چۆنیەتی دامەزراندی نەرمەکالا بە هێڵێ فەرمان
Oct 1, 2018
3 خولەک
531 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:
پێشەکی

گەر لە هەر کاتێک لە لینوکس سود دەبینن ،بە خێرایی فێردەبن کە ڕێگای فرەمان هەس بۆ ئەنجامدانی ئیشەکان.ئەمە بریتییە لە دامەزراندنی نەرمەکالاکان لە رێگای هێڵێ فەرمان.من[ Patrick H. Mullins] نزیک ۲۵ ساڵ بەکارهێنەری لینوکس بووم بەڵام زۆرجار بۆ دامەزراندنی نەرمەکالاکان سەردانی هێڵێ فەرمانم کردووە و گەڕاومەتەوە سەری. باوترین شێواز بۆ دامەزراندنی نەرمەکالا سود وەرگرتن لە کانگاکانی نەرمەکالایە(ئەو شوێنە کە نەرمەکالا پاسکەوت دەبێت).تەواو نەرمەکالاکان لینوکس بە شیوەی پاکەتەکان بڵاو دەکرێنەوە کە شتێک لە پەڕگەکانی بەڕێوەبەری سیستەم نین.هەر دابەسکراوەیێکی لینوکس خاوەنی سیستەمی بەڕێوەبردنی پاکەتەکانە،بەڵام زۆربەیان یەکسان نین.

سیستەمی بەڕێوەبردنی پاکەتەکان چییە ؟

سیستەمی بەڕێوەبردنی پاکەتەکان، بە کۆی ئامرازەکان و شێوازەکانی پەڕگە کە بە یەکەوە بۆ دامەزراندن،بەڕۆژکردنەوە و سڕینەوەی نەرمەکالاکان لە لینوکس دەوترێت.دوو سیستەمی بەرچاوکراوی بەرێوەبردنی پاکەتەکان بریتین لە دێبیان(Debian) و رێدهەت(Red Hat). فێدۆرا(Fedora)،رێدهەت(Red Hat) و سێنت ئۆ ئێس( CentOS) بەگشتی سود لەسیستەمی rpm دەگرن(پەڕگەکانی rpm.)، لە کاتێک دا دێبیان(Debian)،ئوبونتو(Ubuntu) و مینت(Mint) سود لە سیستەمی dpkg دەگرن (پەڕگەکان deb.).جێنتوو(Gentoo) سوو لە سیستەمێک دەگرێت بە ناوی Portage وە ئاچ یان ئارک(Arch) سود لە tarballs دەگرێت(پەڕگەکانی tar.).تەنها جیاوازی ئەم سیستەمانە ئەوەیە کە چۆن پەڕگەکان دادەمەزرێنن و هەڵیدەگرن.

ئیمکانی هەیە پێتان خۆش بێت کە بزانن چی لە نێو پەڕگەکانی rpm ، .deb. یا tar. هەیە. شایەت سەرسام بن کاتێک بزانن تەنها پەڕگەیێکی ئارشێڤی کۆنە وەک Zip. ی تێدایە، ئەوەش بریتییە لە کۆدی نەرمەکالا و فەرمانەکانی دامەزراندن و ڕیزکردنی پەڕگەکان(کە چ پەڕگەو نەرمەکالایێکی دیکەی پێویستە بۆ دامەزراندن)، ئەو شوینە کە پەڕگەی پەیکەرسازییەکەی دەبێ بوونی هەبێ،کوێیە.ئەو نەرمەکالا کە دەبێ تەواو ئەم فەرمانانە بخوێنێت و جێبەجێی بکات پێ دەڵێن بەڕێوەبەری پاکەت( package manager).

دێبیان(Debian)،ئوبونتو(Ubuntu) و مینت(Mint) و … هتد.

دێبیان(Debian)،ئوبونتو(Ubuntu) و مینت(Mint) و دابەسکراوەکانی دیکە کە لەسەر دێبیان لەدایک بوون سوود لە پەڕگەکانی deb. و dpkg واتە سیستەمی بەڕێوەبردنی پاکەتی دێبیان دەگرن.لێرە دوو ڕێگا بۆ دامەزراندنی نەرمەکالا لە سەر سیستەم هەیە.

سود گرتن لە نەرمەکالای apt بۆ دامەزراندنی نەرمەکالا لە کانگاکان

سودگرتن لە نەرمەکالای dpkg بۆ دامەزراندن نەرمەکالاکان بە پەڕگەی deb. با نمونویێک بهێنینەوە : دامەزراندن لە ڕێگای apt زۆر سادەیە :

$ sudo apt install app_name

سڕینەوەی نەرمەکالا بە فەرمانی apt زۆر زۆر ئاسانە

$ sudo apt remove app_name

بۆ بەڕۆژکردنی نەرمەکالا،دەبێ سەرەتا کانگای نەرمەکالا بەڕۆژ بکەنەوە

$ sudo apt update

پاش تەواو بوونی فەرمانەکەی سەرەوە دەبێ ئێستا نەمرەکالا بەڕۆژ بکەنەوە

$ sudo apt upgrade

گەر تەنها دەتانەوێت یەک نەرمەکالا یان نەرمەکالایێکی تایبەت بەڕۆژ بکەنەوە ،فەرمون ؛

$ sudo apt update app_name

لە کۆتایی گەر نەرمەکالا لە کانگاکان بوونی نەبوو ،کێشەمان نییە دەتوانن لە ڕێگای پەڕگەی deb. دایمەزرێنن بەم جۆرە(ڕێگای دووەم)

$ sudo dpkg -i app_name.deb
فێدۆرا(Fedora)،رێدهەت(Red Hat) و سێنت ئۆ ئێس( CentOS)

رێدهەت بە شیوازی سەرەکی لە چەندین سیستەمی بەڕێوەبردنی بوخچە پشتیوانی دەکا.هەرچەند ئەم سیستەمانە لە دەست واژەی خۆیان سوود دەگرن بەڵام لەگەڵ دێبیان هاوشێوەن.بۆ نمونە ئێمە لە yum وە dnf بۆ دامەزراندنی ئەپەکان(نەرمەکالاکان) سوود دەگرین.

$ sudo yum install app_name
$ sudo dnf install app_name

بوخچەی ئەپێک یان نەرمەکالایێک بە فۆرماتیrpm.بەم شێوازە دادەمەزرێ :

$ sudo rpm -i app_name.rpm

بۆ سڕینەوەی rpm. دەتوانین بەم جۆرە کردار بکەین

$ sudo yum remove app_name
$ sudo dnf remove app_name

بەرۆژ کردنەوەی ئەپەکان زۆر سادەترە بەم شێوازەیە :

$ yum update
$ sudo dnf upgrade --refresh

لەم فێرکارییە دیتان کە دامەزراندن،سڕینەوە ، ەڕۆژکردن و بەرزکردنەوەی ئەپ یان نەرمەکالاکان یا بوخچەکانی گنو/لینوکسی لە هێڵێ فەرمان چەندەسادەیە.لە ڕاستیشدا ئێوە دەتوانن بە یارمەی بەڕێوەبردنی پاکەتەکان بە شێوازی گرافیکی خێراتر ببنەوە.

سەرچاوە: opensource