دروستکردنی خشتەکان لە MySQL
Aug 7, 2018
3 خولەک
433 وشە
تــاگ: mysql
هاوبەشی بکە:

پێشەکی

لە بەشەکانی پێش، زانیمان داڕستانەکان1و قۆناغەکانی دروستکردنی بنکەدراوە لە MYSQL چۆنە.هەروەها زانیمان کە دراوەکان2لە چوارچێوەی خانەکان 3لە بنکەدراوە پاشکەوت دەکرێن. لەم قۆناغە دەبێ فێر بین کە چۆن خشتەکان4لە گەڵ خانەکانی پێویستی دروست بکەین.خشتەکان وەک ماتریسێکی دوو ڕەهەندین کە لە بنکە دراوە، دراو یان زانیاری پاشکەوت کراوەی خۆیان وەک، چوارچێوەی پەڕە پانەکان5نیشان دەدەن.

دروستکردنی خشتەکان

پێش هەر شتێک ئێوە دەبێ بزانن کە بۆ دروستکردنی خشتە دەبێ وردەزانیاریەکانی خوارەوە دابین بکەن:

  • ناوی هەر خشتە
  • ناوی خانەکان
  • پێناسە بۆ هەر کام لە خانەکان

داڕستان : ئەمە داڕستانی گشتی بۆ دروستکردنی خشتەکان لە بنکەدراوەی MYSQLــە :

CREATE TABLE table_name (column_name column_type);

ئێستا بۆ نمونە خشتەییک بەناوی KURDISH دروست دەکەین:

create table kurdish_tbl(
   kurdish_id INT NOT NULL AUTO_INCREMENT,
   kurdish_title VARCHAR(100) NOT NULL,
   kurdish_author VARCHAR(40) NOT NULL,
   submission_date DATE,
   PRIMARY KEY ( kurdish_id )
);

شڕۆڤە :

  • تایبەتمەندی NOT NULL بۆ خانەکانی خشتە پێناسەدەکرێن،بۆ ئەوە کە گەرەکمان ناوێ خانەکان چۆڵ یا سفر6نەبن. کەواتە کاتێک بەکارهێنەر هەوڵی پاشکەوتکردنی خانەیێکی چۆڵ بدا،MYSQL هەڵەی پێدەدا.
  • خانەیێک بە تایبەتمەندی AUTO_INCREMENT نیشانبکرێت، لەڕاستی ئەو خانە دەکا بە ژمێرەری دێڕ بۆ خشتە.
  • کلیلە وشەی PRIMARY KEY بۆ دانەیێک لە خانەکان دابین کراوە کە ئەو خانە دەکا بە کلیلی ئەسڵی خشتە.

دروستکردنی خشتەیەک بە هێڵی فەرمان

دروستکردنی خشتە لە هێڵی فەرمان 7بە سادەیی بە نووسینی فەرمانی <mysql جێبەجی دەکرێت.\بۆ ئەم مەبەستە دەبێ لە فەرمانی CREATE TABLE سوود بگرین. لە نمونەی خوارەوە دروستکردنی خشتەیێک بە ناوی kurdish_tbl :

root@host# mysql -u root -p
Enter password:*******
mysql> use KURDISH;
Database changed
mysql> CREATE TABLE kurdish_tbl(
   -> kurdish_id INT NOT NULL AUTO_INCREMENT,
   -> kurdish_title VARCHAR(100) NOT NULL,
   -> kurdish_author VARCHAR(40) NOT NULL,
   -> submission_date DATE,
   -> PRIMARY KEY ( kurdish_id )
   -> );
Query OK, 0 rows affected (0.16 sec)
mysql>

دروستکردنی خشتە بە PHP

بۆ دروستکردنی خشتەیەکی نوێ لە هەرکام لە بنکەدراوەکان بە یارمەتی کۆدەکانی PHP دەبێ لە نەخشەی ()mysql_query سوود بگرین.\ئێوە دەبێ پارامەتی دووهەم بە فەرمانی SQLی گونجاو بۆ دروستکردنی خشتە بنێرن. نمونە:

<html>
   <head>
      <title>Creating MySQL Tables</title>
   </head>
    
   <body>
      <?php
         $dbhost = 'localhost:3036';
         $dbuser = 'root';
         $dbpass = 'rootpassword';
         $conn = mysql_connect($dbhost, $dbuser, $dbpass);
          
         if(! $conn ) {
            die('Could not connect: ' . mysql_error());
         }
         echo 'Connected successfully<br />';
         $sql = "CREATE TABLE kurdish_tbl( ".
            "kurdish_id INT NOT NULL AUTO_INCREMENT, ".
            "kurdish_title VARCHAR(100) NOT NULL, ".
            "kurdish_author VARCHAR(40) NOT NULL, ".
            "submission_date DATE, ".
            "PRIMARY KEY ( kurdish_id )); ";
         mysql_select_db( 'KURDISH' );
         $retval = mysql_query( $sql, $conn );
          
         if(! $retval ) {
            die('Could not create table: ' . mysql_error());
         }
         echo "Table created successfully\n";
         mysql_close($conn);
      ?>
   </body>
</html>
1) syntax


  1. syntax ↩︎

  2. Data ↩︎

  3. fields ↩︎

  4. Tables ↩︎

  5. EXCEL:ئێکسێڵ نەرمەئامێرێکی ژمێریاریی لە کۆی مایکرۆسۆفت ئۆفیسە وەک CALC لە گنو/لینوکس ↩︎

  6. NULL ↩︎

  7. Command Prompt ↩︎