پەیوەندی بە بنکەدراوەی mysql
Aug 12, 2018
2 خولەک
410 وشە
تــاگ: mysql
هاوبەشی بکە:

پێشەکی

لەزنجیرە فێرکاری بنکە دراوەی MYSQL، ئێمە فێر دەبین چۆن بە ڕستەکاری ئەسڵی، پەیوەندی بە بنکەدراوەی MySQL بگرین.

ئاشنایی بە پەیوەندی بە بنکەدراوە لە MySQL

ئێوە دەتوانن بە هێڵی فەرمان لە mysql زۆر بە ئاسانی بنکەدراوەی دڵخوازتان دروست بکەن. نمونە: لەم نمونە ئێوە دەتوانن زۆر بە سادەیی پەیوەندی بە ڕاژەکاری بنکە دراوە بگرن.

[root@host]# mysql -u root -p
Enter password:******

پاش فەرمانی MYSQL ئێوە دەتوانن هەر یەک لە فەرمانەکانی SQL بنووسن و جێبەجێی بکەن،پاش نووسینی کۆدەکەی سەرەوە ئێوە دەتوانن ئاکامی خوارەوە ببینن

Welcome to the MySQL monitor.  Commands end with ; or \g.
Your MySQL connection id is 2854760 to server version: 5.0.9
 
Type 'help;' or '\h' for help. Type '\c' to clear the buffer.

☚ لە نمونەی سەرەوە بە بەکارهێنەری root چووینەتە نێو بنکەدراوە، بەڵام ئێوە بەهەر بەکارهێنەرێکی دیکە کە ڕێگەتان پێ داوە دەتوانن فەرمان بۆ دەستپێگەیشتن بنووسن و فەرمانەکانی sql جێبەجێ بکەن.

ئێوە دەتوانن بە فەرمانی exit پاش <mysql هەر کات پێتان خۆش بوو لە بنکەدراوە بچنەدەرەوە.

mysql> exit
Bye

پەیوەندی بە MySQL بە یارمەتی کۆدی PHP

زمانی PHP نەخشەی1 ()mysql_connect بۆ پەیوەندی بە بنکەدراوە دابین کردووە. ئەم نەخشە بریتییە لە ٥ پارامەتر و یەک بەستەری ناسنامەی MySQL کە لە کاتی سەرکەوتن True و لە کاتی هەڵە Falseدەگەرێنێتەوە. نمونەی داڕستان :

connection mysql_connect(server,user,passwd,new_link,client_flag);

شرۆڤەی پارامەترەکەی سەرەوە:

ژمارە پارامەتر شرۆڤە
١ server ناوی ڕاژەکاری بنکەدراوەیە گەر دابین نەکرابێت م گریمانە بەم جۆرەیە localhost:3306.
٢ user ناوی ئەو بەکارهێنەرەیە کە دەستپیگەیشتنی هەیە بە بنکە دراوەکە گەر دابین نەکرابێت ناوی ئەو بەکارهێنەرە لە پرۆسەی دامەزراندنی ڕاژەکارە
٣ passwd تێپەڕوشەی بەکارهینەرێکە کە دەتوانێت ئیش بە بنکەدراوە بکا،هەر چەند بێشگری تێپەڕوشەیێکی empty یە.
٤ new_link بانگکردنی نەخشەی ()mysql_connectــە
٥ client_flags تێکڵاوێک لە نەگۆڕەکان 2:
MYSQL_CLIENT_SSL :سوود وەرگرتن لە SSL.
MYSQL_CLIENT_COMPRESS : سوودوەرگرتن لە پرۆتۆکۆلی پەستان3
MYSQL_CLIENT_IGNORE_SPACE : رێدان بە بۆشایی4پاش ناوی نەخشەکان.
MYSQL_CLIENT_INTERACTIVE :چرکەی وێستاندن پێش داخستنی پەیوەندی بنکەدراوە.

ئێوە دەتوانن لە هەر کات پەیوەندی خۆتان لەگەڵ بنکە دراوە بە نەخشەی ()mysql_close بچرێنن. هەر نەخشەیێک پارامەترێک وەردەگرێت، کە پەیوەندیێک بە نەخشەی ()mysql_connect دەگەڕێنێتەوە.

نمونە :

bool mysql_close ( resource $link_identifier );

گەر سەرچاوەکان بەدی نەکرابێن، دوایین بنکەدراوە کراوە، دادەخرێت. ئەم نەخشە گەر پەیوەندی سەرکەوتووانە داخرا بێت true و بە پێچەوانەش false دەگەڕێنێتەوە.

نمونە :

کۆدەکەی سەرەوە چۆنیەتی پەیوەندی سادە بە MySQL server نیشان دەدا :

<html>
   <head>
      <title>Connecting MySQL Server</title>
   </head>
   <body>
      <?php
         $dbhost = 'localhost:3306';
         $dbuser = 'guest';
         $dbpass = 'guest123';
         $conn = mysql_connect($dbhost, $dbuser, $dbpass);
          
         if(! $conn ) {
            die('Could not connect: ' . mysql_error());
         }
         echo 'Connected successfully';
         mysql_close($conn);
      ?>
   </body>
</html>


  1. Function ↩︎

  2. constant ↩︎

  3. compress ↩︎

  4. space ↩︎