ئاسایشی Apache2 بە دامەزراندنی Let’s Encrypt لە سەر ئوبونتو
Oct 14, 2018
2 خولەک
389 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێشەکی :

چۆن ئاسایشی ڕاژەی وێبی Apache2 بە دامەزراندنی بەڵگەنامەی TLS/SSL بپارێزین؟ ئەم کارە بە چەندین ڕێگا ئەنجام دەدرێ.هەرچەندە کە تەواو بەڵگەنامەکان، یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش ئاسایشی زانیاریەکان لە نێو تۆڕە.لەم فێرکارییە کورتە بە ئێوە نیشاندەدرێ کە بێ هیچ پارەیێک ئاسایشی Apache2 بپارێزن و بەهێزی بکەن. ئێمە سود لە بەڵگەنامەی Let’s Encrypt دەگرین کە پارێزگاری دەکا لە ڕاژە وێبی ئاپاچی بە بڕوانامەیێکی خۆڕایی و ڕاستەقینە.

قۆناغی یەک :دامەزراندنی پشتپێبەستەکانی ڕاژە

پێش ئەوە کە Let’s Encrypt دامەزرێنن ئێوە دەبێ پشتپێبەستەکانی ڕاژەی ئوبونتو دامەزرێنن.بۆ ئەمە دەبێ ڕاژە بەڕۆژ بکەنەوە.

sudo apt-get update

بۆ دامەزراندی پاکەتەکان “Let’s Encrypt”، پێویستمان بە داگرتن و دامەزراندنی گیت(git)ە :

sudo apt-get install git
قۆناغی دووەم : دامەزراندنی ڕاژە خوازی Let’s Encrypt

لەم قۆناغە ئێمە دەبێ ڕاژەخوازی لێتس ئینکریپت(Let’s Encrypt) لە گانگای گیت دابگرین.بەڵام ئەم داگرتنە دەبێ لە بوخچەی opt/ بێت. ئەم شوێنە بۆ داگرتن گونجاوە.

sudo git clone https://github.com/letsencrypt/letsencrypt /opt/letsencrypt

بڕۆنە نێو بوخچەی “Let’s Encrypt” پەیکەرسازی دەستپێ بکەن :

cd /opt/letsencrypt
قۆناغی سێهەم :دامەزراندنی بڕوانامەی SSL نوێ بۆ ماڵپەڕەکەت

لەم قۆناغە بەڵگەنامەی SSL بۆ ماڵپەرەکەمان درووستدەکەین.بۆ دروستکردنی بڕوانامەی نوێ فەرمانەکەی خوارەوە جێبەجێ دەکەین.ئەم ئاسایشەو بەڵگە نامە تەنها بۆ ماڵپەڕی example.com ئەنجام دەبێ.

./letsencrypt-auto --apache -d example.com

هەرچەند کە لە ئەمرۆکە، ناونیشانی ماڵپەڕ بە دوو جۆری example.com وە www.example.com دەردەکەوێ ئێمەش بۆ ئەم دوو جۆرە بە فەرمانەکەی خوارەوە بەڵگەنامە جێبەجێ دەکەین.

./letsencrypt-auto --apache -d example.com -d www.example.com

گەر کێشەیێک لە بڕوانامە بۆ ئەم جۆرە دۆمەینە بوو www.example.com بچنە نێو پەڕگەی پەیکەرسازی Apache2 و ئینجا ناونیشانی www.example.com پێ زیاد بکەن.شێوازەکە بەم جۆرەیە :

sudo nano /etc/apache2/sites-enabled/000-default.conf

هێڵەکەی خوارەوە زیاد بکەن،هەر وا دڵنیا بن کە CNAME لە ڕاژەی DNSەکەتان ناسراوە.

ServerName   example.com
 ServerAlias  www.example.com

گۆڕانکاریەکانتان پاشکەوت بکەن،دڵنیا بن کە دەستکاریەکانتان سەرکەوتوو بووث.هیوادارم سەرکەوتوو ببن. دەبێ شێوازی ناونیشانی ماڵپەڕەکەتان بۆ بەڵگەنامەی SSLبگۆڕن.ئێستا ماڵپەڕەکەی ئێوە بەڵگەنامەیێکی ئاسایشی هەیە. ئەڵبەت هەر سێ مانگ دەبێ ئەم بڕوانامە یا بەڵگەنامە شارژبکەنەوە.ئەم کارەش زۆر سادەیە.بە فەرمانەکەی خوارەوە ئێمە بەڵگەنامەی SSL بۆ سێ مانگی دیکە شارژ دەکەینەوە.

cd /opt/letsencrypt
 ./letsencrypt-auto renew

گەر ئێوە گەرکتانە ئەم کارە هەموو سێ مانگ دووپات بکەنەوە دەبێ بە شوێن کردارێکی پەیکەرسازی لە سەر cron job بگەڕێن، کە بە شێوازی خۆکارانە ئەم کارەتان هەر سێ مانگ بۆ ئەنجام بدا.

sudo crontab -e

ئەتوانن یەکێک لەم سێ دەستکاریکەرە هەڵبژێرن :

  1. /bin/ed/
  2. bin/nano/ —-» سادەترە(پێشنیارە)
  3. usr/bin/vim.tiny/

ئینجا ئەم هێڵەی پێ زیاد بکەن :

00 0 * * 0 /opt/letsencrypt/letsencrypt-auto renew >> /var/log/le-renew.log

ئێستا شارژی بڕوانامەی SSL بە شێوازی خۆکارانەیە. بە هیوای سەرکەوتن.

سەرچاوە: websiteforstudents