ئیش بە فەرمانی UPDATE لە MySQL
Jul 30, 2018
2 خولەک
311 وشە
تــاگ: mysql
هاوبەشی بکە:

پێشەکی

لە وانەی پێش لەگەڵ فەرمانی مەرجی WHERE ئاشنا بووین، وە ئاماژەمان کرد کە ئەم فەرمانە لە چوارچێوەی UPDATE یش زۆر سوودی لێدەگرین. فەرمانی UPDATE لە MYSQL بۆ دەستکاری و بەڕۆژ کردنی خانەکانی بژاردە لە خشتەکان لە MYSQL سوودی دەبێت.یەکێک لە فەرمانە ئاساییەکان توانایی دەستکاری بەشێک لە زانیاریی بەکارهێنەرانە.

فەرمانی بەڕۆژکردن لە MYSQL

چوارچێوەی فەرمانی UPDATE لە MYSQL بەم جۆرەیە

UPDATE table_name SET field1 = new-value1, field2 = new-value2
[WHERE Clause]
  • ئێوە دەتوانن یەک یان چەند خانە بە تەواوی بەڕۆژ بکەنەوە.
  • ئێوە دەتوانن هەر مەرجێک کە لە فەرمانی WHERE ئەنجامتان داوە لە چوارچیوەی UPDATEـیش ئەنجامی بدەن.
  • ئێوە دەتوانن تەواوی بڕەکان لە خشتەیەک تەنها لە یەک کات بەڕۆژ بکەن.
  • فەرمانی WHERE تەنها کاتێک کە ئێوە گەرەکتانە بە شێک لە تۆمارکراوەکانی خشتەیەک بەڕۆژ بکەنەوە زۆر کارامەیە.

بەرۆژکردنی دراوە بە یارمەتی هێڵێ فەرمان

لەم بەشە نمونە کۆدێک بە فەرمانی UPDATE لەگەڵ مەرجی WHERE پیشان دراوە.

نمونەی ١ :

لە نمونەی خوارەوە خانەی tutorial_title لە تۆمارکرووەیێک کە tutorial_id یەکەی بڕی ٣ی هەیە بەڕۆژ دەبێت:

root@host# mysql -u root -p password;
Enter password:*******
 
mysql> use TUTORIALS;
Database changed
 
mysql> UPDATE tutorials_tbl 
   -> SET tutorial_title = 'Learning JAVA' 
   -> WHERE tutorial_id = 3;
Query OK, 1 row affected (0.04 sec)
Rows matched: 1  Changed: 1  Warnings: 0
 
mysql>

بەڕۆژکردنی دراوە لە کۆدی PHP

ئێوە دەتوانن لە فەرمانی UPDATE لەگەڵ WHERE یان بێ ئەو لە نەخشەی ()mysql_query لە PHP سوود بگرن لە نەخشەی سەرەوە ، فەرمانەکانی SQL وەک هێڵی فەرمانی <mysql جێبەجێ دەکا.

نمونەی ٢

لە نمونەی خوارەوە خانەی tutorial_title لە تۆمارکراوەیێک کە tutorial_idی بڕی ٣یە بەڕۆژ دەبێت:

<?php
   $dbhost = 'localhost:3036';
   $dbuser = 'root';
   $dbpass = 'rootpassword';
   $conn = mysql_connect($dbhost, $dbuser, $dbpass);
    
   if(! $conn ) {
      die('Could not connect: ' . mysql_error());
   }
 
   $sql = 'UPDATE tutorials_tbl
      SET tutorial_title="Learning JAVA"
      WHERE tutorial_id=3';
 
   mysql_select_db('TUTORIALS');
   $retval = mysql_query( $sql, $conn );
    
   if(! $retval ) {
      die('Could not update data: ' . mysql_error());
   }
   echo "Updated data successfully\n";
   mysql_close($conn);
?>