کێشەکانی دامەزراندنی نەرمەکالا لە ئێلێمێنتری لۆکی
Sep 9, 2016
3 خولەک
465 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

بەکورتە:تەنها نەرمەکالاکانی دامەزراوە لە وشانی لۆکی لە ناوەندی نەرمەکالا دەبینن؟ناتوانن نەرمەکالاکانی پاکەتی deb. دامەزرێنن ؟ناتوانن PPAزیاد بکەن بە لۆکی ؟تەواو کێشەکانی دامەزراندنی نەرمەکالا لە لۆکی لەم بابەتە باس دەکەین.

گەر ئێوە لە تایبەتمەندییەکانی وشانی نوێی ئیلیمێنتریسەرنجدان دابێت.یەکێک لەم تایبەتمەندییانەو نوێکاریانە کە لە وشانی لۆکی دەیبینین ناوەندی نەرمەکالایە بە ناوی AppCenter کە کێشەی خۆی بەشوێنەوەیە.دەبێت ئەم کێشانە کە لە وشانی نوێی لۆکی دێتە بەردەستمان چارەسەری بکەین کە لەم بابەتە لەسەری دەدوێین.

کێشەی یەکەم : ناوەندی نەرمەکالای ئیلێمێنتری تەنها چەند نەرمەکالا نیشاندەدات

کاتێک ئێوە سیستەمی نەرمەکالای ئیلیمێنتری وشانی لۆکی دادەمەزرێنن و دەچن بۆ دامەزراندنی نەرمەکالای نوێ وەکو وێبگەڕی فایر فۆکس، دەبێ ناوەندی نەرمەکالی لۆکی بکەنەوە بەڵام بەو پەڕی سەرسووڕمان دەبینن کە تەنها چەند نەرمەکالای تێدایە کە پێشتر دامەزراوە.

بۆ وێنە کاتێک ئێوە لە ناوەندی نەرمەکالای لۆکی دەچنە تاقمە یان پۆلی گرافیک و کرتەی لەسەر دەکەن تەنها نەرمەکالای فۆتۆ(Photo) دەبینن کە پێشتر لە گەڵ سیستەمی کارپێکردنەکەتان دامەزراوە.

سەرسام دەبن و دەڵین ئەمە دوورە لە ڕاستیە.

گەر ئێوە ئەم بابەتی قەزوانتان خویندبێتەوە یەکەم هەنگاو پیم وتن پاش دامەزراندی هەر دابەشکراوەیێکی گنو لینوکس سەرەتا بەرۆژی بکەنەوە .بۆ ئەم مەبەستە هاوکات دوکمەیSuper Key+T لێبدەن تا ترمیناڵ دەکرێتەوە ئینجا ئەم هیڵە بنووسن.

sudo apt update

کاتێک کە سیستەم هەڵدەگرسینن(reboot) ئینجا ناوەندی نەرمەکالا دەکەنەوە دەبینن تەواوی نەرمەکالاکان(AppCenter) بۆ دامەزراندن لە بەردەستە. ئەم کێشەیە چارەسەر کرا دەچین بۆ کێشەی دووهەم.

کێشەی دووهەم : دامەزراندنی پاکەتی DEB. لە گنو لینوکسی ئیلیمینتری لۆکی کاتێک ئێوە فایلی (deb.) دادەگرن لە ئینتەرنێت بۆ وێنە فایلی دێبی وێبگەری گووگڵ کرۆم کە بە شێوازی پاشگەری دێبە ،هەر کات دوو کرتەی لەسەر بکەن بە شێوازی ستاندارد دادەمەزرێت.بەڵام لە لۆکی شایەد ئەمە بە باشی ئیش نەکات.گەر پێت خۆس بێت لە رێگای ترمیناڵ بە شێوازی دەق دایمەزرێنی کە هەر زۆر سادەو ساکارە.بۆ ئەم مەبەستە ترمیناڵ بە لێدانی هاوکاتی دوکمەکانی Super Key+T

 sudo apt install File.deb  

گەر خولیای ئەوەی بە شێوازی گرافیکی دایبمەزرێنیت دەبێت کەڵک لە نەرمەکالای gDebi بگریت.جی-دێب(gDebi) نەرمەکالایێکی سووکلەو بە هێزە ئەڵبەت تا ئیستا بۆ دامەزراندی پاکەتەکانی deb.ـە. ئێوە دەتوانن لە ناوەندی نەرمەکالای ئیلێمینتری بۆی بگەرێن و دایمەزرینن یان لە رێگای ترمیناڵ بە کردنەوەی ترمیناڵ و نووسینی ئەم هیڵە کۆدە ،

sudo apt install gdebi

کاتێک کە gDebiـت دامەزراند لە سەر فایلی deb. کرتەی ڕاست بکەو نەرمەکالای gDebi بۆ کردنەوەی هەڵبژێرە.هەر بەم سادەییە. کێشەی سێهەم : دامەزراندنی PPA لە ئێلیمینتری لۆکی دەتوانینی بڵین کە ئوبونتو لە سەر PPAژیان بەسەر دەبات.ئەم پاکەتە بە شێوازێکی نافەرمی بۆ دامەراندنی نەرمەکالا کەڵکی لێوەردەگرین.هەر چەند زۆر یەک لە شارەزایان دەڵین کە پاکەتی PPAمەترسی ئاسایشی لە سەرە.لە ڕاستیس دا نەرمەکالاکان دەبێ لە کانگای فەرمی دامەزریت لەبەر ئەوە ئاسایش و کارکردنی تاقیدەکرێتەوە ئینجا بۆ بەکارهێنەر بڵاو دەبێت .بەڵام PPA لەم فەڵتەرە دەگوزەرێت و بە نافارمی بڵاو دەبێتەوە.هەر بۆ ئەم مەبەستە بە شێوازی پێش گریمان ئێلیمینتری لۆکی دامەزراندنی پاکەتەکانی PPA داخستووە. گەر زۆر بە پەڵەی بەم فەرمانە دەتوانیت ئەم پاکەتانەش بۆ دامەزراندن چاڵاک بکەی :

sudo apt-get install software-properties-common

من تا ئیستا ئەم بابەتانەم لە ئێلیمینتری لۆکی پەیداکردووە …. .