قۆناغەکانی دامەزراندنی mysql
Aug 15, 2018
3 خولەک
586 وشە
تــاگ: mysql
هاوبەشی بکە:

پێشەکی

بنکە دراوی MySQL دەتوانرێت لە سەر سیستەمەکانی کارگێڕی وەک ویندۆز، ماک و گنو/لینۆکس دامەزرێت.لێرە دامەزراندن بە شێوازی گشتی لە سەر ویندۆز و لینوکس فێر دەبین.

قۆناغەکانی دامەزراندنی MySQL

دامەزراندن لە سەر لینوکس

پێشنیار کراوە بۆ دامەزراندن لە سەر لینوکس لە رێگەی RPM کردار بکرێت. بنکە دراوەیMySQL بریتییە لەم بەشانە:

  • MySQL : ڕاژەی بنکەدراوەی MySQL کە خشتەکان و دەستپێگەیشتنی بەکارێنەران بەڕێوە دەبا
  • MySQL-client :بەرنامەی ڕاژەخوازی بەکارهێنەر کە بۆی هەیە لەگەڵ ڕاژە پەیوەندی بگرێت
  • MySQL-devel :MySQLسوود دەگرن کتێبخانەیێک و سەردێرەکانی پەڕگەکانن کە کاتی وەرگێڕانی بەرنامەکانی دی لە

بنکەدراوەی

  • MySQL-shared :کتێبخانەیێکی هاوبەش بۆ MySQL client.
  • MySQL-bench : کارامەییئامرازەکان بۆ ڕاژەکاری MYSQL تاقیدەکاتەوە.

RPMــەکان لێرە لە سەر سیستەمی کارپێکردنیSuSE دروستدەکرێن.بەڵام بێ هیچ کێشەیێک لە سەر دابەشکراوەکانی دیکەی لینوکس ئیشدەکەن

بەیارمەتی ROOTـی بەکارهێنەر بە سیستەم Login بکەن. بە دایرێکتۆری RPM سویچ بکەن. بە فەرمانەکەی خوارەوە ڕاژەی بنکەدراوەی MYSQL دامەزرێنن

[root@host]# rpm -i MySQL-5.0.9-0.i386.rpm

فەرمانەکەی سەرەوە بۆ دامەزراندنی MySQL server درێژخایەنە. هەژمارەیێکی بەکارهێنەر لە MySQL دروستدەکرێت، رێکخستنە پێویستەکاندروستدەکرێن و MySQL serverبە شێوازی خۆکارانە دەستبەکار دەکا[چالاک دەبێت]. ئێوەدەتوانن پەڕگەکانی باینێری بەستراوە بە MySQL لەم شوێنە پەیدا بکەن /usr/bin وە /usr/sbin .

تەواوی خشتەکان و بنکەدراوەکان لەم شوێنە /var/lib/mysql دروستدەکرێن. کۆدەکانی خوارەوە دڵخوازن ،ەڵام پێشنیار دەکرێن کە بۆ دامەزراندنی RPMـەکانی دیکە جێبەجێ بکرێن :

[root@host]# rpm -i MySQL-client-5.0.9-0.i386.rpm
[root@host]# rpm -i MySQL-devel-5.0.9-0.i386.rpm
[root@host]# rpm -i MySQL-shared-5.0.9-0.i386.rpm
[root@host]# rpm -i MySQL-bench-5.0.9-0.i386.rpm

دامەزراند لە سەر ویندۆز

دامەزراندنی گریمانەی MySQL لە سەر ویندۆز، بۆ سوود وەرگرتن سادەترە. تەنها بە سانایی پاکەتی دامەراندنی MySQL دابگرن لە ماڵپەڕی فەرمی، لە حاڵەتی ZIP دەریبێنن. ئینجا بە جێبەجیکردنی پەڕگەی setup.exe قۆناگەکانی دامەزراندنی MySQL تێپەڕێنن. دامەزرێنەری پێشگریمانەی setup.exe هەموو شتێک لە شوێنی C:\mysql دادەمەزرێنێت.

ڕاژەکە لە هێڵێ فەرمانی تاقیبکەنەوە. بڕۆنە شوێنی mysqld server کە بۆی هەیە لە C:\mysql\bin دانرابێت، بەهەر حاڵ‌فەرمانەکەی خوارەوەی تێدا بنووسن :

mysql.exe --console

خاڵ : لە ویندۆز NT بە جیاتی mysqld.exe دەبێ mysqld-nt.exe بنووسن. گەر هەموو شتێک باش چووبێتە بەرەوە پەیامێک بۆ وەگرخستن و InnoDB نیشان دەدرێت.گەر نە ! سنووری دامەزراندنتان لە سەر سیستەمی ویندۆز هەیە.دڵنیا بە کە بوخچەکان بۆ هەموو بەکارهێنەران لە بەردەستە.

پەسەندکردنی دامەزراندنMySQL

پاش دامەزراندنی سەرکەوتووانەی MySQL، خشتەکانی بنەمایی ڕاژە چالاک دەبن، ئێوە دەتوانن بڕیار بدەن کە گشتی بژاردەکان دەستبە ئیش بکەن و لە سەر ڕاژە چالاک ببن.

سوود وەرگرتن لە mysqladmin ۆ بارودۆخی ڕاژە

بە یارمەتی فەرمانی mysqladmin ، وشانی ڕاژە چاودێری بکەن کە لە شوێنی /usr/bin on linux and in C:\mysql\bin لە ویندۆز بوونی هەیە.

[root@host]# mysqladmin --version

لە لینوکسیش فەرمانەکەی سەرەوە دەرەنجامی خوارەوەتان پێ نیشان دەدا

mysqladmin  Ver 8.23 Distrib 5.0.9-0, for redhat-linux-gnu on i386

جێبەجێکردنی فەرمانەکانی SQL بە یارمەتی MySQL client :

ئێوە دەتوانن بە یارمەتی MySQL client و سوود وەرگرتن لە mysql command بە MySQL server پەیوەندی بگرن و فەرمانەکانتان جێبەجێ بکەن. لەم بەشە پێویستان بە تێپەڕوشە1نییە. تەنها دەتوانن لە کۆدی خوارەوە سوود بگرن :

[root@host]# mysql

لە ئێستا دا ئێوە بە ڕاژەی SQL لکاون و دەتوانن فەرمانەکانی SQL پاش داڕستنی2<mysql بنووسن

mysql> SHOW DATABASES;
+----------+
| Database |
+----------+
|   mysql  | 
|   test   |  
+----------+
2 rows in set (0.13 sec)

قۆناغەکان پاش دامەزراندن

MySQL بە password چۆڵ لە root ــی بەکارهێنەر دروست بووە. پاش دامەزراندنی سەرکەوتووانە دەتوانن تێپەڕ وشە ساز بکەن. وەک وێنەی خوارەوە

[root@host]# mysqladmin -u root password "new_password";

ئێستا بۆ پەیوەندی بە MySQL server دەبێ هێڵێ فەرمانی خوارەوە بنووسن:

[root@host]# mysql -u root -p
 Enter password:*******

بەکارهێنەرانی UNIX دەتوانن شوێنی تەواوی دایرێکتۆری MySQL بە فەرمانەکەی خوارەوە پاشکەوت بکەن کە هەر بار دووبارە نەینووسن.

export PATH = $PATH:/usr/bin:/usr/sbin

جێبەجێکردنی MySQL لە کاتی Boot

گەر هەرەکتانە MySQL server لە کاتی Bott جێبەجێ بکرێت دەبێ نووسراوەکەی خوارەوە لە پەڕگەی /etc/rc.local جێبەجی بکەن.

/etc/init.d/mysqld start

هەروەها دەبێ mysqld باینێری لە دایرێکتۆری /etc/init.d/ بوونی بێت.



  1. password ↩︎

  2. syntax ↩︎