ئیش بە فەرمانی DELETE لە MySQL
Jun 29, 2018
2 خولەک
287 وشە
تــاگ: mysql
هاوبەشی بکە:

پێشەکی

گەر ئێوە گەرەکتان بێت تۆمارکراوەکانی خشتەیێک MYSQL ،بسڕنەوە پێویستان بە فەرمانیێک SQL هەیە بەناوی DELETE FROM .ئەم فەرمانە پاش mysql> دەهێنن وە یا دەتوانن لە سکریپتی PHP بەکاری بهێنن.

فەرمانی سڕینەوە لە MYSQL

چوارچیوەی گشتی فەرمانی سڕینەوە لە SQL لە بنکە دراوەی MYSQL بەم جۆرەیە:

DELETE FROM table_name [WHERE Clause]
  • ئێوە دەتوانن یەک یان چەند خانە بە تەواوی بسڕنەوە.ئەمەش کاتێکە کە مەرجی WHERE لە نێو فەرمان نەنووسرابێت.
  • ئێوە دەتوانن هەر مەرجێک کە لە فەرمانی WHERE ئەنجامتان داوە لە چوارچیوەی DELETEـیش ئەنجامی بدەن.
  • ئێوە دەتوانن تەواوی بڕەکان لە خشتەیەک تەنها لە یەک کات بسڕنەوە.
  • فەرمانی WHERE تەنها کاتێک کە ئێوە گەرەکتانە بە شێک لە تۆمارکراوەکانی خشتەیەک بسڕنەوە زۆر کارامەیە.

سڕینەوی دراوە بە یارمەتی هێڵی فەرمان

لەم بەشە نمونە کۆدێک لە فەرمانی DELETE لەگەڵ فەرمانی WHERE نووسراوە.

نمونەی ١ :

لەم نمونە تۆمارکراوەیێک لە خشتەی tutorial_tbl لە خانەی tutorial_id کە بڕی ٣ـی تێدایە دەسڕینەوە.

root@host# mysql -u root -p password;
Enter password:*******
 
mysql> use TUTORIALS;
Database changed
 
mysql> DELETE FROM tutorials_tbl WHERE tutorial_id=3;
Query OK, 1 row affected (0.23 sec)
 
mysql>

سڕینەوەی دراوە بە یارمەتی کۆدی PHP

ئێوە دەتوانن لە فەرمانەکانی DELETE لە زمانی SQL لەگەڵ فەرمانی مەرجی WHERE یان بێ ئەم فەرمانە بە خشتەی ()mysql_query لە زمانی PHP سوود بگرن. لە نەخشەی سەرەوە ، فەرمانەکانی SQL وەک هێڵی فەرمانی <mysql جێبەجێ دەکا.

نمونەی ٢

لە نمونەی خوارەوە خانەی tutorial_title لە تۆمارکراوەیێک کە tutorial_idی بڕی ٣یە بەڕۆژ دەبێت:

<?php
   $dbhost = 'localhost:3036';
   $dbuser = 'root';
   $dbpass = 'rootpassword';
   $conn = mysql_connect($dbhost, $dbuser, $dbpass);
    
   if(! $conn ) {
      die('Could not connect: ' . mysql_error());
   }
 
   $sql = 'DELETE FROM tutorials_tbl WHERE tutorial_id = 3';
 
   mysql_select_db('TUTORIALS');
   $retval = mysql_query( $sql, $conn );
 
   if(! $retval ) {
      die('Could not delete data: ' . mysql_error());
   }
   echo "Deleted data successfully\n";
   mysql_close($conn);
?>