raspberry_pi_b_2_0_0

کاتێک ئیمە دەستمان بە پرۆژەی “Raspberry Pi’ کرد ئامانجێکی سادەمان بوو،کە کەسانی زۆرتر لە بواری خوێندن لە کەمبریج هان بدەین.بە خستنە بەردەست کۆمپیتری هەرزان لە دەستانی خوێنکاران هیوادار بووین کە زۆر کەس و خوێندکار ڕابکێشین بۆ لای زانیاری کۆمپیوتر و ئەم هەستەیان لێ زیندوو بکەینەوە و بگەڕینەوە بۆ ساڵەکانی ۱۹۸۰ وەک بی بی سی میکرۆ و کمۆدۆر۶۴.

لەو کاتە ئێمە بیرمان دەکرد گەر ۱۰ هەزار لەم کۆمپیوترانە بفرۆشین سەرکەوتنێکی بەرزمان بەدەست هاوردووە.هەر چەند دوو شتمان چاوەڕوانی نەدەکرد یەکەم کە گەورەکان سوود لەم کۆمپیوترە بگرن دووهەمیش ئەوە بوو کە بینە نێو جیهانی بازرگانی .پاش ۴ ساڵ ئێمە وامان لێهات کە “Raspberry Pi”ـمان هەناردەکرد بۆ سەرتاسەری جیهان.

 

26-mar-2012-001-500x375

ئەم خەیاڵە لە مێشک چۆن درووستدەکرێت! کە ئێمە لە مەودای ۴.۵ ساڵ ۱۰ ملیۆن لەم کۆمپیوترە بفرۆشین.هەر چەند سێ بار زۆر بێ هیوایی لێمان نزیک بوو  بەڵام هەر بار کە ئێوە کۆمپیوترێکتان دەکڕی هیوایێکی زۆر لە درووستکردن لە لای ئەندازیارەکانی ئێمە دەگەشاوە.زۆر سپاس لە ئێوە کە توانیمان ئەم بیرۆکە سەرکێشە بە ئامانج بگەیێنین.

بە زووترین کات ئێمە هەوڵما دا کە Raspberry Pi بی هیچ ئامێرێکی زیادکراوە درووستبکەین کە بەکارهێنەر بتوانێت ئامێرەکانی دیکەی وەک وایر، USBوSD خۆی بخاتە سەر یان بەقەرز بیان گرێت.زۆر کەس نەرمەکالای تایبەتی درووست کرد کە لەم کۆمپیوترە کاری دەکرد.

starter_kit

لە نێو ئەم بۆکسە ئێوە ئەم شتانە پەیدا دەکن:

  • دانەییک Raspberry Pi ۳ لە جۆری B
  • یەکدانە کارتی ۸گیگ
  • بۆکس یان خۆد کەیسیک
  • یەکدانە  پاویر بە قەبارەی ۲.۵A
  • دانەیێک کەیبلی یەک مەتر HDMI
  • مشکیک و تەختە کلیلێک
  • ڕونوسێک لە  Adventures in Raspberry Pi 

لێرە سیستەمی کارپێکردن لە سەر ئەم ڕەقەکالا کە دەتوانن دایبگرن و لە سەر کارتی بیرگە دایمەرینیت ، دانراوە .

سەرچاوە