پێشنیازێک لە سەر بنکەدراوەی MySQL
Aug 16, 2018
3 خولەک
609 وشە
تــاگ: mysql
هاوبەشی بکە:

پپێشەکی:

بنکەدراوە بەرنامەیێکی جیاوازە بۆ پاشکەوتی کۆی زانیارییەکان. هەر بنکەدراوەیێک دانەیێک یا چەندین APIـی جیاوازی بۆ دروستکردن، دەستپێگەیشتن، بەرێوەبردن، گەڕان و دووپاتکردنی زانیاری لە خۆی جێگیر کردووە.زۆر یەک لە بەرنامەکانی پاشکەوتی زانیاری دەتوانن بە شێوازی بڕگە ، زانیارییەکان وەک فایل سیستەم یا کەڵە خشتەکانی هەش لە بیرگە دابین بکەن، بەڵام کۆکردنەوەی زانیارییەکان بەم جۆرە پاشکەوتکردنە، ئیشێکی ئاسان نییە. لە ئێستا دا ئێمە لە سیستەمی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەی پێکەوەبەستراو1 بۆ پاشکەوت و بەڕێوەبردنی قەبارەیێک فرە لە زانیارییەکان بەکاردهێنین.یەکێک لەوانە MySQLــە.

یەکێک لە بنکەدراوە2بەهێز و سەرچاوەکراوەکان، کە پاش لە دایک بوونی PHP وشێندرا، MYSQLــە.هەم خۆراییە و هەم زۆربەی ماڵپەڕەکان ، ڕاژەکان ، سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی ناوەرۆک 3 و زمانەکان سوودی لێدەگرن.

تایبەتمەندییەکان:

  1. سیستەمێکی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەی پێکەوەبەستراوەـیە بۆ گەشەپێدانی بەرنامەی جۆرواجۆری وێب.
  2. بۆ بازار لە لایەن کۆمپانیایێکی سویدی بەناوی « MySQL AB » پەرەی سەندووە.
  3. باشترین بنکە دراوە بۆ پاشکەوتکردنی زانیارییەکان، گەڕانەوەی زانیاری و بەڕێوەبردنی زانیاری ماڵپەڕەکانە کە بە PHP نووسراون.
  4. سیستەمێکی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەی پێکەوەبەستراوە (RDBMS)کە دەتوانین بڵێین SQLێکی سەرچاوەکراوەیە.

سەرەتایێک لە سەر MySQL

سەرەتا دەبێ بزانین کە سیستەمی تەواوی بنکە دراوە بەناوی بنکەدراوەی پێکەوەبەستراو ناو دەبردرێت.لەم سیستەمە تەواو زانیارییەکان لە خشتەکان پاشکەوت دەکرێن کە بە یارمەتی کلیلی دەرەوە یان ناو خۆ بەیەک پەیوەندی دەگرن.هەر سیستەمێکی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەی پێکەوەبەستراو4 تایبەتمەندییەکانی خوارەوەی هەیە:

  1. تواناییتان پێدەدا کە بنکەدراوەیێک بە خشتەکان،ستونەکان دروستبکەن.
  2. پشتیبانی لە یەکپارچەکردنی گەڕانەوەی داوا بۆ ریزەکان لە نێو خشتی جۆرواجۆر.
  3. بەڕۆژکردنی خۆکارانەی indexـەکان.
  4. گوزارشەکانی SQL ، شڕۆڤە دەکا و زانیاری لە خشتە جیاوازەکان تێکڵآو دەکا.

وشەنامەی RDBMS

پێش ئەوە کارکردن بە سیستەمی بنکەدراوەی MySQL فێرببن دەبێ ئەم وشانە بناسن :

  • Database (بنکەدراوە) : بنکەدراوە کۆیخشتەکانە بە زانیاری بەیەکەوە بستراو.
  • Table (خشت) : خشت ماتریسێک لە زانیارییەکانە. خشتەکان وە پەڕەی بڵاو لە ئێکسێڵ هاوشێوە دەکرێت.
  • Column (ئەستوون) : ستوونێک بریتییە لە چەندین زانیاری لە جۆرێک.
  • Row (دێڕ) : دێرێک دەستەیێک لە زانیاری ستوونەکانی خشتەیە.
  • Redundancy (زیادەیی) : پاشکەوتی دووجۆریی زانیاری، سیستەم خێراتر دەکا.
  • Primary Key (کلیلی ئەسڵی) : ستونێک لە خشتەیە کە زانیارییەکانی یەکتایە و تایبەتە.
  • Foreign Key (کلیلی دەرەوە) : کاتێک کلیلی ئەسڵی خشتەیێک لە خشتێکی دیکە بێت، پێی دەڵێن کلیلی دەرەوە و نێوان دوو خشتەکە دروستدەکا .
  • Compound Key (کلیلی تێکڵاو) : کلیلێک کە لە تێکڵاو کردنی چەند ستوون دروست دەبێت کاتی وا هەیە کە یەک ستوون لە جۆری یەکتا نابێت .
  • Index : ژمارە index لە بنکەی زانیاری هەر ئەو index یەک کتێبە.
  • Referential Integrity (یەکپارچەبوونی ژێدەر): دڵنیا دەبێ کە ژمارەی کلیلی دەرەوە هەمیشە بە دێرێک ئاماژەدەکەن .

بنکەدراوەی MySQL

سیستەمەکانی بنکەدراوە لە زۆر یەک لە ئیشە بازرگانییە بچکۆلە و گەورە رۆڵیان بینیوە.MySQL هەم خێراییە و هەم بۆ سوود وەرگرتن سادەیە. هەروا کە پێشتر گووتمان MySQL لە لایەن MySQL AB گەشەی پێدراوە و پاڵپشتی لێدەکرێت کە کۆمپانیایێکی سویدییە. بەم هۆکارانە MySQL زۆر بەرچاوکراوە لای بەکارهێنەران و کۆمپانییاکان :

  • ئەم سیستەمە بە لاشەو بۆ کارپێکردن پێویست بە پارە دان ناکا.
  • زۆر بنکەدراوەیێکە بەهێزەو و زۆربەی هەرە زۆری تایبەنتمەندییەکانی بنکەدراوەیێکی بەهێزی هەیە.
  • لە پێوەری ناسراوەی زمانی SQL سوود دەگرێت.
  • لە زۆربەی سیستەمی کارپێکردنەکان5 (ویندۆز،ماک و لینوکس) ئیش دەکاو زۆربەی زمانەکانی بەرنامەداڕشتن وەک PHP, PERL, C, C++, JAVA و… پشتیوانی دەکەن.
  • بەبوونی قەبارەی زانیاری فرە بەڵام زۆر بە خێرایی ئیش دەکا.
  • زۆر بە باشی لەگەڵ زمانی PHP رێککەوتووە.
  • لە کەڵه بنکەدراوەکان بە قەبارەی زۆریینەی ٥۰ ملیۆن دیڕ پشتیوانی دەکا.
  • زۆرینەی هەر خشتەیەک ٤ گیگابایتە بەڵام ئێوە بە پێی سیستەمی کارپێکردنەکەتان دەتوانن تا ۸ ترابایت بەرزی بکەنەوە.
  • سیستەمێکی سەرچاوەکراوەیە وە رێگە دەدا بە بەرنامەنووسەران و گەشەپێدەران بە پێی نیاز و حەزی خۆیان توانایی زۆر بکەن.

پێشنیاز بۆ فێربوون

پێش ئەوە کە فێری ئەم بنکەدراوە بن پێویستە کە کەمێ دەربارەی HTML و PHP زانیارییتان هەبێ.ئەمەش تەنا لە بەر ئەوەیە کە لە کۆدەکان و نمونەکان لە نێو کۆدەکانی HTML و PHP تاقیکراوەتەوە.



  1. RDBMS ↩︎

  2. Database ↩︎

  3. CMS:Content Management System ↩︎

  4. کورتکراوەى Relational DataBase Management System ، ئەم هێڵە لە ماڵپەڕی چاوگ وەرگیراوە ↩︎

  5. (operating system (OS ↩︎