Albert خشتێکی گەڕانی نوێ بۆ لینوکس
Oct 19, 2016
١ خولەک
196 وشە
تــاگ: ئێلێمێنتری
هاوبەشی بکە:

Albert نوێترین خشتی گەڕان بۆ سیستەمی کارپێکردنی گنو لینوکس وەک Synapse ـە، ئەم ئەپە هەستی کارپێکردن بە خشتی گەڕانی ماکت بۆ درووستدەکات. کاتێک لە ناو ئەم خشتە دەست بە گەڕان دەکەن ئێوە دەتوانن لە نێو : -وێبگەڕەکان -فایلەکانی کۆمپیوتر -بووکمارکەکان -ژمێرەرەکە -دایریکتۆری فایلەکان -نەرمەکالا یان ئەپەکان -… هتد دەست بەگەڕان بکەن و دەبینی زۆر بە خێرایی ئامانجی گەڕانەکەتان پێ نیشاندەدا.دەتوانن ئەم نەرمەکالا لە پەڕەی گیت هاب پەیدابکەن.ئەم نەرمەکالا زۆر بەهێزە بۆ پەرەسەندن . کارپێکردنی زۆر خۆشەو خێراییە.ئەم ئەپە ۷ زیادکراوەی هەیە باوشی گەڕانەکەت بڵاو دەکات کە بەم جۆرەن : ۱-ترمیناڵ ۲-نەرمەکالاکان ۳-گەڕان لە ماڵپەڕەکان ۴-فایلەکان ۵-ژمێرەر ۶-فایلەکانی سیستەم ۷-بووکمارکەکانی کرۆم

گەر ئێوە گەرەکتان نییە کەAlbert بوخچەی میوزیک نیشانبدات لە ئاکامی گەڕانەکەی دەتوانەە ئەو مەسیرە بسڕنەوە لە پانێلیAlbert .هەر وا بە پێچەوانە ئێوە دەتوانن بوخچەیێک زیاد بکەن.

دامەزراندن لەسەر ئوبونتو :

نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەو خۆڕاییە کە ئێوە دەتوانن زۆر بە ئاسانی لە سەرئوبونتوی 16.04 LTS وە Ubuntu 16.10 دایمەزرێنن.هەروا دەتوانن بە یارمەتی (PPA) واتە personal package archive دایمەزرێنن یان دەتوانن لەم دوو هێڵ فەرمانە سوود بگرن :

sudo add-apt-repository ppa:flexiondotorg/albert
sudo apt-get update && sudo apt-get install albert

دەتوانن پەنێڵی بکەنەوە ئینجا کورتە کلیلێکی بۆ دابین بکەن بۆ بانگکردنی خشتی گەڕان. بۆ وێنە من بە F3 بانگی دەکەم.