دروستکردنی بنکەدراوە لە MySQL
Aug 11, 2018
2 خولەک
245 وشە
تــاگ: mysql
هاوبەشی بکە:

پێشەکی

لە وانەکانی دیکەلەگەڵ داڕستانی ئەسڵی و چۆنیەتی پەیوەندی بە بنکەدراوەی MYSQL ئاشنا بووین، بەڵام ئەم پەیوەندییە کاتیک سوودی دەبێت کە، بنکەدراوەیێک پێشتر بوونی هەبێت. هەر بۆ ئەم مەبەستە پێویستمان بە دروستکردنی بنکەدراوەیێکی نوێیە.دروستکردنی بنکەدراوە لە MYSQL زۆر کارێکی سادەیە تەنها نەخشەیێکی تایبەت و کۆدەکانی SQL توانایی ئەنجامان دەبێت

دروستکردنی بنکەدراوە بەmysqladmin

بۆ دروستکردنی بنکە دراوە ئێوە پێویستان بە دەستپێگەیشتنی تایبەت بۆ سڕینەوە و دروستکردنی بنکەدراوەی MySQL هەیە. بەو مەرجە کە ئێوە توانایی دەستپێگەیشتنتان بە بەکارهێنەری root هەیە دەتوانن بە یارمەتی mysqladmin بنکەدراوەی خۆتان دروست بکەن.

نمونە نمونەیێکی سادە بۆ دروستکردنی بنکەدراوەی KURDISH ـە.

[root@host]# mysqladmin -u root -p create KURDISH 
Enter password:******

دروستکردنی بنکەدراوە بە یارمەتی PHP

زمانی PHP لە نەخشەیێک بە ناوی mysql_query بۆ دروستکردن و خڕینەوەی بنکەدراوەیێکی MYSQL سوود دەگرێت.ئەم نەخشە دوو پارامەتر دەگرێت کە لە کاتی سەرکەوتن TRUE و لە کاتی هەڵە FALSE دەگەڕێنێتەوە

داڕستان

bool mysql_query( sql, connection );
ریز پارامەتر شڕۆڤە
١ sql گوزارشێەکی sql بۆ دروستکردن و سڕینەوەی بنکەدراوەیە
٢ connection گەر پەیوەندی دیاری نەکرێت، دوایین پەیوەندی کراوە بە یارمەتی نەخشەی mysql_connect دادەخرێت.

نمونە نمونەیێک سادە لە دروستکردنی بنکەدراوەیە :

<html>
   <head>
      <title>Creating MySQL Database</title>
   </head>
    
   <body>
      <?php
         $dbhost = 'localhost:3036';
         $dbuser = 'root';
         $dbpass = 'rootpassword';
         $conn = mysql_connect($dbhost, $dbuser, $dbpass);
          
         if(! $conn ) {
            die('Could not connect: ' . mysql_error());
         }
         echo 'Connected successfully<br />';
         $sql = 'CREATE DATABASE KURDISH';
         $retval = mysql_query( $sql, $conn );
          
         if(! $retval ) {
            die('Could not create database: ' . mysql_error());
         }
         echo "Database KURDISH created successfully\n";
         mysql_close($conn);
      ?>
   </body>
</html>