چۆنیەتی سڕینەوەی بەرنامە لەرێگای ترمیناڵ
Apr 19, 2016
١ خولەک
191 وشە
تــاگ: گنو/لینوکس
هاوبەشی بکە:

هاورێیان دەبێ سەرەتا بزانین کە لەسەر سیستەمی لینوکسەکەمان چ برنامەیێک دەسڕینەوە، بۆ وینە لەم بابەتە من پرۆگرامی گیمپ( GIMP ) دسڕمەوە.بۆ ئەم مەبەستە دەبێت ئەم فەرمانە بنوسین

dpkg --list

بگەرێن بە شوێن ئەو بەرنامە کە گەرکتانە بیسڕنەوە

بۆ سڕینەوە لە فەرمانی “apt-get” سوود وەردەگرین .بەڵام بۆ سڕینەوەی تەواو کانفیگەکانی پرۆگرامەکە لە سویچی”purge–” سوود وەردەگرین .واتە بەم شێوازە ، من گەرەکمە نەرمەکالای گیمپ بە تەواو پەیکەربەندیەکانی بسڕمەوە

sudo apt-get --purge remove gimp

پاشان داوای وشەی نهێنی بەرێوەبەر دەکات و سڕینەوە دەستپێدەکات.

خاڵ : جار واهەیە بۆ بەرنامەکان پرسیاری سڕینەوەت لێدەکات کە دەبێت پیتی “y” بنوسیت ئینجا دوکمەی”Enter” لێبدەی.پاشان دەبێت وشەی”exit” پاش تەواوبوون بنووسیت و دوکمەی “Enter” فشار بدەی.

هاورێم بۆ ئەوە کە کانفیگی بەرنامەیێک نەسڕیتەوە دەبێت فەرمانی “purge- -” نەنووسیت.کە بەم جۆرەی لێدێت.

sudo apt-get remove gimp

بۆ سڕینەوەی فایلی وابەستە بە نەرمەکالای سڕاوە بە فەرمانەکانی سەرەوە بە شێوازی خۆکارانە، دەتوانن لەم فەرمان کەڵک وەر بگرن

sudo apt-get autoremove

واتە گەر گەرکتانە پرۆگرامی گیمپ بسڕنەوە ئینجا فایلی وابەستەکانیش پاک بکەنەوە دەتوانن سڕینەوە بەم جۆرە بنووسن.

sudo apt-get  purge –auto-remove gimp

گەر بۆشایتان کەمە دەتوانن بەفەرمانەکەی خوارەوەش فایلە ئارشیڤەکانی بەرنامەش بسڕنەوە واتە ئەو فایلانە کە داتانگرتووە بۆ دامەزراندن.

sudo apt-get clean

سەرچاوە :howtogeek