قەزوان بێتا

ژیانێکی سادە بۆ ئایتی کوردی ...
... لە ٢٠٠٢.ز هاتمە نێو جیهانی ئایتی.ئەو کات خێرایی ئینەرنێتەکەم ٢ ک.ب بوو.کات زۆر شتی گۆڕا، بەڵام خۆشەویستی جیهانی تەکنۆلۆژی وەک جاران بەلامەوە مابوو.ماستێری یاسای تاوانم بە پلەی A ،بەچوار پەیپێر هەیە...زۆرتر پێم خۆشە لە بواری تاوانناسی کۆمەڵگا توێژینەوەم بێت تا خودی یاسا.
باوەڕم وایە : خۆشبەختی دەبێ لە نێو مێشک و دڵت پەیدای بکەی ، هەروا لەو کارو ئیشە کە ئەنجامی دەدەی، وزەو شادمانی بگریت.جا لە کۆتایی تەمەن، دەتوانی پێبکەنی بە ژیان.


ئەتوانن بابەتەکانی ویکی قەزوان بخوێنن. ئەم پرۆژە بریار درا ١٥ هەزار بابەتی گنو/لینوکسی لەخۆ بگرێت, بەداخە بۆم ئەنجام نەدرا.کۆی بابەتەکان ٤٨٠ بابەت. لێرە کرتە بکەن... .ئەم ویکییە بۆ دەستپێکردن بە گنو/لینوکس تاڕادەیێک باشە.

گەر خولیای وۆردپرێسی دەتوانی لە خۆماڵی کردنی ئەم چەند پرۆژە یارمەتیمان بدەی.باش وایە بزانی کە ٣٠% لە ماڵپەڕەکانی جیهان لە سەر وۆردپرێس جێگیر کراوەن لێرە کرتە بکە و پرۆژەیێک بە زمانی دایکمان بۆ وەرگێڕان هەڵبژێرە.

فیلمی "شۆرشی سەرچاوە کراوە" باسێکە لە سەر چۆنیەتی لە دایک بوونی لینوکس و سەرچاوەکراوە.گەر پێت خۆشە زانیاریێکی زۆر لەم بوارانە پەیدا بکەی،پێشنیار دەدەم ئەم فیلمە بە ژێر نووسی کوردی ببینی لێرە کرتە بکە و بە مەودای ١:٢٥ خولەک میوانی ئەم فیلمە ببە.
فیلمی شۆڕشی سەرچاوەکراوە(Revolution OS):



ئەم فیلمە بەرهەمەی ساڵی ٢٠٠١.ز کە پلەی ٧.٣ی لە ١٠ لە IMDb هەیە.
ناوەڕۆک لەسەر ئەوە دەدوێ کە چۆن لەو زەمەنە کە مایکرۆسۆفت دەستی بە سەر کۆمپیوترەکان گرتبوو،زۆر یەک لە کارناسان لەم باروو دۆخە ناڕازی بوون... لە ئاکام هاککەر و کارمەندێکی ئای.بی.ئێم بە ناوەی ڕیچارد ستۆڵمەن شۆرشێکی بە ناوی ئەوە کە هەر کەس مافی هەیە لە نەرمەکالاکان بە شێوازی خۆڕایی و ئازاد سوود بگرێت، لە ئاکام بەڕێز ستۆڵمەن درۆشمی "نەرمەکالای ئازادی" سەر دا ، لینوس تۆرۆڤاڵدز و زۆر یەک لە هاککەرەکان و شارەزایانی بەرنامە داڕێشتن لکان پێیان.
ئەم دروشمە لە کۆتایی بوو بە "نەرمەکالای سەرچاوەکراوە" کە لە ژێر یاسا یان مۆڵەتدانی "گنو" کە لە لایەن ستۆڵمەن نووسرا بوو، هاتە نێو گۆڕەپانی جیهانی ئایتی.
ئەو کەسانە کە لەم فیلمە نەخشیان گێڕا :
١) لینوکس تۆرۆڤاڵد : خولقێنەر و داهێنەری کێرنێڵ یان ناوەڕۆکی لیوکس.
٢) ریچارد ئێم ستۆڵمەن :خولقێنەر و فیلسووفی پرۆژەی گنو
٣) ئێریک ڕیمۆند : هاککەر و نووسەری کتێبی "کڵێساو و بازار"
٤) بڕووس پێرنێس : نووسەری کتێبی پێناسەی سەرچاوەکراوە.
٥) مایکڵ تیمەن:بەڕێوەبەری پرۆژەی سیگنوس یا سیگنێس.
٦) لێری ئەگۆستین : بەڕێوەبەر بونیاتنەری کۆمپانی ڤی.ئەی لینوکس
٧)برایان بڵەندۆف:بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاپاچی
٨) دانی بارێنز :کارمەندی پلە ٤ی رێد هەت
٩) فرانک هێکر : ئەندازیاری کۆنەی کۆمپانیای نێتسکەیپ(موزیلای ئێستا)
١٠ ) ...
ستۆڵمن دەڵێت:
" ئامانجی من تەنها باشتر کردنی کۆمەڵگا بوو بەڵام بە شێوازێکی هۆشمەندانە "
زۆرتر لە ١٢٠٠ هێڵم وەرگێرا لە فارسی و ئینگلیزی،کوردیم زۆر باش نییە گەر هەڵەیێکی تێدا بوو بە ئیمەیلەکەم ئاگادارم بکەن با باشتری بکەمەوە.
پێشکەش بە هۆگرانی گنو/لینوکسی کوردەواری.


داگرتنی ڤیدیۆ لە گووگڵ درایڤ | داگرتنی ژێرنووس
گەر هەڵەی تێیدا بوو بە ئیمەیل، ئاگادارم بکەنەوە.خێرا بوو.
مەودای وەرگێران ٩٨ کاتژمێر.نەورۆزی ٢٠١٨.



لەو کەسانە کە هانیان دام بۆ لای ئایتی کوردی سپاسگوزارم! پێم وابێ ئیتر ئەم ئیشە پێداویستیەکانی سەرەتایی ژیانم دابین ناکات و تێیدا سەرکەوتوو نابم.بەش خۆم کاری خۆبەخشانەم بۆ ئایتی کوردی کرد، چیتر لە توانام دا نییە و دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە.حورمەت!