گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری و پۆدکاستی ئایتی کوردی
Aug 25, 2018
3 خولەک
449 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

پێشەکی : ماوەی دوو ساڵێک دەبێ کە لە لایەن ماڵپەڕی چاوگ پۆدکاستێکی ئایتی تۆمار دەکرێت(تا ئێستا،دوایین ئەڵقە ۵۵ تۆمار کراوە) .هەروا ماڵپەڕی تۆڕی تەکنۆلۆژیای کوردیش چەند حەڵقەیێکی پۆدکاستی تۆمار کردووە.هەر چەندە جەوهەری ئەم کارە باشە بۆ ئەوە گەر کەسێک نابینا بێ دەتوانێ تا ڕادەیێکی باش خۆی بە هەستی بیستن بە ڕۆژ بکاتەوە.زۆر کەس لە نێو مێترۆ،باس وقەرەباڵغی ڕۆژانە بۆی نییە کە بخوێنێ، بەڵام دەتوانێ بە دەنگێک زانیاری وەر بگرێ. من بۆ خۆم کە زۆرتر ئیشی ڕۆژانەم بە کۆمپیوترە، پێم خۆشە ئەو کاتە کە لەسەری سیستەم ئیشدەکەم گوێم لە دەنگێک بێ بەتایبەت لە کاتی دیزاین کردنی گرافیکی کۆمپیوتر.یان بۆ کەسێک کە لە ئیدارەیەو سەرقاڵێ کاری ڕۆژانە، دەتوانێت ڕادیۆیێک هەڵبژێرێت و گوێبیستی بێ. بەهەر حاڵ لە لینوکسی ئێلێمێنتری نەرمەکالایێک بە ناوی Vocal وشیندراوە کە دەتوانن گوێ بیستی پۆدکاست و تەلەڤزیۆنەکان بن. دەتوانین بڵێین کە Vocal باشترین ڕاژەخوازی پۆدکاستە کە بە ڕووکار و ڕووخسارێکی قەشەنگ، دەتوانن لە سەر کۆمپیوترەکەتان(گنو/لینوکس) دایمەزرێنن.Vocal باشترین ڕیگایە بۆ پەیداکردنی پۆدکاستی تایبەت کە حەزتان لێیەتی بیبیستن هەروا ئەو پەڕگە ڤیدیۆیانە کە پێتان خۆشە بینەری ببن. تایبەتمەندییەکانی :

  • پاڵپشتی لە پۆدکاستی دەنگ و ڕەنگ (Audio وە video).
  • درووستکراوە لە فرۆشگای ئای تونس(iTunes) بۆ گەڕان.
  • ئاگاداری لە جۆگەی بەشەکان و داگرتنیان.
  • بەتەواوی تێکڵاو کراوە لە سیستەم.
  • داگرتنی خۆکارانە.
  • بەڕیوەبردنی زیرەکی کتێبخانەی پۆدکاست.
  • پاشکەوتی بەشەکانی بڵاوکردن
  • هەناردەکردن و هاوردەکردنی کتێبخانەکان.
  • و زۆرتر … .

دامەزراندن: گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری دەتوانن لە رێگای ناوەندی نەرمەکالا دایمەزرێنن .هەرچەندە دەتوانن گەشەپێدەرانی یارمەتی مادی بدەن، گەر نە! بیکەن بە خۆڕایی و دایگرن. دامەزراندن لە ڕێگای پاکەتی Flatpak سەرەتا Flatpak لە سەر گنو/لینوکسەکەت دامەزرێنە ئینجا فەرمانەکەی خوارەوە بنووسە

flatpak install --from https://flathub.org/repo/appstream/com.github.needleandthread.vocal.flatpakref

دامەزراندن لە ڕێگای پاکەتی Snap بە داخەوە هێشتا شێوازی دامەزراندنی Snap لە بەردەست نییە ? بەڵام خۆبەخشان خەریکن بۆ ئەم پاکەتەش دەیوەشێنن. دێبیان دەتوانن لێرە کۆدەکان دابگرن بە شڕۆڤەیێک لە سەر بەڕۆژبوونی پاکەتەکان .دامەزرێنەرانی ۶۴ بیتی دەتوانن لە پەڕەی ئێمە دەتوانن دایبگەرن بە پاکەتی deb. . ئاگادار بە ، ئەم شیوازە زۆر دەڵساردکەرە.

دابەشکراوە فەرمییەکان

گەشەپێدەرانی Vocal لە سەر زۆربەی دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس ئیش دەکەن،کە بتوانرێ زۆر بە سادەیی بلە بەردەستبێ.لە خوارەوە دەتوانن لە کانگاکان دابەشکراوەکانی فێدۆرا و ئۆپن سوسە ، Vocal دابەزێنن . فێدۆرا ئۆپێن سووسە

شڕۆڤە: سەرەتا دەبێ بگەڕێن بۆ پۆدکاستەکەتان .لە وینۆچکەی گەڕان لە مێنیۆی سەرەوە کرتە بکەن و ناوی پۆدکاستەکەتان بنووسن.کاتێک پۆدکاستێک کە گەڕانتان بۆی کردووە پەیدا بوو بە هێما کۆ"+"زیادی بکەن بە کتێبخانەکەتان.لە دەرئەنجام دەبێ لە کتێبخانە پۆدکاسێتەکەتان زیادکردبێ بەم جۆرە:

ئێستا پۆدکاستێک هەڵبژێرە بۆ نمونە من پۆدکاستی چاوگم هەڵبژاردووە، زنجیرەیێک نیشانە بکە و لە سەر دوکمەی”Play this episode” کرتە بکە یان لەو زنجیرە کە هەڵتبژاردووە دوو کرتە بکە.

دوکمەکانی سەرەوە(شریتی ئامرازەکان) بەم جۆرە ئیشدەکەن :

  1. بۆ ئاگاداری لە پۆدکاستی نوێی کتێبخانەکەت
  2. بۆ ئاگاداری لە پۆدکاستی بەرچاوکراوەی ئای تونس
  3. بۆ گەڕان لە پۆدکاستی کتێبخانە یان پۆدکاستی نوێ
  4. بۆ ڕێکخستن و هەناردە و هاوردەی کتێبخانە،بەڕۆژ بوون،وڵاتی گەڕانی فرۆشگای ئای تونس و …

سەرکەوتووبن :)