چکۆلەترین سیستەمی کارپێکردن
Mar 17, 2015
١ خولەک
114 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:

ئایا تائێستا ئەم پرسیارەت لە مێشک گونجاندووە کە سیستەمێکی کارپێکردن بونی هەیە کە بەکارهێنەر بتوانێت لە سەر فلۆپی دیسکێک دایمەزرینێت؟ دەتوانین بڵێین بۆ ماکینتۆش و ویندۆز نابێت بەڵام بۆ لینوکس چی ؟

بە دڵنیایەوە لە سیستەمی سەرچاوە کراوە هەیە. Kolibri چکۆلەترین سیستەمی کارپێکردنی GUIیە.قەبارەی ٤٤ر١ مێگ بەتایبەتمەندیەکانی پێویست و ٣ مێگابایتیش بە تایبەتمەندیەکانی زیادکراوە.بە زمانی assembly نوسراوە لە دوو وشان درووست بووە. ڕووکارێکی گرافیکی هەیە و لە فلۆپییێک دادەمرزێت.

ئەم سیستەمی کارپێکردنە لە سەر فلۆپی،سی-دی،فلاش و هارد زۆر بە ئاسانی دادەمەرزێت و بە تەواوی ئیشی خۆی بەرێوەدەبات.زۆر یەک لە فایلە سیستەمەکان وەکوو FAT12/16/32, NTFS, و EXT3/4 دەخوێنێتەوە.پرۆگرامە بنەرەتیەکان وەک خوێندنەوەی ئیمەیل،یاری،دەستکاریکەری دەق،وێبگەر و …هتد تێدا دابین کراوە.

  1. ماڵپەڕی سیستەمی کارپێکردن
  2. پەڕەی داگرتن ئەم لینوکسە