هەڵبژاردنی بنکەدراوەی MySQL
Aug 9, 2018
2 خولەک
289 وشە
تــاگ: mysql
هاوبەشی بکە:

پێشەکی

تا ئێستا ئێمە بە دروستکردن،سڕینەوەی بنکە دراوە لە MYSQL ئاشنا بووین. ئێستا گەر چەندین بنکەدراوە لە MYSQL دروست بکەین دەبێ بۆ سڕینەوە یان دەستکاریان سەرەتا بنکەدراوە هەڵبژێرین.MYSQL فەرمان و نەخشەی پێویست بۆ هەڵبژاردنی هەر یەک لە بنکەدراوەکان، بۆ دەستکاری هەیە.ئەڵبەت هەر بنکەدراوە ناوێکی هەیە کە بۆ دەستپێگەیشتن سوودی لێدەگرین.

هەڵبژاردنی بنکەدراوەی MYSQL بە هێڵی فەرمان

کاتیک کە لە گەڵ ڕاژەیMYSQL پەیوەندی دەگرین، پێویستە کە بنکەدراوەییک هەڵبژێرین. بە هێڵی فەرمان بە ئاسانی پاش فەرمانی <mysql ئەم ئیشە جێبەجێ دەبێ. بۆ هەڵبژاردنی بنکەدراوە لە فەرمانی use دەگرین. نمونە: ئەمە وێنەیێکی سادە بۆ هەڵبژاردنی بنکە دراوەیێک بەناوی kurdish ــە.

[root@host]# mysql -u root -p
Enter password:******
mysql> use KURDISH;
Database changed
mysql>

لە فەرمانەکەی سەرەوە بنکەدراوەی KURDISH بژاردە کراوە. خاڵ تەواوی ناوەکانی بنکەدراوە، خشتەکان، ناوی فیلدەکان هەستیار بە گەورەیی و بچکۆلەیی پیتەکانن.بۆیە ئێوە دەبێ لەکاتی ئیش بە فەرمانەکان SQL ، لە ناوی گونجاو سوود بگرن.

هەڵبژاردنی بنکەدراوەی MYSQL بە یارمەتی زمانی PHP

زمانی PHP نەخشەیێکی هەیە بە ناوی mysql_select_db بۆ هەڵبژاردنی بنکە دراوەیێک. کاتێک بە سەرکەوتووانە بنکەدراوەی هەڵبژارد TRUE و بە پێچەوانە FALSE دەگەرێنێتەوە.

bool mysql_select_db( db_name, connection );
ڕیز پارەمەتر شڕۆڤە
١ db_name پێویستە :ناوی بنکەدراوەی MYSQL هەڵدەبژێرێت.
٢ connection دڵخوازە : گەر دابین نەکرابێت ،دوایین پەیوەندی کراوەی mysql_connect دەخاتە بەردەست.

نمونە ئەم وێنە چۆنیەتی هەڵبژاردنی بنکەدراوەیێک نیشان دەدا:

<html>
   <head>
      <title>Selecting MySQL Database</title>
   </head>
    
   <body>
      <?php
         $dbhost = 'localhost:3036';
         $dbuser = 'qezwan';
         $dbpass = 'qezwan123';
         $conn = mysql_connect($dbhost, $dbuser, $dbpass);
          
         if(! $conn ) {
            die('Could not connect: ' . mysql_error());
         }
         echo 'Connected successfully';
         mysql_select_db( 'KURDISH ' );
          
         mysql_close($conn);
      ?>
   </body>
</html>

کورتەی باس : ئێوە گەر لە سیستمەی بەرێوەبردنی MYSQL سوود بگرن بۆ پاشکەوت و بەرێوەبردنی دراوەکان، پێش دێت کە زۆرتر لە دانەیێک بنکەدراوەتان هەیە.هەر بۆیە ئیشکردن لە سەر بنکە دراوەکان دەبێ سەرەتا هەڵیبژێرن، کە لەم وانە خوێندمان.