، گەورەنوێنی و کردنەوەی پەڕگەی دەنگ و … هتد دابین کراوە.

تواناییەکانی زیادکراوە بۆ ڕومێز(Desktop)

لە خوارەوە ئەپەکان و توانایی بەهرەمەندی لە تایبەتمەندیەکانی ڕومێزی(دێسکتۆپ) وەک.بەڕێوەبرەی پەنجێرەکان،بۆشایی ئێشکردن،ئازموونی بەکارهێنەری(UI) وەک شریتی سەرەوە(Panel)، دۆک لە خوارەوە لە ئێلێمێنتری ئۆ ئێس باش دەکەین.کە ئێمە لە وشانی ژێنۆ تیشکۆمان خستوەتە سەر ئەم تایبەتمەندیانە.

گڵۆپەی شەو

ئێمە شادمانین کە تایبەتمەندیی تیشکی شەومان بۆ دوو شێوازی دەستی(manual)و خۆکارانە بۆ ڕۆژئاوابوون تا خۆرهەڵاتن(Sunrise to Sunset)، دەستپێکردووە.تیشکی شەو،تیشکی شینی ڕومێزی ئێوە کەم دەکاتەوە کە ئەمەش(تیشکی شین) هۆکارێکە بۆ بێ خەوی و ماندوبوونی چاو.

کاتێک ئەم تایبەتمەندییە چالاک بێت لە شریتی سەرەوە ئێستا لە کاتی دیاریکراوە وێنۆجکەیێکی خۆر و مانگ ڕوون دەبێ کە دەتوانێ ئەم ڕێکخستنە تا ڕۆژی دیکە چالاک بێت.هەر چەند بە کرتە لە سەر ئەم وێنۆچکە قەدبڕی خێرای هەیە بۆ پەڕەی ڕێکخستنەکان.سازدان زۆر ئاسانە هەر وا کە وتمان هەم خۆکارانە بە کات چالاک دەبێت هەم بە شێوازی دەستی.ڕەنگی زەردیش کە بە ئاسانی دەتوانرێت کاڵ و تۆخ بکرێت.

ڕێکخستنی کاشیکردنی پەنجێرەکان

کاشیکردنی پەنجێرەکان ڕێگایێکی بەرچاوکراوەیە بۆ بەڕێوەبردنی پەنجیرەی نەرمەکالاکان.بە تایبەت لە ڕوومێزی گەورەتر.هەرچەندە کە ئێلێمێنتری ئۆ ئێس پاڵپشتی لە کاشیەکان دەکا بەڵام ئێمە لە وشانی ژێنۆ ئەومان باشتر کرد.سەرەتا پیشاندانێکی “feed-forward” نیشان دراوە کە ئێوە دەتوانن بە حەزی خۆتان پەنجێرەکان لە سەر دێسکتۆپ کاشیسازی بکەن لە کاتێک دا دەیانکێشن بۆ قەراغی پەڕەکە

گەر ئێوە دوو پەنجێرە بە لاتەنیشت دابنن، دەتوانن لە قەراغی پەنجێرەیێک بە کێشانن بۆشایی فرەتری لە ڕومێزی قەرەباڵغ بکەن.ئەمەش بۆ کاتێک باشە کە کاری وەرگێڕان یان لە ترمیناڵ بە فەرمان یان بە کۆدەکان ئیش دەکەن یان نووسین بە جیاواز لە پەڕەیێکی دیکە ئەنجام دەدەن.واتە لە ڕوومێزێک دوو کار ئەنجام دەدەن.

وێنە لە وێنە

لە ژێنۆ ئێمە خەریکین شێوازێکی نوێین بە ناوی وێنە لە وێنە(Picture-in-Picture)، کە لەکاتی ئیشکردن بە نەرمەکالایێکی دیکە دەتوانن سەیری وێنەیێکی دیکە بکەن هاوکات،ئەم وێنە دەتوانێ ڤیدیۆ بێت.

تەنها بە لێدانی کلیلەکانی ⌘+F ئێوە دەتوانن ئەم تایبەتمەندییە چالاک بکەن.ئەڵبەت دەبێ تیشک بخەنە سەر ئەو پەنجێرە یان شوێنە کە گەرەکتانە هەڵیبژێرن(هیمای مسکەکەت بە شێوازی کۆی لێدێت).ئەمەش دەبێتە هۆکارێک کە وێنە لە قەراغ ڕومێزی نیشان دەدرێ.بۆ داخستن تەنها لە سەر هێمای “X” لە سەرەوە قەراغی چەپ، کرتە بکەن.

پانێل، سیستەمی ئاگاداریەکان،مێنیۆی ئەپەکان

پانێل شوێنێکە لە سەرەوەی ڕومێزی کە بەشەکانی تۆڕ ،ڕۆژمێر،پاتری و…لەسەر دانراوە هەروەها بە شی مێنیۆی ئەپەکان کە بە کرتە لە سەرت دەتوانین دەستمان بە گشتی ئەپەکان بگەیێ و بە شوێنیان بگەڕێین.

لە ژێنۆ ئێمە ئاسانکاریمان کردووە.سەرەتا وێنۆچکەیێکی گەڕانمان لە قەراغی چەپ داناوە کە بەکارهێنەران ئاگادار بکا لە پشت ئەم مێنیۆیە، تواناییی گەڕانتان هەیە هەروەها لە بە شی ڕاستی پانێل جیاوزتری دەکا.بۆ ئەوە کە مێنیۆی ئەپەکان بجولێنن تەنها هاوکات کلیلەکانی (⌘ + Space) لێبدەن.ئەم دوو کلیلە کەمێ خێراترمان دەکاتەوە بە بەراوەرد لەگەڵ کورتە کلیلەکانی دیکە. لە پانێل ئێمە چەندین ڕەنگمان گریمان گرتووە،ڕۆشن،شوشەیی ڕەوشن،شوشەیی تاریک…ئەمەش پاشبنەمایێکی جوان دەدا بە پانێڵ لەکاتێک دا پەنجێرەکان بە تەواویی، گشت ڕومێزی دەگرن. لە ژێنۆ پانێل دەتوانێ بە هۆشمەندانە ڕەنگی خۆی بە پێی زۆرینەی ڕەنگی پەنجێرە بکا بە تاریک و ڕۆشن.

کاتێک ئەپێک بە تەواوی پەنجێرەکەی گەورەنوێی دەبێتەوە،پانێل ڕەش دەبێ .ئەمەش هۆکارێکە کە بەکارهێنەر تیشکۆی لەسەر کار بە ئەپەکە بێ.

هەروەها ئێمە بە هەنێ لە وێنۆچکەی ئاگاداریەکان، ئەنیمەیشێنمان داناوە.کە بە یارمەتیان دەتوانن ئاگاداری گۆڕانکارییە خێراکان بن.بۆ وێنە کەم بوونەوەی وزەی پاتری،تەواوکردنی ئیشی ترمیناڵ و …

ئێمە لە بەشی ئاگاداری پانێل،بۆ پاتری زۆر کاری گرینگمان کردووە یەکێک لەوانە نیشان دانی ٪ی مەسرەفی باتری لای وینۆچکەیە،هەر وا ڕۆژمێرمان زۆر باشتر کردووە لە پای وشانی پێشوو، بۆ وێنە بەکارهێنەر دەزانێ کە ئەمڕۆ چەندومی مانگە، واتە ژمارەی ڕەنگی شین.لە بەشی وێنۆچکەی بڵەندگۆ ئێمە کوژاندنەوەی کارتی دەنگمان بە باشی بە شێوازی هەڵبژاردە داناوە.لە بەشی هەژمارەش بەستەر یان لینکێکمان داناوە بۆ گۆڕینی زانیاری بەکارهێنەر بۆ پەڕەی تایبەت.

قەدبڕەکان(Shortcut)

لە ئێلێمێنتری ئۆ ئێس هەمیشە قەدبڕەکان زۆر بەباشی دیزاین کرابوون بۆ بەڕێوەبردنی بۆشایی ڕومێزی،پەنجێرەکان و … .بەڵام بە شێوازی ناوەندی لە شوێنێک دابین نەکراو بوو. ئێمە لە وشانی نوێ پەنجێرەیێکمان بە ناوی “Shortcut Overlay” خولقاندووە.

بە شێوازی سەرەتایی بە لێدانی کلیلیئێوە دەتوانن پەڕەی قەدبڕەکان چالاک بکەن و دەری بخەن.ئەمەش بۆ ئەو بەکارهێنەرانە کە لە ویندۆز دێنە نێو ئەم سیستەمە باشترە کە زووتر فێر کورتە کلیلەکان بن.وە هەمیشە لە بەردەستە تا فێری دەبن.بۆ وێنە بۆ کردنەوەی مێنیۆی ئەپەکان کلیلی ⌘+Space بەشێکی باش لەم پەڕە وێنۆچکەی ڕێکخستنەکانە کە ڕاستەوخۆ ئێوە دەبا بۆ پەنچێرەی سازدانەکانی کورتە کلیلەکان کە بە خواستی دڵ، دەتوانن بۆ هەر کردارێک لە نێو سیستەمی کارپێکردن قەدبڕێک بناسێنن.

سکرین شۆت(Screenshot)

لەسەرەتاوە ئەپێک بۆ وێنە گرتن لە ڕومێزی و پەنجێرەکان دابینکرابوون.کە زۆر بە ئاسانی و خێرایی دەتان توانی وێنەیێک بگرن و پاشکەوتی بکەن.لە ژێنۆ ئێمە رووخساری ئەم ئەپەمان گۆڕا هەروا خێراتر و جوانترمان کردەوە،وینۆچکەکانمان بۆ هەڵبژاردنی جۆری وێنەگرتن گۆڕا.ئەم ئەپە لەکاتی سازدان ،رێکخستنەکانی بۆ جارەکانی دیکە لە داهاتوو لە بیر دێنێتەوە.

ئیمۆجی (Emoji) لە وشانی ژێنۆ ئیمە بە یارمەتی نەرمەکالی سەرچاوەکراوەی ” Noto Color Emoji” توانیمان تەواو ئێمۆجیەکان بە یونیکۆدەکەوە بخەینە نێو ئێلێمێنتری.

بۆ چالاکی دەتوانن لە سەر نەرمەکالی تایبەت کە پاڵپشتی لە ئیمۆجی دەکا کرتەی ڕاست بکەن و ڕەستی “Insert Emoji” هەڵبژێرن.یان کلیلە تکڵاوەکانی Ctrl+; هاوکات لێبدەن.

ئازیزان بەشێک مابوو بۆ وەرگێڕان بەڵام ئەمان زەقتر بوون.بۆ زانیاری فرەتر سەردانی بەستەری سەرچاوە بکەن.