دامەزرادنی خزمەتگوزاری DNS Server لە لینوکس
Jan 29, 2017
2 خولەک
423 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێشەکی

هەروا کە دەزانن کاتێک دەچنە نێو ماڵپەڕێک دەبێ ئادرەس یان ناونشانی ئەو ڕاژەی ماڵپەرە بزانن واتە ئای-پی ـیەکەی (IP Address) . لەبەرکردنی ئەم ناونیشانەی IPـی بۆ تەواوی ئەو ماڵپەڕانە کە سەردانیان دەکەین زۆر دشوارە.باش وایە بە جێگای لەبەرکردن و نووسینی ناونیشانی IP دۆمەینەکە، لە خزمەتگوزاری نێوی دۆمەینەکە واتە DNS سوودبگرین، واتە ناوی ماڵپەڕ بزانین و لەبەری بکەین.ئەم خزمەتگوزارییە (DNS)،ئادرەسی ئای پی ماڵپەڕەکە یان ڕاژەی ماڵپەرەکەمانبە ناوی ماڵپەڕەکە وەردەگێڕێت. لەم فێرکارییە بە دامەزرادنی نەرمەکالای bind بۆ ئەم خزمەتگوزارییە لە لینوکس ئاشنا دەبین. سەرەتا بە فەرمانی خوارەوە خزمەتگوزاری bind دادەمەزرێنین.

دامەزراندنی لە دێبیان

بۆ دابەشکراوەکانی دێبیان لەم فەرمانە:

sudo apt install bind9 
دامەزراندنی لە ڕێدهەت

بۆ دابەشکراوەکانی رێدهەت بەم فەرمانە:

sudo yum install bind  
ناساندنی zone

بۆ ناساندنی zone، سەرەتا دەبێ فایلی خوارەوە دەستکاری بکەین:

sudo nano /etc/bind/named.conf.local  

ئینجا ئەم دەقەی خوارەوەی بۆ زیاد بکەن :

zone “qezwan.ir” {  
    type master;  
    file “/etc/bind/db.qezwan.ir”;  
};  

لەدەقەکەی سەرەوە نێوی دۆمەینی ئێمە qezwan.ir وە لەجۆریmaster ـە. ئینجا دەبێ دانەیێک zone فایل بۆ دۆمەینەکەمان بنووسین. بۆ ئەم کارە وەک دەقی خوارەوە کردار دەکەین :

cd /etc/bind  
cp db.empty db.qezwan.ir  

ئەو فایلە کە درووستمانکردووە بە دەستکاریکەرێکی دەق دەستکاری دەکەین :

sudo nano /etc/bind/db.qezwan.ir  

هاورێێان لەسەرەتاوە ناوەڕۆکی ئەم فایلە بەم جۆرەیە :

$TTL 86400

@ IN SOA localhost. root.localhost. (  
    1 ; Serial  
    604800 ; Refresh  
    86400 ; Retry  
    2419200 ; Expire  
    86400 ) ; Negative Cache TTL  
;  
@ IN NS localhost.  

دەبێت بە جێگی localhost ناوی دۆمەینەکەی خۆمانی بۆ بنووسین ، بەم جۆرە:

$TTL 86400

@ IN SOA qezwan.ir. admin.qezwan.ir. (  
    1 ; Serial  
    604800 ; Refresh  
    86400 ; Retry  
    2419200 ; Expire  
    86400 ) ; Negative Cache TTL  
;

@ IN NS qezwan.ir. 

لە دەقەکەی سەرەوە qezwan.ir. نێوی دۆمەینی ئێمە وە admin.qezwan.ir. ئادرەسی ئیمەیلی بەرێوەبەری ڕاژیە. پاش گۆڕانکارییەکانی سەرەوە دەبێت رکوردەکانی ڕاژەکان لە دوایین هێڵەکان وەک وێیەی خوارەوە زیاد بکەین:

ns IN A 104.28.12.99

qezwan.ir. A 104.28.12.99  
www CNAME qezwan.ir.  
host1 A 104.28.12.199  
host2 A 104.28.12.200

لەدەقەکەی سەرەوە لە هێڵی چوارەم ناونیشانی وێبی سێرڤێرەکەمان دابینکردووە که لە ڕاستی ناوێکی ساختە بۆ qezwan.ir ـە. هەر وا لە هێڵەکانی پینج و شەس دوو هاست یان ڕاژە بە ناونیشانی host1.qezwan.ir و host2.qezwan.irـمان دابینکردووە. پاش دەستکاری و پاشکەوتکردی فایلەکەی سەروە دەبێت بە نەرمەکلای named-checkzone بدرووستی کردارەکەمان تاقی بکەینەوە.کە دەبیت فەرمانەکەی خوارەوە بەکار بهێنین :

named-checkzone qezwan.ir /etc/bind/db.qezwan.ir  

ئیستا کاتێک کە فەرمانەکەی سەرەوەمان نووسی وە ئاشکرا بوو کە هیچ کێشەیێکمان نییە، دەرهاتی خوارەوەمان بۆ دیار دەکرێت:

zone qezwan.ir/IN: loaded serial 1  
OK 

دەبێت bind هەڵگرسێنین واتە بەم فەرمانە :

sudo systemctl restart bind9  

فەرمانی dig بۆ تاقیکردنەوەی ڕاژەکانمان :

dig @104.28.12.99 [www.qezwan.ir](http://www.qezwan.ir/)  

خاڵ :بۆ سوودوەرگرتن لە فەرمانی dig دەبێت پاکەتی dnsutils دامەزرێنین.