۱۰ کردار پاش دامەزراندنی ئێلێمێنتری لۆکی
Oct 2, 2016
4 خولەک
655 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

لەم بابەتە ئێمە فێردەبین کە پاش دامەزراندنی لینوکس ئێلێمێنتری لۆکی(elementary OS 0.4)کارپێکردنێکی سادەو رەوانمان بێت.گەر ئێوە وشانی لۆکی ئێلێمێنتریتان دامەزراندووە یان بەتەمان لە داهاتوویێکی نزیک دایمەزرێنن باش وایە ئەم چەند پەندە و پێشنیارە بخوێنن بۆ ئازموونێکی باشتر لە کاتی کارپێکردن بەم سیستەمی کارپێکردن. کاتێک کە ئێوە ئێلێمینتریتان دامەزراند پێتان خۆشە کە نەرمەکالی دیکەش دامەزرینن وەک نەرمەکالایێک بۆ دەستکاریکردنی پێشکەوتووی وێنەکانتان،یان فایلێکی دێب(deb.) بە ئاسانترین شێوە دابمەزرێنن…پێم خۆشە بە خوێندنەوەی ئەم چەند هێڵە زۆر بە ئاسانی بتوانن کە لۆکی ئامادەبکەن بۆ کارپێکردنی فرەتر.

۱-سیستەمی کارپێکردنەکەت بەڕۆژ بکەرەوە

بۆ هەر دابەشکراوەیێک پاش دامەزراندن باشترین و سەرەتاییترین کار ئەوەیە کە سیستەمەکەت بەڕۆژ بکەیتەوە.گەر ناتوانیت هیچ ئەپلیکەیشێنێک یان خود نەرمەکالایێک لە لۆکی دامەزرێنیت هۆکار دەگەرێتەوە بۆ بەڕۆژ نەکردنەوەی دەستی لۆکی. بس تەنها ترمیناڵ بکەرەوە ئینجا فەرمانەکەی خوارەوە بنووسە.

sudo apt-get update && sudo apt-get upgrade

پاش ئەم کارە دەبێت سیستەمەکەت داگرسێنیتەوە(reboot) بۆ کارپێکردن، ئینجا دەبینی کە نەرمەکالاکان لە ناوەندی نەرمەکالای لۆکی دەردەکەوەن بۆ هەڵبژاردن و دامەزراندن بە سادەترین شێوە. ۲- دامەزراندنی نەرمەکالی GDEBI بۆ بەرێوەبردنی فایلەکانی DEB. ئێلیمێنتری زۆر سوورە لەسەر ئەوە کە بەکارهێنەر فایلەکانی لە ناوەندی نەرمەکالا دابگرێت هەر بۆ ئەمە رێنادات کە بە ئاسانی فایلی DEB. دابەزێنیتە سەری.بەڵام نەرمەکالی واش هەیە کە لەسەر ناوەندی نەرمەکالا(App Center) دانەنراوە.بۆ زانیاریت بزانە کە فایلی DEB. هاوشێوەی فایلەکانی exe. لە ویندۆزە کە بە دووکرتە کردن لەسەری دەتوانیت دایانمەزرێنیت .بەڵام گەر کێشەیێک هەیە نگران مەبە بە سادەترین شێوە دەتوانین ئەم کارە بکەین.ئێوە دەتوانن بە یارمەتی و دامەزراندنی ئامرازێک ئەم کارە بەسادەیی ئەنجام بدەن. نەرمەکالای بەرچاوکراوەی من GDebi package installer کە پاکەتەکانی دێب(deb.) دادەمەزرێنێت.دەتوانی لە ناوەندی نەرمەکالا (App Center) یان بەم فەرمانەی خوارەوە دایمەزرێنیت.

sudo apt install gdebi

پاشان گەر لەسەر فایلی (deb.) کرتە بکەیت ئەم نەرمەکالا دەکرێتەوەو بە کرتە لەسەر دوکمەی install فایلی (deb.)دادەمەزرێت. یان گەر لە دامەزراندن لە رێگای ترمیناڵت پێ خۆشە دەتوانی بە ئەم فەرمانەو نووسینی شوێن یان ناوی فایلی (deb.) لە ترمیناڵ دایمەزرێنیت.

sudo apt install [path to deb package]

۳-دامەزراندنی پاکەتی PPA لە ئێلێمێنتری لۆکی هەروا بۆ بەشی ئاسایش و مەترسیەوە لۆکی ناهێلێت فایل یان پاکەتەکانی PPA دامەزرێنی.ئەم پاکەتانە بە شێوازی نافەرمی بڵآو دەکرێنەوە.بۆ ئەم مەبەستە واتە بۆ چالاککردنی دامەزراندنی ئەم پاکەتانە-PPA- دەتوانن لەم فەرمانە سوود ببینن.

sudo apt-get install software-properties-common

۴-دامەزراندنی نەرمەکالی TWEAKS بۆ گۆڕنین ئایکۆن و رووکار بۆ ئەم مەبەستە دەتوانی ئەم چەند هێڵی لە ترمیناڵ بنووسیت

sudo add-apt-repository ppa:philip.scott/elementary-tweaks
sudo apt-get update
sudo apt-get install elementary-tweaks

۵-دامەزراندنی TLP بۆ پاشکەوتی وزەی باتری و پێسگیری لە گەرم بوون کاتێک رێکخەر(CPU)گەرم دەبێت مەسرەفی باتریش زۆر دەبێت بە دامەزراندنی ئەم نەرمەکالا دەتوانن پلەی گەرمای رێکخەرچاودێری بکەن .بۆ دامەزراندنی TLP ئەم فەرمانە بەکار بێنە.

sudo apt install tlp tlp-rdw

یان کۆمپیوترەکەت هەڵگرسێنە یان بەم فەرمانەtlp چالاکی بکە “tlp start” . ۶-بۆ پارزگاری لە چاوەکانت لە کاتی کارکردن لە شەو بۆ ئەم مەبەستە دەتوانی تیشکی کۆمپیترەکەت لە کاتی کارپێکردن لە شەو چاودێری بکەیت و تیشکی شین کەمتر بکەی با پاش کارکردن خەوێکی ئارامترت بێت.تیشکی شین لە بەرهەمەکانی ئایفۆنیش هەن کە ئەپڵ کەڵکی لێوەرگرتووە .بە یارمەتی نەرمەکالی Redshift ودامەزراندنی، دەتوانن بەم مەبەستە بگەیێن.

sudo apt install redshift

۷-چالاککردنی کرتەی لەسەر تاچ-پەد(TAP)لاپتۆپ. لە ۆر یەک لە دابەسکراوەکانی لینوکس تاچپەد(touchpad) لەکاردەخەن یان ناچالاکی دەکەن.هەم ناتوانن هێمای مشک بجوولێنن هەم کرتەی چەپ بکەن.بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بچنە بەشی settings و لە بەشی “mouse and touchpad” دوکمەی ئەم رەستەیە چالاک بکەن “tap to click”.

۸-دامەزراندنی وێبگەری دیکە بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن وێبگەری دیکە وەک فایرفۆکس دامەزرێنن تەنها دەتوانن ئەم هێلە لە ترمیناڵ بنووسن.

sudo apt install firefox

یان فایلی دێبەکەی دابگرن و دایمەزرێنن بۆ وێبگەری کرۆمیش دەبێت. ۹-دامەزراندنی ئۆفیس بۆ ئەم مەبستە دەتوانن لە رێگای ترمیناڵ یان ناوەندی نەرمەکالا لیبرە ئۆفیس دابگرن.کە شێواز بەم جۆرەیە ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا فەرمانەکەی خوارەوە بنووسن (ئەم کارە خێراترە).ئەو شتانە کە بۆ کاری ئیدارە و ئۆفیسەکەت پێویستە بۆر دادەمەزرێت.

sudo apt install libreoffice

۱۰-دامەزراندنی چەن نەرمەکالای دیکە بۆ دامەزراندنی VLC بۆ دیتنی فایلی دەنگ و فیلم دەتوانی ئەم فەرمانە لە ترمیناڵ بنووسیت.

sudo apt install vlc

بۆ دامەزراندنی نەرمەکالاکانی Gimp, InkScape وە Shutter ئەم فەرمانە بنووسە.

sudo apt install gimp inkscape shutter

گەر شتێکمان لە یاد چووە لە بەشی پەیوەندی ئاگادارمان بکە تا بەم پێرستە زیادی بکەین.

سەرچاوە : itsfoss