جۆری دراوەکان لە MySQL
Aug 8, 2018
4 خولەک
778 وشە
تــاگ: mysql
هاوبەشی بکە:

پێشەکی

هەر بنکە دراوەیێک لە خشتەکان پێک هاتوون، هەر خشتێک1لە دێڕەکان2و ئەستوونەکان(بوار، خانه)3 کە دراوەکان یان زانیارییەکان لە خۆیان پاشکەوت دەکەن. جۆری ئەم دراوانە لە یەک جیاوازن، بەشێکیان لە جۆری ژمارەیین، بەشێکیان لە جۆری بەروار و کات و بەشێکی دیکە لە جۆری زنجیره‌نووسه4هەر قەبارەیێکی بۆ پاشکەوتی ئەم جۆرانە ئەندازەیێکی جیاوازیشیان لەگەڵ یەک هەیە.هەر بۆیە MYSQL رێگەتان دەدا کە جۆری ئەم ئەستوونانە بەدڵی خۆتان دابین بکەن و لە قەبارەی پەپکە و کرداری بنکەدراوەکەتان چاکسازی ئەنجام بدەن.

ئاشنیایی لە گەڵ جۆری دراوەکان لە MYSQL

بە گشتی ئێمە لە MYSQL سێ جۆر دراوەمان دەبێ :

  • Numeric (ژمارەیی)
  • Date and Time (بەروار و کات)
  • String Types (جۆرەکانی زنجیره‌نووسه)

جۆرەکانی دراوەی ژمارەیی

MYSQL لە تەواو پێوەرەکانی جۆری ژمارەیی ANSI SQL سوود دەگرێت. بۆیە گەر لە سیستەمێکی بەرێوەبردنی بنکەدراوە دێنە نێو MYSQL دراوەکانی ژمارەیی بۆ ئێوە زۆر جیاوازی نییە. پێرست خوارەوە جۆرەکانی دراوەی ژمارەیین و شرۆڤەکانیان:

جۆری INT : ئەندازەی پێوەری جۆری ژمارەیی integer دەتوانێت بێ نیشانە یان لەگەڵ نیشانە بێت. گەر نیشانەدار بێت ئەندازەی لە ۲۱٤۷٤۸۳٦٤۸- تا ۲۱٤۷٤۸۳٦٤۷ وە بە پێچەوانە لە ۰ تا٤۲۹٤۹٦۷۲۹٥ ــە لەم جۆرە ئێوە دەتوانن تا ۱۱ ژمارە دابین بکەن.

جۆری TINYINT : چکۆلەترین ئەندازە لە جۆری integer ـە.کە دەتوانێت نیشانەدار یان بێ نیشانە بێت. گەر نیشانەدار بێت لە ۱۲۸- تا ۱۲۷ وە بە پێچەوانە لە ۰ تا ۲٥٥، لەم جۆرە تەنها دەتوانن ٤ ژمارە دابین بکەن.

جۆری SMALLINT : ئەندازەی بچکۆلەی جۆرە integer، کە دەتوانێت بێ نیشانەو با نیشانە بێت. گەر نیشانەدار بێت لە ۳۲۷٦۸- تا ۳۲۷٦۷ و بە پێچەوانە لە ۰ تا ٦٥٥۳٥ بێت.لەم جۆرە دەتوانن ٥ ژمارە دابین بکەن.

جۆری MEDIUMINT :ئەندازەی مامناوەندی ژمارەیی integer ، کە دەتوانێت هێمادار و بێ هێما بێت. گەر هیمادار بێت لە ۸۳۸۸٦۰۸- تاکو ٨٣٨٨٦٠٧، گەر بی هێما بێت لە ٠ تا ١٦٧٧٧٢١٥ ئەندازەی بێت. لەم جۆرە تا ٩ ژمارە دابین بکەن.

جۆری BIGINT :ئەندازەی گەورەی جۆری ژمارەیی integer ـە.هەروەک جۆرەکانی سەرەوە دەتوانرێت بێ هێما یان هیمادار بێت.گەر هێمادار بێت لە ۹۲۲۳۳۷۲۰۳٦۸۵٤۷۷٥۸۰۸- تاکوو ۹۲۲۳۳۷۲۰۳٦۸٥٤۷۷٥۸۰۷ وە گەر بێ هێما بێت لە ٠ تاکو۱۸٤٤۶۷٤٤۰۷۳۷۰۹٥٥۱٦۱٥ ژمارە بگرێت. لەم جۆرە دەتوانین ٢٠ ژمارە بناسێنین.

جۆری(FLOAT(M,D :ژمارە دەییەکان کە بێهیما نینکە ئێوە دەتواننزۆرینەی نیشاندانی(M) و ژمارەکانی دەدەیی بناسێنن بەڵام پێویست نییە.\لەم جۆرە دەتوانن ژمارە دەدەییەکان تا ٢٤ خاڵ دابین بکەن.

جۆری (DOUBLE(M,D :بریتین لە ژمارەی دەدەییەکان کە بێ هیما نین.دەتوانن ژمارەکان تا (M) و ژمارە دەدەییەکان بناسێنن.لەم جۆرە دەتوانن تا ٥٣ خاڵی دەدەیی ژمارە دابین بکەن.

جۆری (DECIMAL(M,D :بۆ پاشکەوت و گەڕانەوەی ژمارە دەدەییەکان کارامە دەبێت.


جۆرەکانی کات و بەروار

جۆرەکانی رێکەوت و کات لە MYSQL بەم جۆرەن :

جۆری DATE : بۆ پاسکەوتکردنی بەروار لە شێوازی YYYY-MM-DD لە سنووری ۱۰۰۰-۰۱-۰۱ تا ۹۹۹۹-۱۲-۳۱ بەسوودە: نمونە: December 30th, 1973 بە شێوازی ١٩٧٣-١٢-٣٠ پاسکەوت دەکرێت.

جۆری DATETIME: لەم جۆرە رێکەوت و کات بە جۆری تێکڵاو YYYY-MM-DD HH:MM:SS پاشکەوت دەکرێن.ئەم جۆرە لە نێوان سنووری ۱۰۰۰-۰۱-۰۱ ۰۰:۰۰:۰۰ تا ۹۹۹۹-۱۲-۳۱ ۲۳:۵۹:۵۹ ژمارە دەگرێت. نمونە : کاتی ۳:۳۰ نیوەڕۆ لە رێکەوتیDecember 30th, 1973 بە شێوازی ۱۹۷۳-۱۲-۳۰ ۱۵:۳۰:۰۰ پاشکەوت دەکرێت.

جۆری TIMESTAMP : سنورێکی کاتی لە نێوان نیوە شەو، ۱ مانگی یەک ۱۹۷۰،تا ساڵی ۲۰۳۷ ـە. ئەم جۆرە هەر وەک شێوازیDATETIME ـە.بەڵام هێڵەکانی نێوان کاتژێر و بەرواری تێدا نییە. جۆری سەرەوە بە شێوازی ۱۹۷۳۱۲۳۰۱٥۳۰۰۰ پاسکەوت دەکرێت.

جۆری TIME :بۆ پاشکەوتی کات بە شێوازی HH:MM:SS بەسودە.

جۆری (YEAR(M: بۆ پاشکەوتی ساڵ بە شێوازی ٢ یان ٤ ژمارەیی بەکەڵکە. گەر دوو ژمارەیی بێت دەتوانێت لە سنووری ساڵەکانی ۱۹۷۰ تا ۲۰٦۹(٧٠ تا ٦٩) ژمارە بگرێت. گەر ٤ ژمارەیی بێت دەتوانێت لە نێو ساڵەکانی ۱۹۰۱ تا ۲۱٥٥ بێت(سنور گریمانە تا ٤ ژمارەیە)


جۆرەکانی ڕیزبه‌ند

هەر چەند لە کاتی ئیشکردن بە بنکەدراوە زۆر لەگەڵ دراوە ژمارەییەکان سەروکارتان هەیەبەڵام زۆر کات هەیە کە پێویستان بە ڕیزبەندەکانیش دەبێت. کە لە بنکەدراوەی MYSQL بەم جۆرانەن :

جۆری (CHAR(M :ڕیزبەندەکان بە ئەندازەی نەگۆڕاوی ١ تا ٢٥٥ کاراکتێر.کە لە ڕاستەوە بۆ چەپ بە بۆشایی دابین کراو پاشکەوت دەکرێت.لەم جۆرە سنووری ڕیزبەند پێویست نییە بەڵام پێشگریمانەکەی ١ـە

جۆری (VARCHAR(M:ڕیزبەندێک بە ١ تا ٢٥٥ کارەکتێر.بۆ نمونە لە (VARCHAR(25 ئێوە دەبێت ئەندازەی کاراکتێرەکان لە ئەستوون(خانە)ـی VARCHAR دابین بکەن.

جۆری BLOB or TEXT :خانەیێک بە زۆرینە ئەندازەی ٦٥٥٣٥ کاراکتێر،کەBLOB ،ئۆبجێکتی دوودوویین.کە بۆ پاشکەوتی دراوەی گەورە وەکimage سوودی لێدەگرن، هەستیارە بە پیتی گەورەو بجکۆلە.هەروەها دراوەکان کە خانەی جۆری TEXTیان هەیە بۆ دراوەی گەرە بەکەڵکن، ئەم جۆرە بە پیتی گەورە و بچکۆلە هەستیار نییە. جۆری TINYBLOB or TINYTEXT:خانەکانی BLOB یا TEXT کەبە زۆریینەی ٢٥٥ کاراکتێر کە پێویست بە دابین کردنی ئەندازە نییە.

جۆری MEDIUMBLOB or MEDIUMTEXT :خانەکانی BLOB یا TEXT ، بە زۆریینە ئەندازەی ۱٦۷۷۷۲۱٥ کاراکتێر. هەرچەند ئەم دوو جۆرە بۆ پێناسەی ڕیزبەندەکان پێویست نییە.

جۆری LONGBLOB or LONGTEXT :خانەکانی BLOB یا TEXT بە زۆریینە ژمارەی ٤۲۹٤۹٦۷۲۹٥ کاراکتێر دەناسێنێت. لەم دوو جۆرە ناساندنی ئەندازەی ڕیزبەند پێویست نییە.

جۆری ENUM :خانەیێکی ژماردن دروستدەکات، کاتی پێناسەیENUM، پێرستێک لە هەڵبژاردن بوونی هەیە.بۆ نمونە: بۆ رێکخستنی خانە یان فیڵدی ENUM کە بریتییە لە «A» یا«B» یا«C»،دەبێ بە شێوازی (‘A’, ‘B’, ‘C’) بیناسێنین.



  1. Table ↩︎

  2. Row ↩︎

  3. field ↩︎

  4. String : ڕیزبه‌ند، زنجیره‌نووسه ↩︎