دامەزراندنی خزمەتگوزاری DDNS لە لینوکس
Jan 1, 2017
2 خولەک
228 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێشەکی

تا ئێستا بۆاتان پێشهاتووە کە گەرەکتانە لە شوێنێکی دیکە لەگەڵ کۆمپیوتری ماڵەوە پەیوەندی بە SSH بگرن یان لە ڕاژەی ماڵەوە بەیارمەتی ftp فایلێک دابگرن.بۆ ئەم کارە بێجگە لە سازکردنی Port Forwarding دەبێت IP Public خۆتان بزانن.زۆر کەس بە مۆدێمی ADSL پەیوەندی بە ئینتەرنێت دەگرێت .مۆدێمی ADSL بە هەر بار کوژاندنەوە و هەڵگرساندن IPـی دەگۆڕێت. واتە ئەم خزمەتگوزاریانە بە شێوازی Dynamicـکە.بۆ لابردنی ئەم کێشە لە Static IP سوود وەردەگرن کە سەرئێشەی تایبەت بە خۆی هەیەو بە خۆڕاییش نییە.رێگایێکی دیکە کەڵک وەرگرتن لە Dyamic DNS کە بەلاشە.لەم بابەتە باس لەسەر چۆنیەتی ئەم کارەدەکەین.

دروستکردنی دۆمەین

سەرەتا پێویستمان بە ناوێکی دۆمەینە Domain name کە دەبێت لەم ئادرەسە( www.dynu.com) ناوێک بۆ خۆمان درووست بکەین.

دامەزراندنی سیستەمیddclient

ئێستا دەبیت لە سیستەمەکەی خۆمان ddclient دامەزرێنین. بۆ دابەشکراوەکانی دێبیان لەم فەرمانە کەڵک وەر دەگرین apt install ddclient

کاتی دامەزراندنی پرسیارێکتان لە سەر ناوی بەکارهێنەر ،وشەی نهێنی و ناوی دۆمەین و…هتد دەکات کەدەبێت وەڵام بدریتەوە. دەستکاریکردنی پەڕگەی ddclient پاش دمەزراندنی ddclient دەبێت بچنە نێو ئەم رێگاو /etc/ فایلی ddclient.conf دەستکاری بکەن و ئەم زانیاریانە بنووسن:

daemon=60
syslog=yes
mail=roott
mail-failure=root
pid=/var/run/ddclient.pid
use=web, web=checkip.dynu.com/, web-skip='IP Address'
server=api.dynu.com
protocol=dyndns2
login=USER NAME
password=USER PASSWORD
YOUR_ADDRESS.YOURDOMAIN.

لێرە USER NAME وە PASSWORD ناوی بەکارهینەر و وشەی نهێنی لە ماڵپەری( www.dynu.com)ـکە.هەروا YOUR_ADDRESS.YOURDOMAIN ناوی دۆمەینە کە تۆمارتانکردووە.

هەڵگرساندنی سیستەم

ئێستا فەرمانی خوارەوە بنووسن

systemctl restart ddclient.service

ئێستا دەتوانن بە جێگای IP Address ناوی دۆمەینەکەی خۆتا بنووسن. ئەم ئای-پییە بە ئای-پی دینامیکی ئێوە وەردەگێڕێت.